عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
پاشایه‌تی یۆتام 
1
یۆتام كاتێك بوو به‌ پاشا گه‌نجێكی بیست و پێنج ساڵان بوو، شازده‌ ساڵیش له‌ ئۆرشه‌لیم پاشایه‌تی كرد، ناوی دایكیشی یه‌روشای كچی سادۆق بوو.
2
به‌ هه‌مان شێوه‌ی عوزیای باوكی ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوی یه‌زدان ڕاست بوو كردی، سه‌رباری ئه‌وه‌ش نه‌چووه‌ ناو پیرۆزگای یه‌زدان، به‌ڵام گه‌ل هێشتا گه‌نده‌ڵییان ده‌كرد.
3
یۆتام ده‌روازه‌ی سه‌ره‌وه‌ی په‌رستگای یه‌زدانی بنیاد نایه‌وه‌ و كاری زۆریشی له‌سه‌ر شووراكه‌ی گردی عۆفه‌ل كرد.
4
چه‌ند شارۆچكه‌یه‌كیشی له‌ چیای یه‌هودا بنیاد نا و له‌ دارستانه‌كانیشدا قه‌ڵا و قولله‌ی بنیاد نا.
5
یۆتام له‌ دژی پاشای عه‌مۆنییه‌كان جه‌نگا و زاڵ بوو به‌سه‌ریاندا، عه‌مۆنییه‌كانیش له‌و ساڵه‌دا سه‌د تالنت[a] زیو و ده‌ هه‌زار كۆر[b] گه‌نم و ده‌ هه‌زاریشیان[c] له‌ جۆ پێیدا. هه‌روه‌ها عه‌مۆنییه‌كان له‌ ساڵی دووه‌م و سێیه‌میشدا ئه‌مه‌یان پێیدا.
6
یۆتام به‌هێز بووه‌وه‌، چونكه‌ به‌رده‌وام بوو له‌ گوێڕایه‌ڵی بۆ یه‌زدان.
7
ڕووداوه‌كانی دیكه‌ی پاشایه‌تی یۆتام، له‌گه‌ڵ هه‌موو جه‌نگه‌كانی و كرده‌وه‌كانی، له‌ په‌ڕتووكی پاشاكانی ئیسرائیل و یه‌هودا تۆمار كراون.
8
یۆتام كاتێك بوو به‌ پاشا گه‌نجێكی بیست و پێنج ساڵان بوو، شازده‌ ساڵیش له‌ ئۆرشه‌لیم پاشایه‌تی كرد.
9
ئیتر یۆتام له‌گه‌ڵ باوباپیرانی سه‌ری نایه‌وه‌ و له‌ شاری داود نێژرا، ئاحازی كوڕیشی له‌ جێی ئه‌و بوو به‌ پاشا.
  1. a. 27‏:5 كه‌مێك زیاتر له‌ 4‏،3 ته‌نی زیو ده‌بوو.
  2. b. 27‏:5 ده‌ هه‌زار كۆر: نزیكه‌ی 1600 ته‌ن گه‌نم.
  3. c. 27‏:5 ده‌ هه‌زار كۆر: نزیكه‌ی 350‏1 ته‌ن جۆ.