عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود.
- 1
- با یەزدان لە ڕۆژی تەنگانەدا بە دەنگتەوە بێت،
 با ناوی خودای یاقوب بتپارێزێت.
- 2
- با لە پیرۆزگاکەیەوە یارمەتیت بۆ بنێرێت و
 لە سییۆنەوە پشتگیریت بکات.
- 3
- با هەموو قوربانییەکانی تۆی لەبیربێت و
 هەموو قوربانی سووتاندنەکانی تۆ قبوڵ بکات.[a]
- 4
- با ئارەزووی دڵت بهێنێتە دی و
 هەموو مەبەستەکانت بە ئەنجام بگەیەنێت.
- 5
- هەلهەلە لێدەدەین بۆ ڕزگاربوونت و
 بە ناوی خودامانەوە ئاڵا بەرز دەکەینەوە.
 با یەزدان هەموو داواکارییەکانت بەجێبهێنێت.
- 6
- ئێستا زانیم کە یەزدان دەستنیشانکراوەکەی[b]  ڕزگار دەکات،
 لە پیرۆزگا ئاسمانییەکەی خۆیەوە بە دەنگییەوە دێت،
 بە توانای ڕزگاریی دەستی ڕاستی.
- 7
- هەندێک شانازی بە گالیسکە دەکەن و هەندێک بە ئەسپ،
 بەڵام ئێمە شانازی بە ناوی یەزدانی پەروەردگارمان دەکەین.
- 8
- ئەوان چەمانەوە و کەوتن،
 بەڵام ئێمە هەستاین و چەسپاین.
- 9
- ئەی یەزدان، پاشا ڕزگار بکە!
 کە لێت دەپاڕێینەوە بەدەنگمانەوە وەرە!
- a. 20:3 لە دەقی عیبری لێرە وشەی \+tl سەلاە\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
- b. 20:6 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ \+tl مەشیخ\+tl* یان \+tl مەشیح\+tl*.

