عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
دواهه‌مین ساڵانی ئاسا 
1
له‌ سی و شه‌شه‌مین ساڵی پاشایه‌تی ئاسا، به‌عشای پاشای ئیسرائیل هێرشی كرده‌ سه‌ر یه‌هودا و شارۆچكه‌ی ڕامه‌ی كرده‌ شارێكی قه‌ڵابه‌ند، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ سنووری ئاسای پاشای یه‌هودا ڕێی هاتوچۆكردن بگرێت.
2
ئاساش زێڕ و زیوی له‌ گه‌نجینه‌كانی په‌رستگای یه‌زدان و كۆشكی پاشادا ده‌رهێنا و ناردی بۆ به‌ن‌هه‌ده‌دی پاشای ئارام كه‌ له‌ دیمه‌شق داده‌نیشت، گوتی:
3
«با په‌یمانێك له‌نێوان من و تۆدا هه‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌نێوان باوكم و باوكتدا هه‌بوو. من وا زێڕ و زیوم بۆ ناردوویت، ئێستا وه‌ره‌ په‌یمانه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ به‌عشای پاشای ئیسرائیل هه‌ڵوه‌شێنه‌وه‌، هه‌تا له‌لای من بكشێته‌وه‌.»
4
به‌ن‌هه‌ده‌دیش به‌ قسه‌ی ئاسا پاشای كرد، سه‌ركرده‌كانی سوپاكه‌ی نارده‌ سه‌ر شارۆچكه‌كانی ئیسرائیل، عییۆن و دان و ئابێل مایم[a] و هه‌موو كۆگاكانی نه‌فتالی گرت.
5
كاتێك به‌عشا ئه‌مه‌ی بیسته‌وه‌، ده‌ستی له‌ بنیادنانی ڕامه‌ هه‌ڵگرت و كاره‌كه‌ی به‌جێهێشت.
6
ئاسا پاشاش هه‌موو پیاوانی یه‌هودای هێنا، ئه‌و به‌رد و دارانه‌ی هه‌ڵگرت كه‌ به‌عشا له‌ شارۆچكه‌ی ڕامه‌ به‌كاریهێنابوون، گه‌ڤه‌ع و میچپای پێ ئاوه‌دان كرده‌وه‌.
7
له‌و كاته‌دا حه‌نانی پێشبینیكه‌ر هات بۆ لای ئاسای پاشای یه‌هودا و پێی گوت: «سوپای پاشای ئارام له‌ ده‌ستت ده‌رباز بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشتت به‌ پاشای ئارام به‌ست و پشتت به‌ یه‌زدان خودات نه‌به‌ست.
8
ئایا كوشییه‌كان و لیبییه‌كان سوپایه‌كی زۆر نه‌بوون به‌ گالیسكه‌ و ئه‌سپ سواری یه‌ك جار زۆره‌وه‌؟ به‌ڵام كاتێك كه‌ پشتت به‌ یه‌زدان به‌ست ئه‌وانی دا به‌ ده‌ستته‌وه‌،
9
چونكه‌ چاوه‌كانی یه‌زدان چاودێرن به‌سه‌ر هه‌موو زه‌ویدا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ هه‌موو دڵیانه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدان، به‌هێزیان بكات. تۆ به‌ گێلی ڕه‌فتارت كرد، له‌ ئه‌مڕۆ به‌ دواوه‌ هه‌میشه‌ له‌ جه‌نگدا ده‌بیت.»
10
ئاسا له‌به‌ر ئه‌مه‌ له‌ پێشبینیكه‌ره‌كه‌ تووڕه‌ بوو؛ به‌ جۆرێك لێی هه‌ڵچوو كه‌ خستییه‌ زیندانه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاسا له‌و كاته‌دا هه‌ندێك كه‌سی له‌ گه‌له‌كه‌ی چه‌وسانده‌وه‌.
11
ڕووداوه‌كانی پاشایه‌تی ئاسا له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌تا كۆتایی له‌ په‌ڕتووكی پاشاكانی یه‌هودا و ئیسرائیل تۆمار كراون.
12
له‌ سی و نۆیه‌مین ساڵی پاشایه‌تییه‌كه‌یدا ئاسا پێیه‌كانی تووشی نه‌خۆشی بوون، هه‌تا نه‌خۆشییه‌كه‌ی لێی پیس كرد، به‌ڵام له‌ نه‌خۆشییه‌كه‌شی داوای یه‌زدانی نه‌كرد، به‌ڵكو ته‌نها داوای یارمه‌تی له‌ پزیشكه‌كان كرد.
13
ئاسا له‌ چل و یه‌كه‌مین ساڵی پاشایه‌تییه‌كه‌ی مرد و له‌گه‌ڵ باوباپیرانی سه‌ری نایه‌وه‌.
14
له‌سه‌ر داره‌مه‌یتێك[b] دایاننا كه‌ پڕ بوو له‌ بۆنوبه‌رام و پێكهاتووی جۆراوجۆری بۆنخۆش به‌پێی تێكه‌ڵكردنه‌كه‌ی. له‌و گۆڕه‌ی كه‌ له‌ شاری داود بۆ خۆی هه‌ڵكه‌ندبوو ناشتیان و ئاگرێكی گه‌وره‌یان وه‌ك ڕێزلێنان بۆ كرده‌وه‌.
  1. a. 16‏:4 ئابێل مایم هه‌روه‌ها به‌ (ئابێلی بێت‌مه‌عكا) ناسراوه‌. بڕوانه‌ \+xt دووه‌م ساموئێل 20‏:14‏\+xt*‏.
  2. b. 16‏:14 یان داره‌بازه‌یه‌ك.