عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- داود و چیڤا
- 1
- كاتێك كه داود تۆزێك له لووتكه‌كه ڕه‌ت بوو، بینی چیڤای بریكاری مه‌فیبۆشه‌ت به دوو گوێدرێژی كورتانكراوهوه چاوه‌ڕێی ده‌كات، دوو سه‌د كولێره و سه‌د هێشووه كشمیش و سه‌د نانه هه‌نجیر و مه‌شكه‌یه‌ك شه‌رابی باركردبوو.
- 2
- پاشا به چیڤای گوت: «ئه‌مانه‌ت بۆ چییه؟»
چیڤاش گوتی: «دوو گوێدرێژه‌كه بۆ ماڵی پاشا بۆ سواربوونه، كولێره و ههنجیرهكهش بۆ پیاوهكانته با بیخۆن، شهرابهكهش با ئه‌وانه بیخۆنه‌وه كه له چۆڵه‌وانیدا شه‌كه‌ت بوون.» - 3
- پاشاش لێی پرسی: «ئه‌ی كوڕه‌زای گه‌وره‌كه‌ت له‌كوێیه؟»
چیڤاش به پاشای گوت: «ئه‌وه‌تا ئه‌و له ئۆرشه‌لیم ماوه‌ته‌وه، چونكه گوتی: ”ئه‌مڕۆ بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل پاشایه‌تییه‌كه‌ی باپیرم بۆ ده‌گه‌ڕێننه‌وه.“» - 4
- ئینجا پاشا به چیڤای گوت: «وا هه‌موو ئه‌وانه‌ی هی مه‌فیبۆشه‌تن بۆ تۆیه.»
چیڤاش گوتی: «كڕنۆش ده‌به‌م. هیوادارم پاشای گه‌وره‌م لێم ڕازی بێت.» - نه‌فره‌تكردنی شیمعی له داود
- 5
- كاتێك داودی پاشا له به‌حوریم نزیك بووه‌وه، پیاوێك له‌وێوه هات كه له خێڵی شاول بوو، ناوی شیمعیی كوڕی گێرا بوو، ده‌هاته ده‌ره‌وه و نه‌فره‌تی ده‌كرد.
- 6
- داودی پاشا و هه‌موو كاربه‌ده‌ستانی به‌ردباران ده‌كرد، هه‌رچه‌نده هه‌موو سوپا و پاڵه‌وانه‌كانیش له‌لای ڕاست و چه‌پی بوون.
- 7
- شیمعی كه نه‌فره‌تی ده‌كرد ده‌یگوت: «بڕۆ ده‌ره‌وه! بڕۆ ده‌ره‌وه، ئه‌ی پیاوی خوێن‌ڕێژ، ئه‌ی پیاوی سووكوچروك!
- 8
- یه‌زدان تۆڵه‌ی هه‌موو خوێنی ماڵی شاولی لێكردیتهوه كه له جێی ئه‌و بوویت به پاشا. یه‌زدان پاشایه‌تییه‌كه‌ی دایه ده‌ست ئه‌بشالۆمی كوڕت، تۆ به خراپه‌ی خۆت له‌ناوده‌چیت، چونكه تۆ پیاوێكی خوێنڕێژیت!»
- 9
- ئه‌بیشه‌ی كوڕی چه‌رویاش به پاشای گوت: «بۆچی ئه‌م سه‌گه تۆپیوه نه‌فره‌ت له پاشای گه‌وره‌م ده‌كات؟ لێمگه‌ڕێ با بۆی بچم و سه‌ری لێ بكه‌مه‌وه.»
- 10
- به‌ڵام پاشا گوتی: «ئه‌ی كوڕانی چه‌رویا، چی له‌نێوان من و ئێوه هه‌یه؟ لێیگه‌ڕێن با نه‌فره‌ت بكات، ئه‌گه‌ر یه‌زدان پێی فه‌رمووبێت نه‌فره‌ت له داود بكه، كێ هه‌یه بتوانێت بڵێت: ”بۆ ئه‌مه ده‌كه‌یت؟“»
- 11
- ئینجا داود به ئه‌بیشه‌ی و به هه‌موو كاربه‌ده‌سته‌كانی گوت: «ئه‌وه‌تا من كوڕه‌كه‌ی خۆم، ئه‌وه‌ی له پشتی خۆمه‌وه هاتووه ده‌یه‌وێت بمكوژێت، چ جای بنیامینییهك! لێیگه‌ڕێن با نه‌فره‌ت بكات، چونكه یه‌زدان پێی فه‌رمووه.
