عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
یۆئاش په‌رستگا چاك ده‌كاته‌وه‌ 
1
له‌ ساڵی حه‌وته‌می پاشایه‌تی یێهو، یۆئاش بوو به‌ پاشا و چل ساڵ له‌ ئۆرشه‌لیم پاشایه‌تی كرد، دایكی ناوی چیڤیا بوو، خه‌ڵكی بیری شابه‌ع بوو.
2
یۆئاش له‌به‌رچاوی یه‌زدان ئه‌وه‌ی ڕاست بوو كردی له‌ هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ یه‌هۆیاداعی كاهین فێری ده‌كرد.
3
به‌ڵام نزرگه‌كانی سه‌ر به‌رزایی[a] تێكنه‌دران و گه‌ل هێشتا له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كان قوربانییان سه‌رده‌بڕی و بخووریان ده‌سووتاند.
4
یۆئاش به‌ كاهینه‌كانی گوت: «هه‌موو زیوه‌ پیرۆزكراوه‌كانی هاتووه‌ته‌ ناو په‌رستگای یه‌زدان، زیوی داهاته‌كان و زیوه‌ نه‌زركراوه‌كان[b] و زیوه‌ به‌خشراوه‌كان كۆبكه‌نه‌وه‌.
5
با هه‌ر كاهینێك له‌ یه‌كێك له‌ خه‌زنه‌داره‌كان زیو وه‌ربگرێت، هه‌ر داڕووخاوییه‌كیان له‌ په‌رستگا بینییه‌وه‌ چاكی بكه‌نه‌وه‌.»
6
به‌ڵام له‌ ساڵی بیست و سێیه‌می یۆئاشی پاشا هێشتا كاهینه‌كان داڕووخاوییه‌كانی په‌رستگاكه‌یان چاك نه‌كردبووه‌وه‌.
7
له‌به‌ر ئه‌وه‌ یۆئاشی پاشا یه‌هۆیاداعی كاهین و كاهینه‌كانی دیكه‌ی بانگكرد و لێی پرسین: «بۆچی داڕووخاوی په‌رستگاكه‌تان چاك نه‌كردووه‌ته‌وه‌؟ ئێستاش بۆ پێداویستییه‌كانی خۆتان زیو له‌ خه‌زنه‌داره‌كان وه‌رمه‌گرن، به‌ڵكو دایبنێن بۆ چاككردنه‌وه‌ی داڕووخاوییه‌كانی په‌رستگاكه‌.»
8
ئینجا كاهینه‌كان ڕازی بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زیو له‌ گه‌ل وه‌رنه‌گرن و خۆشیان داڕووخاوییه‌كانی په‌رستگاكه‌ چاكنه‌كه‌نه‌وه‌.
9
ئینجا یه‌هۆیاداعی كاهین سندوقێكی هێنا و كونێكی له‌ سه‌ره‌كه‌ی كرد و له‌ نزیك قوربانگاكه‌ داینا، له‌لای ڕاستی شوێنی هاتنه‌ ژووره‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ بۆ ناو په‌رستگای یه‌زدان. كاهینه‌كانیش ئه‌وانه‌ی چاودێری ده‌روازه‌كه‌یان ده‌كرد، هه‌موو ئه‌و زیوه‌ی هاتبووه‌ په‌رستگای یه‌زدانه‌وه‌ تێیدا دایاننا.
10
ئه‌وه‌ بوو كاتێك بینییان زیوه‌كه‌ له‌ سندوقه‌كه‌ زۆر بووه‌، خامه‌ی نهێنی[c] پاشا و سه‌رۆك كاهین سه‌ركه‌وتن و ئه‌و زیوه‌ی له‌ په‌رستگای یه‌زدان بوو ژماردیان و له‌ كیسه‌یان كرد.
11
ئینجا زیوه‌ ژمێردراوه‌كه‌یان دایه‌ ده‌ست ئه‌وانه‌ی به‌ كاره‌كه‌ هه‌ڵده‌ستان، سه‌رپه‌رشتیارانی په‌رستگای یه‌زدان، ئه‌وانیش خه‌رجیان كرد بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ په‌رستگای یه‌زدان كاریان ده‌كرد: دارتاش، بیناساز،
12
به‌نا، نه‌قاڕه‌كان. هه‌روه‌ها بۆ كڕینی دار و به‌ردی بڕاو بۆ چاككردنه‌وه‌ی داڕووخاوی په‌رستگای یه‌زدان و بۆ هه‌موو ئه‌وه‌ی خه‌رج ده‌كرێت له‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی په‌رستگاكه‌.
