عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
پاشایه‌تی ئه‌حه‌زیا 
1
دانیشتووانی ئۆرشه‌لیم ئه‌حه‌زیای بچووكترین كوڕی یه‌هۆرامیان له‌ جێی ئه‌و كرده‌ پاشا، چونكه‌ هه‌موو ئه‌وانی پێش ئه‌م به‌ ده‌ستی چه‌ته‌كان كوژران، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كاندا هاتنه‌ ناو ئۆردوگاكه‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌حه‌زیای كوڕی یه‌هۆرامی پاشای یه‌هودا بوو به‌ پاشا.
2
ئه‌حه‌زیا گه‌نجێكی بیست و دوو ساڵان بوو كه‌ بوو به‌ پاشا، یه‌ك ساڵ له‌ ئۆرشه‌لیم پاشایه‌تی كرد، دایكی ناوی عه‌ته‌لیای كچه‌زای عۆمری بوو.
3
ئه‌حه‌زیا ڕێچكه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌حاڤی گرته‌به‌ر، چونكه‌ دایكی هانی ده‌دا كاری خراپه‌ بكات.
4
ئه‌ویش هه‌روه‌ك بنه‌ماڵه‌ی ئه‌حاڤ له‌به‌رچاوی یه‌زدان خراپه‌كاری كرد، چونكه‌ له‌دوای مردنی باوكی ئه‌وان ڕاوێژكاری بوون و بوونه‌ هۆی له‌ناوبردنی.
5
هه‌روه‌ها به‌ ڕاوێژی ئه‌وانی كرد و له‌گه‌ڵ یۆرامی كوڕی ئه‌حاڤی پاشای ئیسرائیلدا چووه‌ جه‌نگ له‌ دژی حه‌زائێلی پاشای ئارام له‌ ڕامۆتی گلعاد. ئارامییه‌كان یۆرامیان پێكا،
6
له‌به‌ر ئه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ یه‌زره‌عیل هه‌تا له‌وێ له‌و برینانه‌ی چاك بێته‌وه‌ كه‌ له‌ ڕامۆت [a] له‌ كاتی شه‌ڕكردنی له‌ دژی حه‌زائێلی پاشای ئارام پێكرابوو.
له‌دوای ئه‌وه‌ ئه‌حه‌زیای كوڕی یه‌هۆرامی پاشای یه‌هوداش چوو بۆ یه‌زره‌عیل هه‌تا چاوی به‌ یۆرامی كوڕی ئه‌حاڤ بكه‌وێت، چونكه‌ نه‌خۆش بوو.
7
جا له‌ناوچوونی ئه‌حه‌زیا له‌لای خوداوه‌ بوو به‌ هاتنی بۆ لای یۆرام. كاتێك كه‌ هات له‌گه‌ڵ یۆرامدا چوون بۆ لای یێهوی كوڕی نیمشی، ئه‌وه‌ی یه‌زدان بۆ بنبڕكردنی ماڵی ئه‌حاڤ ده‌ستنیشانی كرد.
8
ئه‌وه‌ بوو كاتێك یێهو سزای دادوه‌رانه‌ی به‌سه‌ر ماڵی ئه‌حاڤدا ده‌دا، تووشی بوو به‌ تووش سه‌ركرده‌كانی یه‌هودا و برازاكانی ئه‌حه‌زیاوه‌ ئه‌وانه‌ی خزمه‌تی ئه‌حه‌زیایان ده‌كرد و كوشتنی.
9
ئینجا به‌دوای ئه‌حه‌زیادا گه‌ڕا و له‌ سامیره‌ پیاوه‌كانی ده‌ستگیریان كرد، كه‌ خۆی شاردبووه‌وه‌، هێنایان بۆ لای یێهو و كوشتیان و ناشتیان، چونكه‌ گوتیان: «ئه‌و له‌ نه‌وه‌ی یه‌هۆشافاته‌ ئه‌وه‌ی به‌ هه‌موو دڵییه‌وه‌ ڕووی له‌ یه‌زدان كرد.» ئیتر كه‌س له‌ ماڵی ئه‌حه‌زیادا نه‌بوو توانای پاشایه‌تییه‌كه‌ی هه‌بێت.
عه‌ته‌لیا و یۆئاش 
10
كاتێك عه‌ته‌لیای دایكی ئه‌حه‌زیاش كه‌ بینی كوڕه‌كه‌ی مردووه‌، هه‌ستا و هه‌موو ڕه‌چه‌ڵه‌كی شاهانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی یه‌هودای له‌ناوبرد.
11
به‌ڵام یه‌هۆشه‌ڤه‌عی كچی یه‌هۆرام پاشا، پێش كوشتنی شازاده‌كان یۆئاشی كوڕی ئه‌حه‌زیای برد و ڕفاندی و له‌گه‌ڵ دایه‌نه‌كه‌ی له‌ ژووری نوستن داینا. یه‌هۆشه‌ڤه‌عی كچی یه‌هۆرامی پاشا ژنی یه‌هۆیاداعی كاهین بوو، هه‌روه‌ها خوشكی ئه‌حه‌زیا بوو، ئیتر برازاكه‌ی له‌ عه‌ته‌لیا شارده‌وه‌ هه‌تا نه‌توانێ بیكوژێت.
12
ماوه‌ی شه‌ش ساڵ له‌گه‌ڵیاندا به‌ نهێنی له‌ په‌رستگای خودا مایه‌وه‌، عه‌ته‌لیاش شاژنی خاكه‌كه‌ بوو.
  1. a. 22‏:6 ڕامۆت: عیبری: \+tl راما\+tl*.