عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
كه‌وتنی ئۆرشه‌لیم 
1
ئیتر له‌ ده‌ی مانگی ده‌ی ساڵی نۆیه‌می[a] پاشایه‌تی سدقیا، نه‌بوخودنه‌سری پاشای بابل هه‌موو سوپاكه‌ی به‌ره‌و ئۆرشه‌لیم جوڵاند و له‌وێ ئۆردوگای دامه‌زراند، له‌ چوارده‌وری قولله‌ی بنیاد نا.
2
هه‌تا ساڵی یازده‌یه‌می پاشایه‌تی سدقیا شاره‌كه‌ له‌ژێر گه‌مارۆدا بوو.
3
له‌ نۆی چواردا قاتوقڕی له‌ شاره‌كه‌ هێنده‌ سه‌خت بوو كه‌ نان نه‌بوو گه‌لی خاكه‌كه‌ بیخۆن.
4
ئینجا شوورای شاره‌كه‌ شكێنرا و هه‌موو جه‌نگاوه‌ره‌كان به‌ شه‌و به‌ ڕێگای ده‌روازه‌كه‌ی نێوان دوو شووراكه‌ی به‌رامبه‌ر باخچه‌ی پاشادا هه‌ڵاتن، هه‌رچه‌نده‌ بابلییه‌كان له‌ چوارده‌وری شاره‌كه‌ بوون. پاشا و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون به‌ ڕێگای عه‌راڤادا[b] هه‌ڵاتن،
5
به‌ڵام سوپای بابلییه‌كان به‌دوای پاشا كه‌وتن، له‌ ده‌شتی ئه‌ریحا پێی گه‌یشتن. هه‌موو سوپاكه‌ی په‌رته‌وازه‌ بوو،
6
جا پاشایان به‌ دیل گرت. بردییانه‌ لای پاشای بابل له‌ ڕیڤله‌، له‌وێ دادگاییان كرد.
7
كوڕه‌كانی سدقیایان له‌به‌رچاوی خۆی كوشت، پاشان هه‌ردوو چاویشیان ده‌رهێنا و به‌ زنجیری بڕۆنز كۆتیان كرد و بردیانه‌ بابل.
8
له‌ حه‌وتی پێنجی ساڵی نۆزده‌یه‌می نه‌بوخودنه‌سری پاشای بابل، نه‌بوزه‌ره‌دانی فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانانی ئیمپڕاتۆر كه‌ كاربه‌ده‌ستی پاشای بابل بوو، هاته‌ ئۆرشه‌لیم.
9
په‌رستگای یه‌زدان و كۆشكی پاشا و هه‌موو ماڵه‌كانی ئۆرشه‌لیم و هه‌موو ته‌لاره‌ گرنگه‌كانی سووتاند.
10
شووراكانی چوارده‌وری ئۆرشه‌لیمیش له‌لایه‌ن سوپای بابلییه‌كانه‌وه‌ ڕووخێنران، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانانی پاشا بوون.
11
پاشماوه‌ی گه‌لیش ئه‌وانه‌ی له‌ شاره‌كه‌ مابوونه‌وه‌ و ئه‌وانه‌ی چووبوونه‌ پاڵ پاشای بابل له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌، نه‌بوزه‌ره‌دانی فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانانی پاشا ڕاپێچی كردن.
12
به‌ڵام فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانانی پاشا هه‌ندێك له‌ خه‌ڵكی ڕه‌شوڕووتی له‌ خاكه‌كه‌ هێشته‌وه‌ بۆ كاركردن له‌ ڕه‌زه‌مێو و كێڵگه‌كان.
13
كۆڵه‌كه‌ بڕۆنزییه‌كان و عه‌ره‌بانه‌كانی ئاوگواستنه‌وه‌ و حه‌وزه‌ بڕۆنزییه‌كه‌ كه‌ له‌ په‌رستگای یه‌زدان بوون، بابلییه‌كان پارچه‌پارچه‌یان كردن، بڕۆنزه‌كه‌شیان بۆ بابل باركرد.
14
هه‌روه‌ها مه‌نجه‌ڵ و خاكه‌ناز، مه‌قه‌ست، قاپه‌كان و هه‌موو ئه‌و قاپوقاچاغه‌ بڕۆنزانه‌ی له‌ خزمه‌تی په‌رستگا به‌كارده‌هات.
15
فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانانی پاشا هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی برد كه‌ له‌ زێڕ و زیو دروستكرابوون، بخووردان و تاسیشی برد.
16
دوو كۆڵه‌كه‌ و حه‌وزه‌ بڕۆنزییه‌كه‌ و عه‌ره‌بانه‌كانی ئاوگواستنه‌وه‌ كه‌ سلێمان بۆ په‌رستگای یه‌زدان دروستی كردبوون، ئه‌و هه‌موو بڕۆنزه‌ له‌ كێش نه‌ده‌هات.
17
هه‌ر كۆڵه‌كه‌یه‌ك هه‌ژده‌ باڵ[c] درێژییه‌كه‌ی بوو. تاجێكی بڕۆنز له‌سه‌ر كۆڵه‌كه‌كه‌ بوو، به‌رزی تاجه‌كه‌ سێ باڵ[d] بوو، كه‌تیبه‌ و هه‌ناره‌كانیش له‌سه‌ر تاجه‌كه‌ و له‌ چوارده‌وری هه‌مووی له‌ بڕۆنز بوون. بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌ كۆڵه‌كه‌كان هه‌مان شت هه‌بوو له‌گه‌ڵ كه‌تیبه‌كه‌ی.
