عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- پاشایه‌تی یه‌هۆئاحاز
- 1
- له ساڵی بیست و سێیه‌می پاشایه‌تی یۆئاشی كوڕی ئه‌حه‌زیای پاشای یه‌هودا، یه‌هۆئاحازی كوڕی یێهو بۆ ماوه‌ی حه‌ڤده ساڵ له سامیره پاشایه‌تی ئیسرائیلی كرد.
- 2
- له‌به‌رچاوی یه‌زدان خراپه‌كاری كرد، به‌دوای گوناهه‌كانی یا‌رۆڤعامی كوڕی نه‌ڤات كه‌وت و هه‌مان گوناهی ئه‌وی كرد كه به‌هۆیه‌وه وای كردبوو ئیسرائیل گوناه بكات، لێی لا نه‌دا.
- 3
- ئیتر تووڕه‌یی یه‌زدان به‌سه‌ر ئیسرائیل‌دا جۆشا، ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌زائێلی پاشای ئارام و به‌نهه‌ده‌دی كوڕی هێشتنییه‌وه.
- 4
- ئینجا یه‌هۆئاحاز له یه‌زدان پاڕایه‌وه و یه‌زدانیش گوێی لێ گرت، چونكه بینی چۆن پاشای ئارام ئیسرائیل ده‌چه‌وسێنێته‌وه.
- 5
- یه‌زدان ڕزگاركه‌رێكی دایه ئیسرائیل، له‌ژێر ده‌ستی ئارامییه‌كان ڕزگار بوون و وه‌ك جاران له‌ناو ماڵه‌كانیان نیشته‌جێ بوون.
- 6
- به‌ڵام خۆیان له گوناهه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی یارۆڤعام لانه‌دا، هه‌مان گوناهی ئه‌ویان كرد كه به‌هۆیه‌وه وای كردبوو ئیسرائیل گوناه بكات، له‌سه‌ری به‌رده‌وام بوون، هه‌روه‌ها ستوونه ئهشێراكهش[a] له سامیره له جێی خۆی ماوه.
- 7
- یه‌هۆئاحاز سوپای بۆ نه‌مابووه‌وه، جگه له په‌نجا سوار و ده گالیسكه و ده هه‌زار پیاده، چونكه پاشای ئارام له‌ناویبردبوون و وه‌ك خۆڵی ژێر پێی لێ‌كردبوون.
- 8
- ڕووداوه‌كانی دیكه‌ی پاشایه‌تی یه‌هۆئاحاز و هه‌موو ئه‌وه‌ی كردی و هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی له په‌ڕتووكی كاروباری ڕۆژانه‌ی پاشاكانی ئیسرائیل تۆمار كراون.
- 9
- یه‌هۆئاحاز له‌گه‌ڵ باوباپیرانی سه‌ری نایه‌وه و له سامیره ناشتیان. ئیتر یه‌هۆئاشی كوڕی له‌دوای خۆی بوو به پاشا.
- پاشایه‌تی یه‌هۆئاش
- 10
- له ساڵی سی و حه‌وته‌می پاشایه‌تی یۆئاشی پاشای یه‌هودا، یه‌هۆئاشی كوڕی یه‌هۆئاحاز بۆ ماوه‌ی شازده ساڵ له سامیره پاشایه‌تی ئیسرائیلی كرد.
- 11
- له‌به‌رچاوی یه‌زدان خراپه‌كاری كرد، له هیچ یه‌كێك له گوناهه‌كانی یا‌رۆڤعامی كوڕی نه‌ڤات لای نه‌دا، هه‌مان گوناهی ئه‌وی كرد كه به‌هۆیه‌وه وای كردبوو ئیسرائیل گوناه بكات، به‌ڵكو له‌سه‌ریان به‌رده‌وام بوو.
- 12
- ڕووداوه‌كانی دیكه‌ی پاشایه‌تی یه‌هۆئاش و هه‌موو ئه‌وه‌ی كردی و پاڵهوانییهكهی كه چۆن له دژی ئه‌مه‌سیای پاشای یه‌هودا جه‌نگا له په‌ڕتووكی كاروباری ڕۆژانه‌ی پاشاكانی ئیسرائیل تۆمار كراون.
- 13
- یه‌هۆئاش له‌گه‌ڵ باوباپیرانی سه‌ری نایه‌وه و یارۆڤعام له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ی دانیشت، یه‌هۆئاشیش له سامیره نێژرا، له‌گه‌ڵ پاشاكانی ئیسرائیل.
