عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- پاشایه‌تی ئه‌مه‌سیا له یه‌هودا
- 1
- له ساڵی دووه‌می پاشایه‌تی یه‌هۆئاشی كوڕی یه‌هۆئاحازی پاشای ئیسرائیل، ئه‌مه‌سیای كوڕی یۆئاش بوو به پاشای یه‌هودا.
- 2
- كاتێك بوو به پاشا گه‌نجێكی بیست و پێنج ساڵان بوو، بیست و نۆ ساڵ له ئۆرشه‌لیم پاشایه‌تی كرد. دایكیشی ناوی یه‌هۆعه‌دین بوو، خه‌ڵكی ئۆرشه‌لیم بوو.
- 3
- ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوی یه‌زدان ڕاست بوو كردی، به‌ڵام نه‌ك وه‌كو داودی باپیره گه‌وره‌ی، به‌ڵكو وه‌ك هه‌موو ئه‌وه‌ی یۆئاشی باوكی كردی ئه‌ویش كردی.
- 4
- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نزرگه‌كانی سه‌ر به‌رزایی تێكنهدران، هێشتا گه‌ل له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كان قوربانییان سه‌رده‌بڕی و بخووریان ده‌سووتاند.
- 5
- كاتێك جڵه‌وی پاشایه‌تییه‌كه له ده‌ستی جێگیر بوو، سزای مردنی به‌سه‌ر ئه‌و كاربهدهستانهدا سه‌پاند كه پاشای باوكیان كوشتبوو.
- 6
- به‌ڵام كوڕی بكوژه‌كانی نه‌كوشت، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له په‌ڕتووكی ته‌وراتی موسادا نووسراوه، كه یه‌زدان فه‌رمانی داوه و فه‌رموویه‌تی: «باوك له جیاتی كوڕ ناكوژرێت و كوڕ له جیاتی باوك ناكوژرێت، هه‌ر یه‌كێك له‌سه‌ر گوناهی خۆی ده‌كوژرێت.»[a]
- 7
- ئه‌وه بوو له دۆڵی خوێ[b] ده هه‌زار كه‌سی له ئه‌دۆم كوشت و به جه‌نگ سه‌له‌عی گرت و ناوی لێنا یۆقتئێل، هه‌تا ئه‌مڕۆش ئه‌وه ناویه‌تی.
- 8
- پاشان ئه‌مه‌سیا نێردراوی نارده لای یه‌هۆئاشی كوڕی یه‌هۆئاحازی كوڕی یێهوی پاشای ئیسرائیل و پێی گوت: «وه‌ره، با ڕووبه‌ڕوو شه‌ڕ بكه‌ین.»
- 9
- یه‌هۆئاشی پاشای ئیسرائیلیش وه‌ڵامی ئه‌مه‌سیای پاشای یه‌هودای دایه‌وه و گوتی: «خڕنووكی لوبنانی ناردی بۆ لای دار ئورزی لوبنانی و گوتی: ”كچه‌كه‌ت بده به كوڕه‌كه‌م هه‌تا ببێته ژنی.“ ئینجا ئاژه‌ڵێكی كێوی له لوبنان به‌سه‌ر خڕنووكهكهدا ڕۆیشت و پانی كرده‌وه.
- 10
- تۆ ئه‌دۆمت شكاند، ئێستا له‌خۆبایی بوویت. به‌ڕێزبه و له ماڵی خۆت بمێنه‌وه! بۆچی به‌ڵا به‌سه‌ر خۆتدا ده‌هێنیت؟ ئینجا ده‌كه‌ویت، خۆت و یه‌هوداش له‌گه‌ڵت.»
- 11
- به‌ڵام ئه‌مه‌سیا گوێی نه‌گرت، له‌به‌ر ئه‌وه یه‌هۆئاشی پاشای ئیسرائیل هێرشی برد، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌سیای پاشای یه‌هودا له بێتشه‌مه‌شی یه‌هودا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه.
- 12
- له ئه‌نجامدا یه‌هودا به‌رامبه‌ر به ئیسرائیل تێك‌شكان، هه‌ركه‌سه و به‌ره‌و ماڵه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵات.
- 13
- ئه‌مه‌سیای پاشای یه‌هودا، كوڕی یۆئاشی كوڕی ئه‌حه‌زیا، له‌لایه‌ن یه‌هۆئاشی پاشای ئیسرائیله‌وه له بێتشه‌مه‌ش به دیل گیرا. پاشان یه‌هۆئاش چوو بۆ ئۆرشه‌لیم و شوورای ئۆرشه‌لیمی له ده‌روازه‌ی ئه‌فرایمه‌وه هه‌تا ده‌روازه‌ی گۆشه‌كه وێران كرد، كه چوار سه‌د باڵ[c] بوو.
- 14
- هه‌موو زێڕ و زیو و قاپوقاچاغهكانی ناو په‌رستگای یه‌زدان و ناو گه‌نجینه‌كانی كۆشكی پاشای برد، هه‌روه‌ها چه‌ندین بارمته‌ی گرت و گه‌ڕایه‌وه سامیره.
