عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
هه‌تا كوڕه‌كانی نوح 
1
ئاده‌م، شیت، ئه‌نۆش،
2
قێنان، مه‌هله‌لئێل، یاره‌د،
3
حه‌نۆخ، مه‌توشالح، لامه‌خ و نوح.
4
كوڕه‌كانی نوح:
سام، حام و یافه‌ت.
یافه‌تییه‌كان 
5
كوڕه‌كانی یافه‌ت:
گۆمه‌ر، ماگۆگ، ماده‌ی، یاڤان، توبال، مه‌شه‌ك و تیراس.
6
كوڕه‌كانی گۆمه‌ر:
ئه‌شكه‌نه‌ز، ڕیفه‌ت و تۆگه‌رما.
7
كوڕه‌كانی یاڤان:
ئه‌لیشا، ته‌رشیش، كیتیم و ڕۆدانیم.
حامییه‌كان 
8
كوڕه‌كانی حام:
كوش، میسر، پووت و كه‌نعان.
9
كوڕه‌كانی كوش:
سه‌با، حه‌ڤیلا، سه‌ڤتا، ڕه‌عما و سه‌بته‌كا.
كوڕه‌كانی ڕه‌عما:
شه‌با و دیدان.
10
نه‌مرود له‌ نه‌وه‌ی كوش له‌دایكبوو،
كه‌ بووه‌ جه‌نگاوه‌رێكی مه‌زن له‌سه‌ر زه‌وی.
11
لوودی، عه‌نامی، له‌هابی و نه‌فتوحییه‌كان
له‌ نه‌وه‌ی میسر بوون،
12
هه‌روه‌ها پاتروسی و كه‌فتۆری و كه‌سلوحییه‌كانیش، له‌ كه‌سلوحییه‌كانیش فه‌له‌ستی كه‌وتنه‌وه‌.
13
كه‌نعان
باوكی سه‌یدا بوو، كه‌ نۆبه‌ره‌كه‌ی بوو، له‌گه‌ڵ حیتییه‌كان،
14
هه‌روه‌ها یه‌بوسی، ئه‌موری، گرگاشی،
15
حیڤی، عه‌رقی، سینی[a] ،
16
ئه‌رڤادی، چیماری و حه‌ماتییه‌كانیشی بوو.
سامییه‌كان 
17
كوڕه‌كانی سام:
ئیلام، ئه‌شوور، ئه‌رپه‌كشاد، لوود و ئارام.
كوڕه‌كانی ئارام:
عوچ، حوول، گه‌ته‌ر و مه‌شه‌ك.
18
ئه‌رپه‌كشاد باوكی شاله‌ح بوو،
شاله‌حیش باوكی عێبه‌ر بوو،
19
عێبه‌ریش دوو كوڕی بوو،
یه‌كێكیان ناوی په‌له‌گ[b] بوو، چونكه‌ له‌ سه‌رده‌می ئه‌ودا زه‌وی دابه‌ش كرا. براكه‌شی ناوی یۆقتان بوو.
20
یۆقتان ئه‌م كوڕانه‌ی هه‌بوو:
ئه‌لمۆداد، شه‌له‌ف، حه‌چه‌رماڤه‌ت، یاره‌ح،
21
هه‌دۆرام، ئوزال، دیقله‌،
22
عۆبال، ئه‌بیمائێل، شه‌با،
23
ئۆفیر، حه‌ڤیلا و یۆڤاڤ. هه‌موو ئه‌مانه‌ كوڕانی یۆقتان بوون.
24
سام، ئه‌رپه‌كشاد، شاله‌ح،
25
عێبه‌ر، په‌له‌گ، ڕه‌عو،
26
سه‌روگ، ناحۆر، تاره‌ح و
27
ئه‌برام، كه‌ ئیبراهیمه‌.
نه‌وه‌ی ئیبراهیم 
28
كوڕه‌كانی ئیبراهیم:
ئیسحاق و ئیسماعیل.
نه‌وه‌ی هاجه‌ر 
29
ئه‌مانه‌ش نه‌وه‌كانیانن:
نه‌بایۆت كه‌ نۆبه‌ره‌ی ئیسماعیل بوو، هه‌روه‌ها قێدار، ئه‌دبه‌ئێل، میبسام،
30
میشماع، دوما، مه‌سسا، حه‌ده‌د، تێما،
31
یه‌تور، نافیش و قێدما، ئه‌مانه‌ كوڕه‌كانی ئیسماعیل بوون.
نه‌وه‌ی قه‌توره‌ 
32
قه‌توره‌ كه‌ كه‌نیزه‌ی ئیبراهیم بوو ئه‌م كوڕانه‌ی هه‌بوو:
زیمران، یۆقشان، مه‌دان، میدیان، یه‌شباق و شوه‌ح.
كوڕه‌كانی یۆقشانیش:
شه‌با و دیدان.
33
كوڕه‌كانی میدیان:
عێفا، عێفه‌ر، حه‌نۆك، ئه‌بیداع و ئه‌لداعه‌.
هه‌موو ئه‌مانه‌ نه‌وه‌ی قه‌توره‌ بوون.
نه‌وه‌ی سارا 
34
ئیبراهیم ئیسحاقی بوو.
