عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
ته‌رخانكردنی په‌رستگاكه‌ 
1
كاتێك سلێمان له‌ نوێژكردن بووه‌وه‌، ئاگرێك له‌ ئاسمانه‌وه‌ هاته‌ خواره‌وه‌ و قوربانی سووتاندنه‌كه‌ و قوربانییه‌ سه‌ربڕدراوه‌كانی دیكه‌شی هه‌ڵلووشی و شكۆی یه‌زدان په‌رستگاكه‌ی پڕكرد.
2
كاهینه‌كان نه‌یانتوانی بچنه‌ ناو په‌رستگای یه‌زدانه‌وه‌، چونكه‌ شكۆی یه‌زدان په‌رستگاكه‌ی پڕكردبوو.
3
هه‌موو نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش ته‌ماشایان ده‌كرد، كاتێك ئاگره‌كه‌ هاته‌ خواره‌وه‌ و شكۆی یه‌زدان به‌سه‌ر په‌رستگاكه‌وه‌ بوو، جا له‌سه‌ر شۆسته‌كه‌ به‌ ڕوودا كه‌وتن و به‌چۆكدا هاتن و كڕنۆشیان برد و سوپاسی یه‌زدانیان كرد، گوتیان:
«بێگومان خودا چاكه‌،
خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تاییه‌.»
4
ئینجا پاشا و هه‌موو گه‌لیش قوربانییان له‌به‌رده‌م یه‌زدان سه‌ربڕی.
5
سلێمانی پاشا بیست و دوو هه‌زار مانگا و سه‌د و بیست هه‌زار مه‌ڕ و بزنی كرده‌ قوربانی. ئیتر پاشا و هه‌موو گه‌ل په‌رستگای خودایان ته‌رخان كرد.
6
كاهینه‌كانیش له‌سه‌ر خزمه‌ته‌كه‌ی خۆیان ڕاوه‌ستابوون، هه‌روه‌ها لێڤییه‌كانیش به‌ ئامێره‌ مۆسیقییه‌كانه‌وه‌ كه‌ داودی پاشا بۆ سوپاسكردنی یه‌زدان دروستی كردبوون به‌ هه‌مان شێوه‌ی داود ستایشی پێ ده‌كردن، ده‌یانگوت: «خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تاییه‌.» كاهینه‌كان به‌رامبه‌ریان كه‌ڕه‌نایان لێده‌دا، هه‌موو ئیسرائیلیش ڕاوه‌ستابوون.
7
هه‌روه‌ها سلێمان ناوه‌ڕاستی حه‌وشه‌كه‌ی به‌رده‌م پیرۆزگاكه‌ی یه‌زدانی ته‌رخان كرد و له‌وێدا قوربانی سووتاندن و پیوی قوربانییه‌كانی[a] هاوبه‌شی[b] پێشكه‌ش كرد، چونكه‌ ئه‌و قوربانگا بڕۆنزییه‌ی كه‌ سلێمان دروستی كردبوو جێگای قوربانی سووتاندنه‌كان و دانه‌وێڵه‌ پێشكه‌شكراوه‌كان و پیوی قوربانییه‌كان نه‌ده‌بووه‌وه‌.
8
له‌و كاته‌ سلێمان بۆ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ ئاهه‌نگی بۆ جه‌ژنه‌كه‌ گێڕا، هه‌موو ئیسرائیلیش له‌گه‌ڵی بوون، هه‌موو خه‌ڵكی نێوان ده‌روازه‌ی حه‌مات هه‌تا دۆڵی میسر، كۆمه‌ڵێكی زۆر گه‌وره‌.
9
له‌ ڕۆژی هه‌شته‌م ئاهه‌نگیان گێڕا، چونكه‌ له‌ حه‌وت ڕۆژدا ته‌رخانكردنی قوربانگاكه‌یان ئه‌نجام دا و جه‌ژنیش حه‌وت ڕۆژ بوو.
10
ئینجا له‌ بیست و سێیه‌مین ڕۆژی مانگی حه‌وت گه‌لی به‌ شادمانی و دڵخۆشییه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ به‌ڕێكردن، به‌هۆی ئه‌و چاكه‌یه‌ی كه‌ یه‌زدان له‌گه‌ڵ داود و سلێمان و ئیسرائیلی گه‌لی خۆی كردی.
ده‌ركه‌وتنی یه‌زدان بۆ سلێمان 
11
پاش ئه‌وه‌ی سلێمان په‌رستگای یه‌زدان و كۆشكی پاشای ته‌واو كرد، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌شی كه‌ به‌بیریدا هات له‌ په‌رستگای یه‌زدان و كۆشكه‌كه‌ی خۆی بیكات تێیدا سه‌ركه‌وتوو بوو،
12
یه‌زدان له‌ شه‌ودا بۆ سلێمان ده‌ركه‌وت و فه‌رمووی:
«گوێم له‌ نوێژه‌كه‌ت بوو، ئه‌م شوێنه‌م هه‌ڵبژارد تاكو ببێته‌ په‌رستگای قوربانی بۆ من.
