عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- پاشایه‌تی حه‌زقیا
- 1
- له ساڵی سێیه‌می پاشایه‌تی هۆشێیه‌عی كوڕی ئێلهی پاشای ئیسرائیل، حه‌زقیای كوڕی ئاحاز بوو به پاشای یه‌هودا.
- 2
- گه‌نجێكی بیست و پێنج ساڵان بوو كه بوو به پاشا، بیست و نۆ ساڵ له ئۆرشه‌لیم پاشایه‌تی كرد، ناوی دایكی ئه‌بیای كچی زه‌كه‌ریا بوو.
- 3
- به هه‌مان شێوه‌ی داودی باپیره گه‌وره‌ی ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوی یه‌زدان ڕاست بوو كردی.
- 4
- ئه‌و نزرگه‌كانی سه‌ر به‌رزایی تێكدا، به‌رده ته‌رخانكراوه‌كانی شكاند و ستوونه ئهشێراكانی بڕییه‌وه. ماره بڕۆنزییهكهی وردوخاش كرد، ئه‌وه‌ی مو‌سا دروستی كرد، چونكه هه‌تا ئه‌و ڕۆژانه‌ش نه‌وه‌ی ئیسرائیل بخووریان بۆ ده‌سووتاند و ناویان لێ نابوو نه‌حوشتان.
- 5
- حه‌زقیا پشتی به یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل به‌ست، له‌نێو هه‌موو پاشاكانی یه‌هودا كه‌س وه‌ك ئه‌و نه‌بوو، چ ئه‌وانه‌ی پێش خۆی و چ ئه‌وانه‌ی دوای خۆی.
- 6
- ده‌ستی به یه‌زدانه‌وه گرت و لێی لانه‌دا. فه‌رمانه‌كانی پاراست، كه یه‌زدان فه‌رمانی به مو‌سا كردبوو.
- 7
- یه‌زدان له‌گه‌ڵی بوو، له هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی ده‌یكرد سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستده‌هێنا، هه‌روه‌ها له پاشای ئاشور یاخی بوو، ملكه‌چی نه‌بوو.
- 8
- فهلهستییهكانیشی هه‌تا غه‌زه و سنووره‌كانی به‌زاند، له قولله‌ی چاودێره‌كانه‌وه هه‌تا شاری قه‌ڵابه‌ند.
- 9
- له ساڵی چواره‌می حه‌زقیا پاشا، كه ده‌كاته ساڵی حه‌وته‌می هۆشێیه‌عی كوڕی ئێلهی پاشای ئیسرائیل، شه‌لمه‌نئه‌سه‌ری پاشای ئاشور له دژی سامیره له‌شكری جوڵاند و گه‌مارۆی دا.
- 10
- ئاشورییه‌كان له‌دوای سێ ساڵ سامیره‌یان گرت. له ساڵی شه‌شه‌می حه‌زقیا كه ده‌كاته ساڵی نۆیه‌می هۆشێیه‌عی پاشای ئیسرائیل، سامیره داگیر كرا.
- 11
- ئینجا پاشای ئاشور ئیسرائیلی ڕاپێچی ئاشور كرد و له حه‌له‌ح و گۆزانی كه‌ناری ڕووباری خابوور و شارۆچكه‌كانی مادی داینان.
- 12
- ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه ڕوویدا چونكه گوێڕایه‌ڵی یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری خۆیان نه‌بوون، به‌ڵكو په‌یمانه‌كه‌یان شكاند و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه موسای به‌نده‌ی یه‌زدان فه‌رمانی پێ كرد، نه گوێیان لێ گرت و نه كاریشیان پێ كرد.
- 13
- له ساڵی چوارده‌یه‌می حه‌زقیا پاشا، سه‌نحێریبی پاشای ئاشور هێرشی كرده سه‌ر هه‌موو شاره قهڵابهندهكانی یه‌هودا و داگیری كردن.
- 14
- له‌به‌ر ئه‌وه حه‌زقیا پاشای یه‌هودا په‌یامی بۆ پاشای ئاشور نارد له لاخیش، گوتی: «من هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌م كرد. له‌لای من بكشێوه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌رم ده‌یسه‌پێنی ده‌یده‌م.» پاشای ئاشور سێ سه‌د تالنت[a] زیو و سی تالنت[b] زێڕی له‌سه‌ر حه‌زقیای پاشای یه‌هودا سه‌پاند.