كوڕه‌كانی ئیسحاق:
عیسۆ و ئیسرائیل.
كوڕه‌كانی عیسۆ 
35
كوڕه‌كانی عیسۆ:
ئه‌لیفاز، ڕه‌عوئێل، یه‌عوش، یه‌علام و قۆره‌ح.
36
كوڕه‌كانی ئه‌لیفاز:
تێمان، ئۆمار، چه‌فۆ، گه‌عتام و قه‌نه‌ز؛
هه‌روه‌ها له‌ ئه‌لیفاز تیمنه‌ع عه‌مالێقی[c] بوو.
37
كوڕه‌كانی ڕه‌عوئێل:
نه‌حه‌ت، زه‌ره‌ح، شه‌مما و میزا.
خه‌ڵكی سێعیر له‌ ئه‌دۆم 
38
كوڕه‌كانی سێعیر:
ڵوتان، شۆڤاڵ، چیبعۆن، عه‌نا، دیشۆن، ئێچه‌ر و دیشان.
39
كوڕه‌كانی ڵوتان: حۆری و هۆمام.
تیمنه‌عیش خوشكی ڵوتان بوو.
40
كوڕه‌كانی شۆڤاڵ:
عه‌لڤان، مانه‌حه‌ت، عێبال، شه‌فۆ و ئۆنام.
كوڕه‌كانی چیبعۆن:
ئه‌ییا و عه‌نا.
41
كوڕه‌كه‌ی عه‌نا:
دیشۆن.
كوڕه‌كانی دیشۆن:
حه‌مدان، ئه‌شبان، یه‌تران و كران.
42
كوڕه‌كانی ئێچه‌ر:
بلهان، زه‌عه‌ڤان و عه‌قان.
كوڕه‌كانی دیشان:
عوچ و ئه‌ران.
فه‌رمانڕه‌وایانی ئه‌دۆم 
43
ئه‌مانه‌ش ئه‌و پاشایانه‌ن كه‌ له‌ خاكی ئه‌دۆم پاشایه‌تییان ده‌كرد پێش ئه‌وه‌ی هیچ پاشایه‌كی ئیسرائیلی پاشایه‌تی بكات:
به‌له‌عی كوڕی به‌عۆر، ناوی شاره‌كه‌شی دینهابه‌ بوو.
44
كه‌ به‌له‌ع مرد، یۆڤاڤی كوڕی زه‌ره‌حی خه‌ڵكی بۆزرا وه‌ك پاشا جێگه‌ی گرته‌وه‌.
45
كه‌ یۆڤاڤ مرد، حوشامی خه‌ڵكی خاكی تێمانییه‌كان وه‌ك پاشا جێگه‌ی گرته‌وه‌.
46
كه‌ حوشام مرد، هه‌ده‌دی كوڕی به‌ده‌د وه‌ك پاشا جێگه‌ی گرته‌وه‌، له‌ وڵاتی مۆئاب شكستی به‌ میدیان هێنا. ناوی شاره‌كه‌شی عه‌ڤیت بوو.
47
كه‌ هه‌ده‌د مرد، سه‌مڵه‌ی خه‌ڵكی مه‌سرێقه‌ وه‌ك پاشا جێگه‌ی گرته‌وه‌.
48
كه‌ سه‌مڵه‌ مرد، شائوولی خه‌ڵكی ڕه‌حۆبۆت، ئه‌و شاره‌ی له‌ كه‌ناری ڕووبار[d] بوو، وه‌ك پاشا جێگه‌ی گرته‌وه‌.
49
كه‌ شائوول مرد، به‌عل‌حانانی كوڕی عه‌كبۆر وه‌ك پاشا جێگه‌ی گرته‌وه‌.
50
كه‌ به‌عل‌حانان مرد، هه‌ده‌د وه‌ك پاشا جێگه‌ی گرته‌وه‌. ناوی شاره‌كه‌شی پاعوو بوو، ژنه‌كه‌شی ناوی میهێته‌بێل بوو، كچی مه‌ترێدی كچی مێزاهاب بوو.
51
ئینجا هه‌ده‌دیش مرد.
میره‌كانی ئه‌دۆم ئه‌مانه‌ بوون:
تیمنه‌ع، عه‌لڤا، یه‌تێت،
52
ئۆهۆلیبامه‌، ئێله‌، پینۆن،
53
قه‌نه‌ز، تێمان، میبسار،
54
مه‌گدئێل و عیرام. ئه‌مانه‌ میره‌كانی ئه‌دۆم بوون.
  1. a. 1‏:15 سینییه‌كان: له‌وانه‌یه‌ خه‌ڵكی شارێك له‌ نزیكی شاری عه‌رقه‌ له‌ لوبنان بووبێت. بڕوانه‌ \+xt په‌یدابوون 10‏:17‏\+xt*‏.
  2. b. 1‏:19 په‌له‌گ واته‌ دابه‌شكردن.
  3. c. 1‏:36 تیمنه‌عی دایكی عه‌مالێق كه‌نیزه‌ی ئه‌لیفاز بوو، بڕوانه‌ \+xt په‌یدابوون 36‏:12‏\+xt*‏.
  4. d. 1‏:48 له‌سه‌ر ڕووباره‌: ده‌شێت ڕووباری فورات بێت.