13
«كاتێك ئاسمان داده‌خه‌م و باران نابارێت و كاتێك فه‌رمان به‌ كولله‌ ده‌كه‌م به‌روبوومی خاكه‌كه‌ بخوات یان په‌تا ده‌نێرمه‌ ناو گه‌له‌كه‌م،
14
ئینجا كه‌ گه‌له‌كه‌م ئه‌وه‌ی به‌ ناوی منه‌وه‌ بانگ ده‌كرێت، بێفیز بوون و نوێژیان كرد و ڕوویان له‌ من كرد و له‌ ڕێگا خراپه‌كانیان گه‌ڕانه‌وه‌، من له‌ ئاسمانه‌وه‌ گوێ ده‌گرم و له‌ گوناهه‌كانیان خۆشده‌بم و خاكه‌كه‌یان چاك ده‌كه‌مه‌وه‌.
15
ئێستاش چاوه‌كانم كراوه‌ ده‌بن و گوێیه‌كانیشم شل ده‌بن بۆ نوێژی ئه‌م شوێنه‌.
16
ئێستاش ئه‌م په‌رستگایه‌م هه‌ڵبژاردووه‌ و پیرۆزم كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایه‌ ناوی منی تێدابێت و دڵ و چاوم هه‌میشه‌ له‌وێ ده‌بن.
17
«تۆش ئه‌گه‌ر به‌ دڵسۆزییه‌وه‌ دۆستایه‌تیم بكه‌یت وه‌ك ئه‌وه‌ی داودی باوكت كردی، هه‌موو ئه‌وه‌ی فه‌رمانم پێ كردوویت بیكه‌یت و فه‌رز و حوكمه‌كانم به‌جێبهێنیت،
18
ئه‌وا ته‌ختی پاشایه‌تییه‌كه‌ت جێگیر ده‌كه‌م، هه‌روه‌ك چۆن په‌یمانم له‌گه‌ڵ داودی باوكت به‌ست و فه‌رمووم: ”پیاو له‌ تۆ نابڕێت بۆ فه‌رمانڕه‌وایه‌تیكردنی ئیسرائیل.“
19
«به‌ڵام ئه‌گه‌ر لاتان دا و وازتان له‌ فه‌رز و فه‌رمانه‌كانم هێنا كه‌ پێم داون، چوون و خودای دیكه‌تان په‌رست و كڕنۆشتان بۆ بردن،
20
ئه‌وا له‌ خاكه‌كه‌م ڕیشه‌كێشتان ده‌كه‌م كه‌ پێم داون و ئه‌م په‌رستگایه‌ش كه‌ بۆ ناوی خۆم ته‌رخانم كردووه‌ له‌به‌رچاوم نایهێڵم و ده‌یكه‌مه‌ په‌ند و مایه‌ی گاڵته‌جاڕی له‌نێو هه‌موو گه‌لان،
21
ئه‌م په‌رستگا پایه‌به‌رزه‌ش، هه‌ركه‌سێك پێیدا تێبپه‌ڕێت سه‌ری سوڕده‌مێنێت و ده‌ڵێت: ”بۆچی یه‌زدان وای له‌م خاكه‌ و له‌م په‌رستگایه‌ كرد؟“
22
ئینجا خه‌ڵكی وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌: ”له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وازیان له‌ یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری باوباپیرانی خۆیان هێناوه‌، ئه‌وه‌ی له‌ خاكی میسره‌وه‌ ده‌ریهێنان و ده‌ستیان به‌ خودای دیكه‌وه‌ گرتووه‌ و كڕنۆشیان بۆ بردوون و ئه‌وانیان په‌رستووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ یه‌زدان تووشی ئه‌م هه‌موو كاره‌ساته‌ی كردن.“»
  1. a. 7‏:7 پیوی قوربانییه‌كانی یان به‌زی قوربانییه‌كانی.
  2. b. 7‏:7 قوربانی هاوبه‌شی: ئه‌م قوربانییه‌ هاوده‌می قوربانی سووتاندن بوو. ته‌نها یه‌ك كه‌س هه‌ڵده‌ستا به‌ دابینكردنی ئه‌م قوربانییه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دیكه‌ به‌شی زۆری ئه‌م قوربانییه‌یان له‌به‌رده‌م خودا ده‌خوارد وه‌ك هێمایه‌ك بۆ پێكه‌وه‌ ژیان. بڕوانه‌\+xt لێڤییه‌كان 7‏:11‏-15.‏\+xt*‏