عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
سكاڵای جوله‌كه‌كان له‌ دژی پۆڵس 
1
پاش پێنج ڕۆژ حه‌نانیای سه‌رۆك كاهین و هه‌ندێك پیر و پارێزه‌رێك به‌ ناوی ته‌رتولۆس هاتن، له‌لای فه‌رمانڕه‌وا سكاڵایان له‌ پۆڵس كرد.
2
كاتێك پۆڵس بانگكرا، ته‌رتولۆس ده‌ستی به‌ سكاڵاكه‌ كرد و گوتی: «فیلیكسی پایه‌به‌رز، به‌هۆی دووربینیت وا له‌ ئاشتییه‌كی زۆرداین و ئه‌م گه‌له‌ چاكسازی بۆ ده‌كرێت،
3
به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك و له‌ هه‌موو شوێنێك به‌ سوپاسه‌وه‌ به‌مه‌ ده‌زانین.
4
به‌ڵام تاكو زیاتر ماندووت نه‌كه‌م، داواكارم به‌ نه‌رمونیانی خۆت، به‌ كورتی گوێمان لێ بگریت.
5
«بینیمان ئه‌م پیاوه‌ گێره‌شێوێنه‌ و له‌ناو هه‌موو جوله‌كه‌ی سه‌راپای جیهاندا ئاژاوه‌ ده‌نێته‌وه‌، پێشه‌وای ڕێبازی ناسیره‌ییه‌كانه‌.
6
هه‌وڵی دا په‌رستگا گڵاو بكات و ئێمه‌ش گرتمان. ⌟ویستمان به‌گوێره‌ی ته‌وراتی خۆمان حوكمی بده‌ین.
7
به‌ڵام لیسیاسی فه‌رمانده‌ هات و به‌ زه‌بری هێز له‌ ده‌ستی سه‌ندین و
8
فه‌رمانی به‌ سكاڵاكارانی كرد بێنه‌ لات.⌞ جا ئه‌گه‌ر لێی بكۆڵیته‌وه‌، هه‌ر له‌ خۆی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ ده‌زانیت كه‌ سكاڵای له‌و پێده‌كه‌ین.»
9
جوله‌كه‌ش لایه‌نگریان كرد و گوتیان، شته‌كان وایه‌.
10
كه‌ فه‌رمانڕه‌وا ئاماژه‌ی بۆ كرد قسه‌ بكات، پۆڵس وه‌ڵامی دایه‌وه‌: «ده‌زانم ساڵانێكی زۆره‌ تۆ دادوه‌ری ئه‌م گه‌له‌یت، بۆیه‌ به‌ خۆشییه‌وه‌ به‌رگری له‌ خۆم ده‌كه‌م.
11
ده‌توانیت دڵنیابیت، دوازده‌ ڕۆژ تێپه‌ڕی نه‌كردووه‌ كه‌ بۆ په‌رستن هاتوومه‌ته‌ ئۆرشه‌لیم.
12
نه‌ له‌ په‌رستگا منیان بینیوه‌ مشتومڕ له‌گه‌ڵ یه‌كێك بكه‌م و نه‌ خه‌ڵكم وروژاندووه‌، نه‌ له‌ كه‌نیشته‌كان و نه‌ له‌ هیچ شوێنێكی ئه‌م شاره‌.
13
ناتوانن ئه‌و شتانه‌ بسه‌لمێنن كه‌ ئێستا پێی تاوانبارم ده‌كه‌ن.
14
به‌ڵام ئه‌مه‌ بۆ تۆ ده‌دركێنم، به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێگایه‌ی[a] پێی ده‌ڵێن ڕێباز ئاوا خودای باوباپیرانم ده‌په‌رستم، باوه‌ڕم هه‌یه‌ به‌ هه‌موو ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی ته‌وراته‌ و له‌ په‌ڕتووكی پێغه‌مبه‌راندا نووسراوه‌.