- 15
- ڕووداوه‌كانی دیكه‌ی پاشایه‌تی یه‌هۆئاش، ئه‌وه‌ی كردی و پاڵهوانییهكهی كه نواندی، چۆن له دژی ئه‌مه‌سیای پاشای یه‌هودا جه‌نگا، له په‌ڕتووكی كاروباری ڕۆژانه‌ی پاشاكانی ئیسرائیل تۆمار كراون.
- 16
- یه‌هۆئاش له‌گه‌ڵ باوباپیرانی سه‌ری نایه‌وه و له سامیره له‌گه‌ڵ پاشاكانی ئیسرائیل‌دا نێژرا. ئیتر یا‌رۆڤعامی كوڕی له‌دوای خۆی بوو به پاشا.
- 17
- ئه‌مه‌سیای كوڕی یۆئاشی پاشای یه‌هوداش له‌دوای مردنی یه‌هۆئاشی كوڕی یه‌هۆئاحازی پاشای ئیسرائیل، پازده ساڵ ژیا.
- 18
- ڕووداوه‌كانی دیكه‌ی پاشایه‌تی ئه‌مه‌سیا له په‌ڕتووكی كاروباری ڕۆژانه‌ی پاشاكانی یه‌هودا تۆمار كراون.
- 19
- له ئۆرشه‌لیم پیلانیان له دژی گێڕا و هه‌ڵات بۆ لاخیش، ئینجا چه‌ند پیاوێكیان به‌دوایدا نارده شاری لاخیش و له‌وێ كوشتیان.
- 20
- به ئه‌سپ هێنرایه‌وه ئۆرشه‌لیم و له‌وێ له شاری داود له‌گه‌ڵ باوباپیرانی نێژرا.
- 21
- پاشان هه‌موو گه‌لی یه‌هودا عه‌زه‌ریای[d] گه‌نجی شازده ساڵانیان برد و له جێی ئه‌مه‌سیای باوكی كردیانه پاشا.
- 22
- ئه‌و به‌نده‌ری ئێله‌تی بنیاد ناوه و گه‌ڕاندییه‌وه سه‌ر یه‌هودا، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌سیا له‌گه‌ڵ باوباپیرانی سه‌ری نایه‌وه.
- پاشایه‌تی یا‌رۆڤعامی دووه‌م
- 23
- له ساڵی پازده‌یه‌مینی پاشایه‌تی ئه‌مه‌سیای كوڕی یۆئاشی پاشای یه‌هودا، یا‌رۆڤعامی كوڕی یه‌هۆئاشی پاشای ئیسرائیل ماوه‌ی چل و یه‌ك ساڵ له سامیره پاشایه‌تی كرد.
- 24
- له‌به‌رچاوی یه‌زدان خراپه‌كاری كرد، له هیچ یه‌كێك له گوناهه‌كانی یا‌رۆڤعامی كوڕی نه‌ڤات لای نه‌دا، كه به‌هۆیه‌وه وای كردبوو ئیسرائیل گوناه بكات.
- 25
- ئه‌و بوو كه سنووره‌كانی ئیسرائیلی گه‌ڕانده‌وه، له ده‌روازه‌ی حه‌ماته‌وه هه‌تا ده‌ریای مردوو، به‌پێی فه‌رمایشتی یه‌زدان كه له ڕێگه‌ی به‌نده‌كه‌یه‌وه، له ڕێگه‌ی یونسی كوڕی ئه‌میته‌یه‌وه فه‌رمووبووی، ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی خه‌ڵكی گه‌ت حێفه‌ر بوو.
- 26
- یه‌زدان زه‌لیلی تاڵی كۆیله و ئازادی ئیسرائیلی بینی، كه‌س نییه یارمه‌تی ئیسرائیل بدات.
- 27
- یه‌زدانیش نه‌یفه‌رمووبوو كه ناوی ئیسرائیل له‌ژێر ئاسماندا ده‌سڕێته‌وه، جا به ده‌ستی یا‌رۆڤعامی كوڕی یه‌هۆئاش ڕزگاری كردن.
- 28
- ڕووداوه‌كانی دیكه‌ی پاشایه‌تی یارۆڤعام و هه‌موو ئه‌وه‌ی كردی و پاڵهوانییهكهی، چۆن جه‌نگا و چۆن دیمه‌شق و حه‌ماتی گه‌ڕانده‌وه سه‌ر ئیسرائیل، له په‌ڕتووكی كاروباری ڕۆژانه‌ی پاشاكانی ئیسرائیل تۆمار كراون.
- 29
- یارۆڤعام له‌گه‌ڵ باوباپیرانی، له‌گه‌ڵ پاشاكانی ئیسرائیل سه‌ری نایه‌وه. ئیتر زه‌كه‌ریای كوڕی له‌دوای خۆی بوو به پاشا.
- a. 14:6 له‌سه‌ر گوناهی خۆی ده‌كوژرێت: بڕوانه \+xt دواوتار 24:16\+xt*.
- b. 14:7 دۆڵی خوێ: ده‌كه‌وێته باشووری ده‌ریای مردوو.
- c. 14:13 چوار سه‌د باڵ: نزیكه‌ی 180 مه‌تر.
- d. 14:21 هه‌روه‌ها به ناوی (عوزیا)ش هاتووه.