عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
به‌زاندنی عه‌مۆنییه‌كان 
1
دوای ماوه‌یه‌ك پاشای عه‌مۆنییه‌كان مرد و حانوونی كوڕی له‌دوای ئه‌و بوو به‌ پاشا.
2
داود گوتی: «له‌گه‌ڵ حانوونی كوڕی ناحاش دڵسۆز ده‌بم، هه‌روه‌ك چۆن باوكی له‌گه‌ڵم دڵسۆز بوو.» له‌به‌ر ئه‌وه‌ داود شاندێكی نارد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌خۆشی له‌ حانوون بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌ باوكی.
كاتێك خزمه‌تكاره‌كانی داود هاتنه‌ خاكی عه‌مۆنییه‌كان،
3
میره‌كانی عه‌مۆنییه‌كان به‌ حانوونی گه‌وره‌یان گوت: «تۆ له‌و باوه‌ڕه‌دایت كه‌ داود له‌به‌ر ڕێزگرتن له‌ باوكت نێردراوی ناردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌خۆشیت لێ بكات؟ ئایا داود بۆ پشكنین و سه‌ره‌وژێركردن و سیخوڕیكردن به‌سه‌ر شاره‌كه‌وه‌ خزمه‌تكاره‌كانی خۆی نه‌ناردووه‌ بۆ لات؟»
4
ئیتر حانوون خزمه‌تكاره‌كانی داودی گرت و نیوه‌ی ڕیشی تاشین، جله‌كانیشیان له‌ نیوه‌وه‌ هه‌تا پاشه‌ڵیانی دادڕی و به‌ڕه‌ڵای كردن.
5
كاتێك به‌ داود ڕاگه‌یه‌نرا، ئه‌ویش چه‌ند كه‌سێكی نارد بۆ پێشوازییان، چونكه‌ پیاوه‌كان زۆر شه‌رمیان ده‌كرد، پاشاش گوتی: «هه‌تا ڕیشتان دێته‌وه‌ له‌ ئه‌ریحا بمێننه‌وه‌، ئینجا بگه‌ڕێنه‌وه‌.»
6
كاتێك عه‌مۆنییه‌كان بینییان له‌لایه‌ن داوده‌وه‌ قێزه‌ون بوون، ناردیان و له‌ ئارامییه‌كانی بێت‌ڕه‌حۆڤ و چۆڤا بیست هه‌زار پیاده‌یان به‌كرێ گرت، هه‌روه‌ها پاشای مه‌عكا له‌گه‌ڵ هه‌زار پیاو و له‌ تۆڤ دوازده‌ هه‌زار پیاویان به‌كرێ گرت.
7
كاتێك داود ئه‌مه‌ی بیسته‌وه‌، یۆئاب و هه‌موو سوپا شه‌ڕكه‌ره‌كانی نارد.
8
عه‌مۆنییه‌كان هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ ده‌می ده‌روازه‌ی شاره‌كه‌یان بۆ جه‌نگ ڕیزیان به‌ست، به‌ڵام ئارامییه‌كانی چۆڤا و ڕه‌حۆڤ، له‌گه‌ڵ پیاوه‌كانی تۆڤ و مه‌عكا به‌ جیا له‌ ده‌شتوده‌ر بوون.
9
كاتێك یۆئاب بینی كه‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌پێشی و له‌پاشییه‌وه‌ن، له‌ باشترین جه‌نگاوه‌رانی ئیسرائیل چه‌ند هێزێكی هه‌ڵبژارد، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئارامییه‌كان ڕیزی كردن.
10
ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌ مانه‌وه‌ دایه‌ ده‌ست ئه‌بیشه‌یی برای و ئه‌ویش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی عه‌مۆنییه‌كان ڕیزی كردن.
11
یۆئاب گوتی: «ئه‌گه‌ر ئارامییه‌كان له‌ من به‌هێزتر بوون، ئه‌وا تۆ به‌هانامه‌وه‌ دێیت؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر عه‌مۆنییه‌كان له‌ تۆ به‌هێزتر بوون، ئه‌وا من به‌هاناته‌وه‌ دێم.
12
ئازابه‌ و با به‌هێز بین له‌ پێناوی گه‌له‌كه‌مان و له‌ پێناوی شاره‌كانی خوداكه‌مان، یه‌زدانیش چی پێ باشه‌ ئه‌وه‌ ده‌كات.»
13
ئینجا یۆئاب و ئه‌و له‌شكره‌ی له‌گه‌ڵی بوون بۆ جه‌نگ، له‌ دژی ئارامییه‌كان چوونه‌ پێشه‌وه‌، ئه‌وانیش له‌به‌رده‌میدا هه‌ڵاتن.
14
كاتێك عه‌مۆنییه‌كان بینییان ئارامییه‌كان هه‌ڵده‌هاتن، ئه‌وانیش له‌به‌رده‌م ئه‌بیشه‌ی هه‌ڵاتن و چوونه‌ ناو شاره‌كه‌. ئیتر یۆئاب له‌ شه‌ڕی نه‌وه‌ی عه‌مون گه‌ڕایه‌وه‌ و چوو بۆ ئۆرشه‌لیم.
15
كاتێك ئارامییه‌كان بینییان له‌ به‌رامبه‌ر ئیسرائیل تێكشكاون، پێكه‌وه‌ كۆمه‌ڵیان به‌ست.
16
ئینجا هه‌ده‌دعه‌زه‌ر ناردی و ئارامییه‌كانی ئه‌وبه‌ری ڕووباری فوراتی هێنا، ئه‌وانیش هاتن بۆ حێلام و شۆڤه‌خی سه‌ركرده‌ی سوپاكه‌ی هه‌ده‌دعه‌زه‌ریش له‌پێشیانه‌وه‌ بوو.
17
كاتێك به‌ داود ڕاگه‌یه‌نرا، ئه‌ویش هه‌موو ئیسرائیلی كۆكرده‌وه‌ و له‌ ڕووباری ئوردونه‌وه‌ په‌ڕییه‌وه‌ و چوو بۆ حێلام، ئارامییه‌كانیش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داود ڕیزیان به‌ست و له‌ دژی جه‌نگان.
18
به‌ڵام ئارامییه‌كان له‌به‌رده‌م ئیسرائیلدا هه‌ڵاتن، داودیش حه‌وت سه‌د گالیسكه‌سوار و چل هه‌زار سه‌ربازی پیاده‌ی له‌ ئارامییه‌كان كوشت، هه‌روه‌ها له‌ شۆڤه‌خی سه‌ركرده‌ی سوپاكه‌ی دا و هه‌ر له‌وێدا مرد.
19
كاتێك هه‌موو پاشاكانی ژێرده‌سته‌ی هه‌ده‌دعه‌زه‌ر بینییان كه‌ ئه‌وان له‌ به‌رامبه‌ر ئیسرائیل تێكشكاون، له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاشت بوونه‌وه‌ و بوونه‌ ژێرده‌سته‌ی ئیسرائیل.
ئیتر ئارامییه‌كان نه‌یانوێرا به‌هانای عه‌مۆنییه‌كانه‌وه‌ بچن.