15
هیوام به‌ خودایه‌ له‌وه‌ی خۆیان چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن، كه‌ هه‌ستانه‌وه‌ ده‌بێت، بۆ ڕاستودروستان و خراپه‌كارانیش.
16
له‌به‌ر ئه‌وه‌ تێده‌كۆشم تاكو هه‌میشه‌ ویژدانێكی پاكم به‌رامبه‌ر خودا و خه‌ڵك هه‌بێت.
17
«له‌دوای ساڵانێكی زۆر گه‌ڕامه‌وه‌ تاكو پیتاك بۆ گه‌له‌كه‌م بهێنم و قوربانی بكه‌م.
18
منیان له‌ حه‌وشه‌كانی په‌رستگادا له‌ كاتی خۆپاككردنه‌وه‌دا بینی، به‌ڵام نه‌ له‌ناو خه‌ڵك و نه‌ له‌ناو ئاژاوه‌.
19
به‌ڵام هه‌ندێك له‌و جوله‌كانه‌ی ئاسیا، ئه‌گه‌ر شتێكیان له‌ دژی من هه‌بووایه‌، ده‌هاتنه‌ لات و سكاڵایان له‌سه‌رم ده‌كرد.
20
یان با خۆیان بڵێن چ تاوانێكیان دۆزییه‌وه‌، كاتێك له‌به‌رده‌م سه‌نهه‌دریندا ڕاوه‌ستام،
21
جگه‌ له‌م ڕاگه‌یاندنه‌ كاتێك له‌نێویان ڕاوه‌ستابووم هاوارم كرد: ”سه‌باره‌ت به‌ هه‌ستانه‌وه‌ی مردووانه‌ ئه‌مڕۆ ئێوه‌ حوكمم ده‌ده‌ن!“»
پۆڵس له‌ به‌ندیخانه‌ی قه‌یسه‌رییه‌ 
22
فیلیكسیش دوایخستن، كه‌ زانیارییه‌كی باشی ده‌رباره‌ی ڕێگاكه‌[b] هه‌بوو، گوتی: «كه‌ لیسیاسی فه‌رمانده‌ هات، ئه‌وا بڕیار له‌ بابه‌ته‌كانی ئێوه‌ ده‌ده‌م.»
23
ئینجا فه‌رمانی به‌ سه‌رپه‌له‌كه‌ دا كه‌ چاودێری پۆڵس بكرێت، به‌ڵام هه‌ندێك سه‌ربه‌ستی هه‌بێت، كه‌سیش ڕێگا له‌ هاوڕێیه‌كانی نه‌گرێت بۆ خزمه‌تكردنی.
24
پاش چه‌ند ڕۆژێك فیلیكس و دروسیلای ژنی هاتن، كه‌ جوله‌كه‌ بوو، پۆڵسی بانگكرد و له‌باره‌ی باوه‌ڕ به‌ عیسای مه‌سیح گوێی لێ گرت.
25
كاتێك پۆڵس له‌باره‌ی ڕاستودروستی و به‌سه‌رخۆدا زاڵبوون و حوكمدانی داهاتوو ده‌دوا، فیلیكس ترسا و گوتی: «ئێستا بڕۆ. كه‌ی كاتم هه‌بوو بانگت ده‌كه‌مه‌وه‌.»
26
به‌ هیوا بوو پۆڵس به‌رتیلی بداتێ، بۆیه‌ به‌رده‌وام بانگی ده‌كرد و قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرد.
27
دوو ساڵ تێپه‌ڕی و پوركیۆس فێستۆس شوێنی فیلیكسی گرته‌وه‌. به‌ڵام ده‌یویست ڕه‌زامه‌ندی جوله‌كه‌ به‌ده‌ستبهێنێت، فیلیكس پۆڵسی له‌ به‌ندیخانه‌ هێشته‌وه‌.
  1. a. 24‏:14 ڕێگای پاشایه‌تی عیسا.
  2. b. 24‏:22 ڕێگای پاشایه‌تی عیسا، بڕوانه‌ \+xt كردار 24‏:14‏\+xt*‏.