- 14
- ئه‌لیشه‌عیش نه‌خۆش كه‌وت به‌و نه‌خۆشییه‌ی كه پێی مرد، جا یه‌هۆئاشی پاشای ئیسرائیل چووه خواره‌وه بۆ لای و له‌سه‌ری گریا، گوتی: «باوكه ڕۆ! باوكه ڕۆ! ئه‌ی گالیسكه‌ی ئیسرائیل و سواره‌كانی!»
- 15
- ئه‌لیشه‌عیش پێی گوت: «كه‌وانێك و چه‌ند تیرێك هه‌ڵگره.» ئه‌ویش كه‌وانێك و چه‌ند تیرێكی هه‌ڵگرت.
- 16
- به پاشای ئیسرائیلی گوت: «ده‌ستت له‌سه‌ر كه‌وانه‌كه دابنێ.» ئه‌ویش ده‌ستی دانا، ئه‌لیشه‌عیش ده‌ستی خسته سه‌ر ده‌ستی پاشا.
- 17
- ئینجا گوتی: «په‌نجه‌ره‌كه‌ی ڕووه‌و ڕۆژهه‌ڵات بكه‌وه.» ئه‌ویش كردییه‌وه. ئه‌لیشه‌ع گوتی: «بیهاوێ!» ئه‌ویش هاویشتی. ئه‌لیشه‌ع گوتی: «ئه‌مه تیری سه‌ركه‌وتنه له یه‌زدانه‌وه، تیری سه‌ركه‌وتنه به سه‌ر ئارام، له ئه‌فێق به ته‌واوی ئارامییه‌كان له‌ناوده‌به‌یت.»
- 18
- هه‌روه‌ها گوتی: «تیره‌كان ببه.» پاشاكه‌ش بردنی، ئینجا ئه‌لیشه‌ع به پاشای ئیسرائیلی گوت: «له زه‌وییه‌كه بده.» ئه‌ویش سێ جار لێیدا و وه‌ستا.
- 19
- جا پیاوه‌كه‌ی خودا لێی تووڕه بوو و گوتی: «ده‌بووایه پێنج یان شه‌ش جار له زه‌وییه‌كه‌ت بدایه، ئینجا به ته‌واوی له ئارامت ده‌دا هه‌تا له‌ناوده‌چوون، ئێستاش ته‌نها سێ جار له ئارام ده‌ده‌یت.»
- 20
- پاشان ئه‌لیشه‌ع مرد و ناشتیان.
چه‌ته‌كانی مۆئاب هه‌موو به‌هارێك ده‌هاتنه ناو خاكه‌كه. - 21
- جارێك پیاوێكیان ده‌ناشت، له‌ناكاو چه‌ته‌كانیان بینی، ئیتر ته‌رمی پیاوه‌كه‌یان فڕێدایه ناو گۆڕه‌كه‌ی ئه‌لیشه‌ع. جا كه پیاوه‌كه به‌ر ئێسقانه‌كانی ئه‌لیشه‌ع كه‌وت، زیندوو بووه‌وه و هه‌ستایه‌وه سه‌ر پێیه‌كانی.
- 22
- حه‌زائێلی پاشای ئارامیش به درێژایی سه‌رده‌می یه‌هۆئاحاز ئیسرائیلی چه‌وسانده‌وه.
- 23
- به‌ڵام یه‌زدان له‌گه‌ڵیان میهره‌بان و به به‌زه‌یی بوو، له‌به‌ر په‌یمانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب ئاوڕی لێ دانه‌وه، هه‌تا ئێستاش نه‌یویست ڕیشه‌كێشیان بكات و دووریان بخاته‌وه.
- 24
- پاشان حه‌زائێلی پاشای ئارام مرد و به‌نهه‌ده‌دی كوڕی له‌دوای خۆی بوو به پاشا.
- 25
- ئینجا یه‌هۆئاشی كوڕی یه‌هۆئاحاز گه‌ڕایه‌وه و به جه‌نگ شارۆچكه‌كانی له ده‌ست به‌نهه‌ده‌دی كوڕی حه‌زائێل وه‌رگرته‌وه، ئه‌وه‌ی له ده‌ستی یه‌هۆئاحازی باوكی بردبووی، یه‌هۆئاش سێ جار به‌زاندی و شارۆچكه‌كانی ئیسرائیلی گه‌ڕانده‌وه.
- a. 13:6 ستوونه ئه‌شێرا: هێمای خواژنه. \+xt بڕوانه یه‌كه‌م پاشایان 11:5.\+xt*