13
به‌ڵام بۆ په‌رستگای یه‌زدان ته‌شتی زیو، مه‌قه‌ست، تاس[d] و كه‌ڕه‌نا دروستنه‌كران، نه‌ هیچ كه‌لوپه‌لێكی زێڕ و زیو، له‌و زیوه‌ی هاتبووه‌ ناو په‌رستگای یه‌زدانه‌وه‌.
14
به‌ڵكو درانه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ كاره‌كه‌ هه‌ڵده‌ستان و په‌رستگای یه‌زدانیان پێ چاكده‌كرده‌وه‌.
15
له‌و پیاوانه‌شیان نه‌ده‌كۆڵییه‌وه‌ كه‌ زیوه‌كه‌یان ده‌دانه‌ ده‌ست هه‌تا بیده‌نه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ كاره‌كه‌ هه‌ڵده‌ستان، چونكه‌ به‌ ده‌ستپاكییه‌وه‌ كاریان ده‌كرد.
16
به‌ڵام زیوی قوربانی تاوان و زیوی قوربانی گوناه، نه‌خرایه‌ ناو په‌رستگای یه‌زدانه‌وه‌، به‌ڵكو بۆ كاهینه‌كان بوو.
17
له‌و كاته‌ حه‌زائێلی پاشای ئارام چوو هێرشی كرده‌ سه‌ر گه‌ت و گرتی. ئینجا ڕووی له‌ ئۆرشه‌لیم كرد هه‌تا هێرشی بكاته‌ سه‌ر.
18
یۆئاشی پاشای یه‌هوداش هه‌موو شته‌ ته‌رخانكراوه‌كانی یه‌هۆشافات و یه‌هۆرام و ئه‌حه‌زیای باوباپیرانی، پاشایانی یه‌هودا، له‌گه‌ڵ شته‌ پیرۆزكراوه‌كانی خۆی و هه‌موو زێڕی ناو گه‌نجینه‌كانی په‌رستگای یه‌زدان و كۆشكی پاشای برد و ناردنی بۆ حه‌زائێلی پاشای ئارام، ئه‌ویش له‌ ئۆرشه‌لیم كشایه‌وه‌.
19
ڕووداوه‌كانی دیكه‌ی پاشایه‌تی یۆئاش و هه‌موو ئه‌وه‌ی كردی له‌ په‌ڕتووكی كاروباری ڕۆژانه‌ی پاشاكانی یه‌هودا تۆمار كراون.
20
پاشان كاربه‌ده‌سته‌كانی هه‌ستان و پیلانێكیان گێڕا، له‌ بێت‌میلۆ كه‌ له‌سه‌ر ڕێگای سیڵایه‌ یۆئاشیان كوشت.
21
هه‌ردوو خزمه‌تكاره‌كه‌ی، یۆزاڤادی كوڕی شیمه‌عات و یه‌هۆزاڤادی كوڕی شۆمێر لێیاندا. یۆئاش كوژرا و له‌گه‌ڵ باوباپیرانی له‌ شاری داود نێژرا. ئیتر ئه‌مه‌سیای كوڕی له‌دوای خۆی بوو به‌ پاشا.
  1. a. 12‏:3 ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌و جێگایه‌ به‌رزانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن خودا هه‌ڵنه‌بژێردرابوو، به‌ڵام گه‌ل ڕێوڕه‌سمی په‌رستنیان لێ ئه‌نجام ده‌دا. بڕوانه‌ \+xt دواوتار 12‏:5‏\+xt*.
  2. b. 12‏:4 نه‌زر: داوا له‌ خودا ده‌كرێت بۆ ئه‌نجامدانی كارێك و پابه‌ند ده‌كرێت به‌ مه‌رجێكه‌وه‌. ئه‌گه‌ر خودا ئه‌و كاره‌ بكات، ئه‌وا ده‌رئه‌نجام ئه‌میش ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام ده‌دات كه‌ پێیه‌وه‌ پابه‌ندی كردووه‌. \+xt بڕوانه‌ سه‌رژمێری 21‏:2.‏\+xt*‏
  3. c. 12‏:10 ڕازپۆش.
  4. d. 12‏:13 كاهین ئه‌م تاسانه‌ی بۆ پرژاندنی خوێنی قوربانی به‌كارده‌هێنا، وه‌ك هێمایه‌ك بۆ كه‌فاره‌تی گوناهه‌كانی خه‌ڵك. \+xt بڕوانه‌ ده‌رچوون 29‏:20 و زه‌كه‌ریا 9‏:15؛ 14‏:20 و عیبرانییه‌كان 9‏:13.‏\+xt*‏