عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
كه‌لوپه‌له‌كانی په‌رستگا 
1
قوربانگایه‌كی بڕۆنزی دروستكرد كه‌ درێژییه‌كه‌ی بیست باڵ[a] و پانییه‌كه‌شی بیست باڵ و به‌رزییه‌كه‌ی ده‌ باڵ[b] بوو.
2
حه‌وزه‌ بڕۆنزییه‌كه‌شی[c] به‌ بازنه‌یی به‌ قاڵب دروستكرد، له‌ لێواره‌وه‌ هه‌تا لێوار ده‌ باڵ بوو، پێنج باڵ[d] به‌رزی، چێوه‌كه‌شی گوریسێكی سی باڵ[e] بوو.
3
له‌ژێر لێواره‌كه‌ی له‌ هه‌ر چوارده‌وره‌ی وێنه‌ی گا نه‌خشێنرابوو، ده‌ وێنه‌ بۆ هه‌ر باڵێك[f] ، به‌ده‌وری حه‌وزه‌ بڕۆنزییه‌كه‌ به‌ دوو ڕیز، وێنه‌ی گایه‌كان له‌گه‌ڵ حه‌وزه‌ بڕۆنزییه‌كه‌ له‌قاڵبدرابوون.
4
حه‌وزه‌ بڕۆنزییه‌كه‌ش له‌سه‌ر دوازده‌ گا ڕاوه‌ستابوو، سێیان ڕوویان له‌ باكوور، سێ ڕوویان له‌ ڕۆژئاوا، سێ ڕوویان له‌ باشوور، سێش ڕوویان له‌ ڕۆژهه‌ڵات بوو، حه‌وزه‌ بڕۆنزییه‌كه‌ش له‌سه‌ریان دانرابوو، هه‌مووشیان پاشه‌ڵیان ڕوو له‌ناوه‌وه‌ بوو.
5
ئه‌ستووراییه‌كه‌ی چوار په‌نجه‌ بوو، لێواره‌كه‌ی وه‌ك لێواری جام دروستكرابوو، له‌ شێوه‌ی گوڵی سه‌وسه‌ن، هه‌روه‌ها جێی سێ هه‌زار به‌تی[g] تێدا ده‌بووه‌وه‌.
6
هه‌روه‌ها ده‌ ده‌ستشۆری دروستكرد، پێنجی له‌لای باشوور و پێنجیشی له‌لای باكوور دانا، بۆ شوشتن له‌ كاتی ئه‌نجامدانی قوربانی سووتاندن، به‌ڵام كاهینه‌كان ئاوی حه‌وزه‌ بڕۆنزییه‌كه‌یان بۆ شوشتن به‌كارده‌هێنا.
7
چرادانی زێڕیش ده‌ی به‌ هه‌موو ورده‌كارییه‌كانییه‌وه‌ دروستكرد و له‌ناو په‌رستگاكه‌ داینان، پێنج له‌لای باشوور و پێنج له‌لای باكوور.
8
ده‌ مێزیشی دروستكرد و له‌ په‌رستگاكه‌ داینان، پێنج له‌لای باشوور و پێنجیش له‌لای باكوور. سه‌د تاسی زێڕیشی[h] دروستكرد.
9
ئینجا حه‌وشه‌ی كاهینه‌كان و ماڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی دروستكرد له‌گه‌ڵ ده‌رگاكانی ماڵه‌كه‌ و ده‌رگاكانیشی به‌ بڕۆنز ڕووكه‌ش كرد.
10
حه‌وزه‌ بڕۆنزییه‌كه‌شی له‌ سووچی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی په‌رستگاكه‌وه‌ دانا.
11
هه‌روه‌ها حورام مه‌نجه‌ڵ و خاكه‌ناز و تاسه‌كانی دروستكرد.
