عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- مرۆڤی سه‌رپێچی
- 1
- ئیتر خوشكان و برایان، ده‌رباره‌ی هاتنه‌وه‌ی عیسای مه‌سیحی گه‌وره‌مان و كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵیدا، داواتان لێ ده‌كه‌ین
- 2
- خێرا بیرتان نه‌هه‌ژێت و نه‌ترسن له‌وه‌ی كه ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌زدان هاتووه، به پشتبه‌ستن به بینینی ڕۆحی، په‌یامی زاره‌كی، یان به نامه‌یه‌ك كه ده‌ڵێن گوایه له ئێمه‌وه‌یه.
- 3
- به هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌س هه‌ڵتاننه‌خه‌ڵه‌تێنێ چونكه ئه‌و ڕۆژه نایێت ئه‌گه‌ر پێشتر هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه[a] نه‌یێت و مرۆڤی سه‌رپێچی[b] ده‌رنه‌كه‌وێت، كوڕی وێران[c] ،
- 4
- ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستی ده‌كات و به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ خودا یان په‌رستراو خۆی به‌رز ده‌كاته‌وه، ته‌نانه‌ت له په‌رستگای خودا داده‌نیشێت و خۆی به خودا ده‌رده‌خات.
- 5
- ئایا له یادتان نییه كه له‌لاتان بووم ئه‌مانه‌م پێ ده‌گوتن؟
- 6
- ئێستاش ده‌زانن چی به‌ربه‌سته، تاكو له كاتی خۆیدا ئاشكرا بكرێت.
- 7
- نهێنی سه‌رپێچی ئێستا كار ده‌كات، ته‌نها تاكو به‌ربه‌ست له‌نێواندا لاده‌چێت[d] .
- 8
- ئه‌وسا سه‌رپێچیكار[e] ئاشكرا ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی عیسای خاوه‌ن شكۆ به هه‌ناسه‌ی ده‌می له‌ناوی ده‌بات و به ده‌ركه‌وتنی هاتنه‌وه‌ی كۆتایی پێ ده‌هێنێت.
- 9
- هاتنه‌وه‌ی سه‌رپێچیكار په‌یوه‌سته به كاره‌كانی شه‌یتانه‌وه. ئه‌و هه‌موو جۆره په‌رجوو و نیشانه و كارێكی سه‌یری درۆیین به‌كارده‌هێنێت،
- 10
- هه‌روه‌ها بۆ چه‌واشه‌كردنی له‌ناوچووان هه‌موو به‌دكارییه‌ك به‌كارده‌هێنێت، چونكه خۆشه‌ویستی ڕاستییان ڕه‌تكرده‌وه، ئه‌وه‌ی ڕزگاریان ده‌كات.
- 11
- له‌به‌ر ئه‌م هۆیه خودا چه‌واشه‌ی به‌هێزیان بۆ ده‌نێرێت، تاكو باوه‌ڕ به درۆ بكه‌ن،
- 12
- تاكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به ڕاستی ناكه‌ن و حه‌زیان له ناڕه‌واییه، تاوانبار بكرێن.
- 13
- به‌ڵام ئه‌ی خوشك و برایانی خۆشه‌ویستی مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ، ئێمه ده‌بێت هه‌رده‌م له‌به‌ر ئێوه سوپاسی خودا بكه‌ین، چونكه خودا ئێوه‌ی به یه‌كه‌مین به‌رهه‌م هه‌ڵبژاردووه بۆ ڕزگاری به پیرۆزكردنتان له‌لایه‌ن ڕۆحی پیرۆزه‌وه و باوهڕكردنی ڕاستی.
- 14
- بۆ ئه‌مه‌ش خودا له ڕێگه‌ی په‌یامی ئینجیله‌كه‌ی ئێمه‌وه بانگی كردن، بۆ ده‌ستكه‌وتنی شكۆی عیسای مه‌سیحی گه‌وره‌مان.
- 15
- كه‌واته خوشكان و برایان، چه‌سپاو بن و ده‌ست بگرن به‌و نه‌ریته‌ی له ئێمه‌وه فێربوون، چ به وشه بێت یان به نامه.
- 16
- با عیسای مه‌سیحی گه‌وره‌مان خۆی له‌گه‌ڵ خودای باوكمان، ئه‌وه‌ی خۆشی‌ویستین و دڵنه‌وایی هه‌تاهه‌تایی و هیوایه‌كی باشی به نیعمه‌ت پێداین،
- 17
- وره‌تان به‌رز بكاته‌وه و له هه‌موو كردار و قسه‌یه‌كی چاك بتانچه‌سپێنێت.
- a. 2:3 هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه: پۆڵس به سروشی خودا ده‌ڵێ به‌ر له هاتنی مه‌سیح له هه‌موو جیهاندا هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره به‌رامبه‌ر خودا ده‌بێت.
- b. 2:3 مرۆڤی سه‌رپێچی: ئه‌م هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌ی به‌ر له هاتنی مه‌سیح به سه‌رپه‌رشتی كه‌سێك ده‌بێت. (بڕوانه \+xt دانیال 7:25؛ 8:25 و ئاشكراكردن 13:5\+xt*.)
- c. 2:3 كوڕی وێران: مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه چاره‌نووسی ئاگر ده‌بێت، بڕوانه \+xt یۆحه‌نا 17:12\+xt*.
- d. 2:7 ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی له ئایه‌ته‌كانی 1 هه‌تا 4 باسكراوه خودا له جیهان لایده‌دات.
- e. 2:8 \+xt بڕوانه 2:3\+xt*.