- 12
- به‌ڵكو یه‌زدان بڕوانێته زهلیلییهكهم و له جیاتی ئه‌و نه‌فره‌ته‌ی ئه‌مڕۆ، به چاكه پاداشتم بداته‌وه.»
- 13
- ئیتر داود و پیاوه‌كانی به ڕێگادا ده‌ڕۆیشتن و شیمعییش به قه‌راغ چیاكه‌دا له به‌رامبه‌ری ده‌ڕۆیشت، به ڕێگاوه نه‌فره‌تی ده‌كرد و له به‌رامبه‌ری به‌ردی تێده‌گرت و خۆڵی به بادا ده‌كرد.
- 14
- پاشا و هه‌موو ئه‌و گه‌له‌ی له‌گه‌ڵی بوون گه‌یشتنه تهنكاوهكه، ماندوو بوون، له‌وێ حه‌وانه‌وه.
- ڕاوێژی ئه‌حیتۆفه‌ل و حوشه‌ی
- 15
- هه‌ر له‌و كاته‌دا، ئه‌بشالۆم و هه‌موو سوپای ئیسرائیل هاتنه ئۆرشه‌لیم و ئه‌حیتۆفه‌لیشیان له‌گه‌ڵ بوو.
- 16
- ئینجا حوشه‌ی ئه‌ركی هاوڕێی داود هاته لای ئه‌بشالۆم، حوشه‌ی به ئه‌بشالۆمی گوت: «بژی پاشا، بژی پاشا!»
- 17
- ئه‌بشالۆمیش به حوشه‌ی گوت: «ئه‌مه خۆشهویستییهكهته بۆ هاوڕێكه‌ت؟ بۆچی له‌گه‌ڵ براده‌ره‌كه‌ت نه‌ڕۆیشتیت؟»
- 18
- حوشه‌یش به ئه‌بشالۆمی گوت: «نه‌خێر، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی یه‌زدان و ئه‌م گه‌له و هه‌موو پیاوانی ئیسرائیل هه‌ڵیانبژاردووه، من لایه‌نگری ئه‌و ده‌بم و له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ده‌مێنمه‌وه.
- 19
- پاشان، من خزمه‌تی كێ ده‌كه‌م؟ ئایا له‌به‌رده‌م كوڕه‌كه‌ی نییه؟ هه‌روه‌ك چۆن له‌به‌رده‌م باوكت خزمه‌تم كرد، ئاواش له‌به‌رده‌م تۆدا خزمه‌ت ده‌كه‌م.»
- 20
- ئه‌بشالۆم به ئه‌حیتۆفه‌لی گوت: «ته‌گبیر بكه‌ن، چی بكه‌ین؟»
- 21
- ئه‌حیتۆفه‌لیش به ئه‌بشالۆمی گوت: «له‌گه‌ڵ كه‌نیزه‌كانی باوكت جووتبه، ئه‌وانه‌ی بۆ پاراستنی كۆشكه‌كه به‌جێی هێشتن. ئینجا هه‌موو ئیسرائیل ده‌یبیستێته‌وه كه له‌به‌رچاوی باوكت كه‌وتوویت، به‌و شێوه‌یه ده‌ستی هه‌موو ئه‌وانه به‌هێزتر ده‌بێت كه له‌گه‌ڵتدان.»
- 22
- له سه‌ربان چادرێكیان بۆ ئه‌بشالۆم دامه‌زراند و له‌به‌رچاوی هه‌موو ئیسرائیل له‌گه‌ڵ كه‌نیزه‌كانی باوكی جووتبوو.
- 23
- له‌و سه‌رده‌مه‌دا ڕاوێژی ئه‌حیتۆفه‌ل كه ڕاوێژی پێ ده‌كرا، وه‌ك ئه‌وه‌ی له خوداوه بێت. هه‌موو ڕاوێژهكانی ئه‌حیتۆفه‌ل ئاوا بوون بۆ داود و بۆ ئه‌بشالۆمیش.