حورام كاره‌كانی ته‌واو كرد، ئه‌وانه‌ی بۆ سلێمان پاشا بۆ په‌رستگای خودا كردی:
12
دوو كۆڵه‌كه‌كه‌؛
دوو شێوه‌ قاپه‌كه‌ كه‌ له‌سه‌ر دوو كۆڵه‌كه‌كه‌ بوون؛
دوو تۆڕه‌كه‌ بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی دوو شێوه‌ قاپه‌كه‌ كه‌ له‌سه‌ر دوو كۆڵه‌كه‌كه‌ بوون؛
13
هه‌روه‌ها چوار سه‌د هه‌ناره‌كه‌ بۆ دوو تۆڕه‌كه‌، دوو ڕیز هه‌نار بۆ هه‌ر تۆڕێك بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی دوو شێوه‌ قاپه‌كه‌ كه‌ له‌سه‌ر دوو كۆڵه‌كه‌كه‌ بوون؛
14
عه‌ره‌بانه‌كان و ده‌ستشۆره‌كانی سه‌ر عه‌ره‌بانه‌كان؛
15
حه‌وزه‌ بڕۆنزییه‌كه‌ و دوازده‌ گایه‌كه‌ی ژێری؛
16
هه‌روه‌ها مه‌نجه‌ڵ و خاكه‌ناز و چه‌نگاڵه‌كان، له‌گه‌ڵ هه‌موو قاپوقاچاغه‌كانیان.
حورام‌ئاڤی هه‌موو ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له‌ بڕۆنزی سافكراو بۆ سلێمانی پاشا بۆ په‌رستگای یه‌زدان دروستكرد.
17
پاشا له‌ ده‌شتی ڕووباری ئوردون له‌نێوان سوكۆت و چه‌ره‌تان له‌ قاڵبی قوڕ دایڕشتن.
18
سلێمانیش هێنده‌ شتومه‌كی زۆری دروستكرد، كه‌ كێشی بڕۆنزه‌كه‌ی نه‌ده‌زانرا.
19
هه‌روه‌ها سلێمان هه‌موو ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی دروستكرد كه‌ له‌ په‌رستگای خودا بوون:
قوربانگا زێڕینه‌كه‌ و
ئه‌و مێزانه‌ی كه‌ نانی ته‌رخانكراوی له‌سه‌ر بوو بۆ خودا؛
20
چرادان و چراكانیان هه‌تا به‌پێی ڕێسا له‌به‌رده‌م شوێنی هه‌ره‌پیرۆز دابگیرسێن، له‌ زێڕی بێگه‌رد؛
21
هه‌روه‌ها گوڵ و چرا و مه‌قاشه‌كان ته‌واو زێڕ بوون؛
22
مه‌قه‌ست، تاس، چه‌مچه‌ و بخووردانه‌كان له‌ زێڕی بێگه‌رد؛ هه‌روه‌ها ئه‌مانه‌ ده‌رگا زێڕینه‌كانی پیرۆزگا بوون: ده‌رگای ناوه‌وه‌ی شوێنی هه‌ره‌پیرۆز و ده‌رگاكانی هۆڵی سه‌ره‌كی پیرۆزگاكه‌.
  1. a. 4‏:1 بیست باڵ: نزیكه‌ی نۆ مه‌تر.
  2. b. 4‏:1 ده‌ باڵ: نزیكه‌ی 4,5 مه‌تر، لێره‌ و له‌ ئایه‌تی 2.
  3. c. 4‏:2 كۆگای ئاو بووه‌، هه‌روه‌ها پێی گوتراوه‌ ده‌ریا، بڕوانه‌\+xt ده‌رچوون 30‏:17‏-21.‏\+xt*‏
  4. d. 4‏:2 پێنج باڵ: نزیكه‌ی 2,3 مه‌تر.
  5. e. 4‏:2 سی باڵ: نزیكه‌ی 13,5 مه‌تر.
  6. f. 4‏:3 باڵێك: نزیكه‌ی نیو مه‌تر.
  7. g. 4‏:5 سێ هه‌زار به‌ت: نزیكه‌ی 66 هه‌زار لیتر.
  8. h. 4‏:8 كاهین ئه‌م تاسانه‌ی بۆ پرژاندنی خوێنی قوربانی به‌كارده‌هێنا، وه‌ك هێمایه‌ك بۆ كه‌فاره‌تی گوناهه‌كانی خه‌ڵك. بڕوانه‌ \+xt ده‌رچوون 29‏:20 و زه‌كه‌ریا 9‏:15؛ 14‏:20 و عیبرانییه‌كان 9‏:13‏\+xt*‏.