- 15
- حه‌زقیاش هه‌موو زیوه‌كانی ناو په‌رستگای یه‌زدان و ناو گه‌نجینه‌كانی كۆشكی پاشای دایێ.
- 16
- له‌و كاته حه‌زقیا پاشای یه‌هودا ئه‌و زێڕه‌ی داڕنی كه په‌رستگای یه‌زدان و چوارچێوه‌ی ده‌رگاكانی پێ ڕووپۆش كردبوو، دایه پاشای ئاشور.
- هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌نحێریب له ئۆرشه‌لیم
- 17
- پاشای ئاشور فه‌رمانده‌ی گشتی و سه‌رۆكی دیوان و فه‌رمانده‌ی ناوچه‌كه‌ی به سوپایه‌كی گه‌وره‌وه له لاخیشه‌وه نارده سه‌ر حه‌زقیای پاشا له ئۆرشه‌لیم. كاتێك سه‌ركه‌وتن و هاتن له‌لای ئاوبار‌ی گۆمه‌كه‌ی سه‌ره‌وه ڕاوه‌ستان، كه له‌سه‌ر ڕێگای شوێنی جلشۆرینهكهیه،
- 18
- بانگی پاشایان كرد، ئه‌لیاقیمی كوڕی حیلقیا سه‌رپه‌رشتیاری كۆشك و شه‌ڤنای خامه‌ی نهێنی[c] و یۆئاحی تۆماركار كوڕی ئاساف چوونه ده‌ره‌وه بۆ لایان.
- 19
- فه‌رمانده‌ی ناوچه‌كه پێی گوتن: «به حه‌زقیا بڵێن:
«”پاشای گه‌وره، پاشای ئاشور ده‌ڵێت: تۆ پشتت به چی به‌ستووه؟ - 20
- تۆ ده‌ڵێیت كه پلان و هێزت هه‌یه بۆ جه‌نگ، به‌ڵام ئه‌وه قسه‌ی پووچه. ئێستاش پشتت به كێ به‌ستووه تاكو لێم یاخی بیت؟
- 21
- وا پشتت به پاڵپشتی ئه‌و قامیشه شكاوه‌ی میسر به‌ستووه، ئه‌وه‌ی كه هه‌ركه‌سێك خۆی به‌سه‌ردا بچه‌مێنێته‌وه له‌پی ده‌ستی بریندار ده‌بێت و كونی ده‌كات! فیرعه‌ونی پاشای میسر ئاوایه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشتی پێ ده‌به‌ستن.
- 22
- ئه‌گه‌ر پێشم بڵێن: ’پشتمان به یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان به‌ستووه.‘ ئایا ئه‌وه ئه‌و نه‌بوو كه حه‌زقیا نزرگه‌كانی سه‌ر به‌رزایی و قوربانگا‌كانی تێكدا و به یه‌هودا و ئۆرشه‌لیمی گوت: ’ده‌بێت له‌به‌رده‌م ئه‌م قوربانگایه كڕنۆش ببه‌ن كه له ئۆرشه‌لیمه‘؟
- 23
- «”ئێستاش گره‌و له‌گه‌ڵ پاشای ئاشوری گه‌وره‌م بكه، من دوو هه‌زار ئه‌سپت ده‌ده‌مێ، ئه‌گه‌ر تۆ بتوانیت بۆ خۆت سوار له‌سه‌ریان دابنێیت!
- 24
- ئیتر چۆن ده‌توانیت تاكه ئه‌فسه‌رێك له خزمه‌تكاره بچووكه‌كانی گه‌وره‌كه‌م بگه‌ڕێنیته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پشت به میسریش ببه‌ستیت بۆ گالیسكه و سوار؟
- 25
- له كۆتاییدا ئایا من به‌بێ فه‌رمانی یه‌زدان هاتووم بۆ سه‌ر ئه‌م شوێنه هه‌تا وێرانی بكه‌م؟ یه‌زدان خۆی پێی فه‌رمووم: به‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌دا بده و وێرانی بكه.“»
- 26
- ئینجا ئه‌لیاقیمی كوڕی حیلقیا و شه‌ڤنا و یۆئاح به فه‌رمانده‌ی ناوچه‌كه‌یان گوت: «تكایه له‌گه‌ڵ خزمه‌تكاره‌كانت به زمانی ئارامی قسه بكه، چونكه لێی تێده‌گه‌ین، له‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌كه‌ی سه‌ر شووراكه به عیبری قسه‌مان له‌گه‌ڵ مه‌كه.»