18
فه‌رمانده‌كه‌ی پاسه‌وانانی پاشا سه‌رایای سه‌رۆك كاهین و سه‌فه‌نیای كاهینی دووه‌م و سێ ده‌رگاوانه‌كه‌ی گرت.
19
له‌ شاره‌كه‌ش ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی گرت كه‌ لێپرسراوی جه‌نگاوه‌ره‌كان بوو، پێنج ڕاوێژكاری پاشاشی گرت. هه‌روه‌ها خامه‌ی نهێنی[e] سوپاسالاری گرت، ئه‌وه‌ی به‌رپرسی به‌ سه‌ربازكردن بوو، له‌گه‌ڵ شه‌ست پیاو كه‌ له‌ شاره‌كه‌ به‌رچاو كه‌وتن.
20
نه‌بوزه‌ره‌دانی فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانانی پاشا ئه‌وانه‌ی برده‌ ڕیڤله‌، بۆ لای پاشای بابل.
21
پاشای بابلیش له‌ ڕیڤله‌ له‌ خاكی حه‌مات كوشتنی.
ئینجا یه‌هودا له‌ خاكه‌كه‌ی خۆی ڕاپێچ كرا.
22
به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌ خاكی یه‌هودا مانه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی نه‌بوخودنه‌سری پاشای بابل هێشتنییه‌وه‌، گه‌ده‌لیاهوی كوڕی ئه‌حیقامی كوڕی شافانی كرد به‌ لێپرسراویان.
23
كاتێك هه‌موو سه‌رله‌شكره‌كان خۆیان و پیاوه‌كانیان بیستیان كه‌ پاشای بابل گه‌ده‌لیاهوی كردووه‌ به‌ فه‌رمانڕه‌وا، هاتنه‌ میچپا بۆ لای گه‌ده‌لیاهو، ئه‌وانیش ئیسماعیلی كوڕی نه‌ته‌نیاهۆ و یۆحانانی كوڕی قارێیه‌ح و سه‌رایای كوڕی ته‌نحومه‌تی نه‌تۆفاتی و یازه‌نیاهوی كوڕی مه‌عكاتی، خۆیان و پیاوه‌كانیان.
24
گه‌ده‌لیاهوش سوێندی بۆ ئه‌وان و پیاوه‌كانیان خوارد، پێی گوتن: «له‌ كاربه‌ده‌ستانی بابلییه‌كان مه‌ترسن، له‌ خاكه‌كه‌ نیشته‌جێ بن و خزمه‌تی پاشای بابل بكه‌ن، ئه‌وه‌ی باشه‌ بۆتان ده‌بێت.»
25
به‌ڵام له‌ مانگی حه‌وت ئیسماعیلی كوڕی نه‌ته‌نیاهۆی كوڕی ئه‌لیشاماع كه‌ له‌ ڕه‌چه‌ڵه‌كی شاهانه‌ بوو، له‌گه‌ڵ ده‌ پیاو هات و گه‌ده‌لیاهویان كوشت، هه‌روه‌ها ئه‌و پیاوانه‌ی یه‌هودا و ئه‌و بابلییانه‌شیان كوشت كه‌ له‌ میچپا له‌گه‌ڵی بوون.
26
ئینجا هه‌موو گه‌ل له‌ بچووكه‌وه‌ هه‌تا گه‌وره‌ و سه‌ركرده‌كانی سوپا هه‌ستان و چوونه‌ میسر، چونكه‌ له‌ بابلییه‌كان ترسان.
به‌ڕه‌ڵاكردنی یه‌هۆیاكین 
27
له‌ ساڵی سی و حه‌وته‌مینی ڕاپێچكردنی یه‌هۆیاكین، ئه‌ڤیل مه‌رۆده‌خ بوو به‌ پاشای بابل. هه‌ر له‌و ساڵه‌ له‌ بیست و حه‌وتی دوازده‌ یه‌هۆیاكینی پاشای یه‌هودای له‌ زیندان ئازاد كرد.
28
به‌ باشی قسه‌ی له‌گه‌ڵ كرد و كورسییه‌كه‌ی له‌ سه‌رووی كورسی ئه‌و پاشایانه‌وه‌ دانا كه‌ له‌ بابل له‌گه‌ڵی بوون.
29
ئیتر یه‌هۆیاكین به‌رگی زیندانییه‌كه‌ی گۆڕی و به‌ درێژایی ماوه‌ی ژیانی به‌رده‌وام له‌سه‌ر خوانی پاشا نانی ده‌خوارد.
30
به‌ درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی ژیانی ڕۆژ به‌ ڕۆژ بژێوی ڕۆژانه‌ی له‌لایه‌ن پاشاوه‌ پێده‌درا.
  1. a. 25‏:1 به‌پێی ساڵنامه‌ی یه‌هودا به‌رامبه‌ر به‌ ساڵنامه‌ی ئێستا ده‌كاته‌ پێنجی مانگی یه‌ك ساڵی 587ی پێش زایین. \+xt بڕوانه‌ حزقیێل 24‏:1.‏\+xt*‏
  2. b. 25‏:4 عه‌راڤا شیوێك بوو له‌ ده‌ریاچه‌ی جه‌لیله‌وه‌ هه‌تا ده‌ریای مردوو.
  3. c. 25‏:17 هه‌ژده‌ باڵ: نزیكه‌ی 8,1 مه‌تر.
  4. d. 25‏:17 سێ باڵ: نزیكه‌ی 1,4 مه‌تر.
  5. e. 25‏:19 ڕازپۆشێك تایبه‌ت بوو به‌ ناونووسینی پیاوانی ئیسرائیل بۆ سه‌ربازی.