عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
به‌رگری پۆڵس له‌ خزمه‌ته‌كه‌ی 
1
من وه‌ك پۆڵس، كه‌ به‌ من ده‌ڵێن له‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵتانم شه‌رمنم، به‌ڵام كه‌ لێتان دوورم به‌رامبه‌ر به‌ ئێوه‌ بوێرم، به‌ بێفیزی و نه‌رمونیانی مه‌سیح لێتان ده‌پاڕێمه‌وه‌ و
2
داواتان لێ ده‌كه‌م ناچارم مه‌كه‌ن كاتێك له‌لاتانم ئه‌و بوێرییه‌م به‌كاربهێنم، چونكه‌ پێم وایه‌ هه‌ر ده‌بێت به‌كاریبهێنم به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پێیان وایه‌ ئێمه‌ به‌گوێره‌ی بنه‌مای جیهان ده‌ژین.
3
هه‌رچه‌نده‌ له‌ جیهاندا ده‌ژین، به‌ڵام به‌گوێره‌ی بنه‌مای جیهان ناجه‌نگین،
4
چونكه‌ ئه‌و چه‌كه‌ی شه‌ڕی پێده‌كه‌ین جیهانی نییه‌، به‌ڵكو چه‌كی خوداییه‌ كه‌ توانای وێرانكردنی قه‌ڵای هه‌یه‌.
5
هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌ك و هه‌ر شتێك كه‌ بۆ به‌رهه‌ڵستی زانیاری خودا ده‌ربكه‌وێت له‌ناوی ده‌به‌ین، هه‌موو بیرێكیش بۆ گوێڕایه‌ڵی مه‌سیح به‌ دیل ده‌گرین.
6
هه‌ر كاتێك ئێوه‌ ته‌واو ملكه‌چ بوون، ئه‌و كاته‌ ئاماده‌ین سزای هه‌موو یاخیبوونێك بده‌ین.
7
ئێوه‌ سه‌یری ڕواڵه‌ت ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر یه‌كێك دڵنیابێت كه‌ هی مه‌سیحه‌، با ئه‌وه‌ بزانێت كه‌ وه‌ك چۆن ئه‌و هی مه‌سیحه‌، ئێمه‌ش به‌ هه‌مان ئه‌ندازه‌ هی مه‌سیحین.
8
ئه‌گه‌ر تۆزێك زیاتر شانازیم به‌ ده‌سه‌ڵاتمانه‌وه‌ كردبێت ئه‌وه‌ی مه‌سیحی باڵاده‌ست داویه‌تی بۆ بنیادنانتان نه‌ك بۆ وێرانكردنتان، شه‌رمی پێوه‌ ناكه‌م.
9
نامه‌وێ وا ده‌ركه‌وم كه‌ به‌ نامه‌كان ده‌تانترسێنم.
10
له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێك بڵێن: «نامه‌كان قورس و به‌هێزن، به‌ڵام ئاماده‌بوونی خۆی لاوازه‌ و قسه‌ به‌تاڵه‌.»
11
با ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ بزانن، ئه‌وه‌ی له‌ دووره‌وه‌ و به‌ ڕێگای نامه‌ بۆتان ده‌نووسین، هه‌مان ئه‌و شته‌ ده‌كه‌ین كاتێك له‌لاتان بین.
12
ئێمه‌ ناوێرین خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ به‌راورد بكه‌ین یاخود خۆمان بخه‌ینه‌ ڕیزی ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌خۆیاندا هه‌ڵده‌ده‌ن. كاتێك خۆیان به‌ خۆیان به‌راورد ده‌كه‌ن و ده‌پێون، ئیتر هیچ تێناگه‌ن.
13
به‌ڵام ئێمه‌ زیاد له‌ پێوانه‌ شانازی ناكه‌ین، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی پێوانه‌ی ئه‌و سنووره‌ی خودا بۆی داناوین، تاكو ئاستێك كه‌ بگه‌ینه‌ ئێوه‌ش.
14
ئێمه‌ سنووری خۆمان نابه‌زێنین كه‌ شانازیتان پێوه‌ ده‌كه‌ین، به‌وه‌ی گه‌یشتینه‌ ئێوه‌، چونكه‌ به‌ خزمه‌تی ڕاگه‌یاندنی مزگێنی مه‌سیح گه‌یشتینه‌ ئێوه‌ش.
15
زیاد له‌ ڕاده‌ی خۆی شانازی به‌ ڕه‌نجی خه‌ڵكییه‌وه‌ ناكه‌ین، به‌ڵام هیوادارین كاتێك باوه‌ڕتان گه‌شه‌ ده‌كات، له‌نێوتاندا سنووری خزمه‌ته‌كه‌مان زۆر زیاتر بێت،
16
تاكو مزگێنی بده‌ینه‌ ئه‌و ناوچانه‌ش كه‌ له‌ ئێوه‌ دوورترن، نامانه‌وێت شانازی بكه‌ین به‌و كاره‌ی كه‌ پێشوه‌خت له‌ سنووری یه‌كێكی دیكه‌ ئه‌نجام دراوه‌.
17
{ئه‌وه‌ی شانازی ده‌كات، با شانازی به‌ یه‌زدانه‌وه‌ بكات.}[a]
18
ئه‌وه‌ی به‌ خۆیدا هه‌ڵده‌دات په‌سه‌ند ناكرێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ پێیدا هه‌ڵده‌دات.
  1. a. 10‏:17 \+xt یه‌رمیا 9‏:24.‏\+xt*‏