- 27
- به‌ڵام فه‌رمانده‌كه وه‌ڵامی دانه‌وه: «ئایا گه‌وره‌م ته‌نها بۆ لای گه‌وره‌كه‌ت و تۆی ناردووم هه‌تا ئه‌م قسانه بكه‌م؟ ئایا بۆ لای ئه‌و پیاوانه‌ی سه‌ر شووراكه‌ی نه‌ناردووم، هه‌تا له‌گه‌ڵ ئێوه پیسایی خۆیان بخۆن و میزی خۆیان بخۆنه‌وه؟»
- 28
- ئینجا فه‌رمانده‌كه وه‌ستا و به ده‌نگێكی به‌رز به زمانی عیبری هاواری كرد و گوتی: «گوێ له قسه‌ی پاشای گه‌وره بگرن، پاشای ئاشور!
- 29
- پاشا ئاوا ده‌ڵێت: مه‌هێڵن حه‌زقیا فریوتان بدات، چونكه ناتوانێت له ده‌ستم ڕزگارتان بكات.
- 30
- مه‌هێڵن حه‌زقیا واتان لێ بكات پشت به یه‌زدان ببه‌ستن و بڵێت: ”بێگومان یه‌زدان فریامان ده‌كه‌وێت و ئه‌م شاره ناداته ده‌ست پاشای ئاشور.“
- 31
- «گوێ له حه‌زقیا مه‌گرن، چونكه پاشای ئاشور ده‌ڵێت، ڕازی بن به ملكه‌چبوون بۆ من، وه‌رنه ده‌ره‌وه بۆ لام. با هه‌ركه‌سه له مێوهكهی خۆی و له دار هه‌نجیره‌كه‌ی خۆی بخوات و ئاو له ئهمباراوهكهی خۆی بخواته‌وه،
- 32
- هه‌تا ئه‌و كاته‌ی دێم و ده‌تانبه‌مه خاكێكی وه‌ك خاكه‌كه‌ی خۆتان، خاكی دانه‌وێڵه و شه‌رابی نوێ، خاكی نان و ڕه‌زه‌مێو، خاكی دار زه‌یتوون و هه‌نگوین. ژیان هه‌ڵبژێرن نه‌ك مردن!
«گوێ له حه‌زقیا مه‌گرن، چونكه فریوتان ده‌دات كه ده‌ڵێت: ”یه‌زدان ڕزگارمان ده‌كات.“ - 33
- ئایا خوداوه‌ندی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك توانی خاكه‌كه‌ی خۆی له ده‌ست پاشای ئاشور ڕزگار بكات؟
- 34
- كوان خوداوه‌نده‌كانی حه‌مات و ئه‌رپاد؟ كوان خوداوه‌نده‌كانی سفه‌رڤه‌یم و هێنه‌ع و عیڤا؟ ئایا فریای سامیره كه‌وتن له ده‌ستم؟
- 35
- كام له هه‌موو خوداوه‌نده‌كانی ئه‌و خاكانه توانی خاكه‌كه‌ی خۆی له ده‌ستی من ڕزگار بكات؟ ئیتر چۆن یه‌زدان فریای ئۆرشه‌لیم ده‌كه‌وێت له ده‌ستی من؟»
- 36
- به‌ڵام گه‌ل بێده‌نگ بوون و به یه‌ك وشه‌ش وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه، چونكه پاشا فه‌رمانی كردبوو: «وه‌ڵامی نه‌ده‌نه‌وه.»
- 37
- ئینجا ئه‌لیاقیمی كوڕی حیلقیای سه‌رپه‌رشتیاری كۆشك و شه‌ڤنای خامه‌ی نهێنی و یۆئاحی كوڕی ئاسافی تۆماركار هاتنه لای حه‌زقیا و جله‌كانیان دادڕی بوو، قسه‌كانی فه‌رمانده‌ی ناوچه‌كه‌یان پێی ڕاگه‌یاند.