عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
چاكسازییه‌كانی ئاسا 
1
عه‌زه‌ریای كوڕی عۆدێد ڕۆحی خودا هاته‌ سه‌ری و
2
ئه‌ویش چووه‌ به‌رده‌م ئاسا و پێی گوت: «ئه‌ی ئاسا و هه‌موو یه‌هودا و بنیامین گوێم لێ بگرن، یه‌زدان هه‌تا له‌گه‌ڵیدا بن له‌گه‌ڵتاندا ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ڕووی لێ بكه‌ن بۆتان ده‌رده‌كه‌وێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌جێی بهێڵن به‌جێتان ده‌هێڵێت.
3
ئیسرائیل ڕۆژانێكی زۆر بێ خودای ڕاسته‌قینه‌ و بێ كاهینی مامۆستا و بێ فێركردن بوون.
4
به‌ڵام كه‌ له‌ ته‌نگانه‌كه‌یاندا گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل و ڕوویان له‌و كرد، بۆیان ده‌ركه‌وت.
5
له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌س نه‌یده‌توانی بێ ترس گه‌شت بكات، چونكه‌ نائارامییه‌كی زۆر باڵی به‌سه‌ر هه‌موو دانیشتووانی خاكه‌كاندا كێشابوو.
6
ئیتر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ناوده‌بردرا و شارێك به‌ شارێكی دیكه‌، چونكه‌ خودا به‌ هه‌موو ته‌نگانه‌یه‌ك هه‌راسانی كردبوون.
7
به‌ڵام ئێوه‌ به‌هێزبن و ده‌ستتان شل مه‌كه‌ن، چونكه‌ پاداشت هه‌یه‌ بۆ كاره‌كه‌تان.»
8
كه‌ ئاسا گوێی له‌م قسانه‌ و له‌ په‌یامه‌كه‌ی عه‌زه‌ریای كوڕی عۆدێد پێغه‌مبه‌ر بوو، به‌هێز بوو و بته‌ قێزه‌ونه‌كانی له‌ هه‌موو خاكی یه‌هودا و بنیامین و ئه‌و شارۆچكانه‌ی كه‌ له‌ شاخه‌كانی ئه‌فرایمدا گرتنی، ڕیشه‌كێش كرد. قوربانگاكه‌ی یه‌زدان ئه‌وه‌ی به‌رده‌م هه‌یوانه‌كه‌ی په‌رستگای یه‌زدانی نوێ كرده‌وه‌.
9
ئینجا هه‌موو خه‌ڵكی یه‌هودا و بنیامین و ئه‌و بیانییانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵیان بوون، له‌ ئه‌فرایم و مه‌نه‌شه‌ و شیمۆن كۆی كردنه‌وه‌، چونكه‌ له‌ ئیسرائیله‌وه‌ خه‌ڵكێكی زۆر هاتبوونه‌ پاڵی كاتێك بینیبوویان یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری له‌گه‌ڵیدایه‌.
10
له‌ مانگی سێی پازده‌یه‌مین ساڵی پاشایه‌تی ئاسادا له‌ ئۆرشه‌لیم كۆبوونه‌وه‌ و
11
له‌و ڕۆژه‌دا له‌و ده‌ستكه‌وته‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ خۆیان هێنابوویان، حه‌وت سه‌د مانگا و حه‌وت هه‌زار مه‌ڕیان بۆ یه‌زدان سه‌ربڕی و
12
په‌یمانێكیان به‌ست كه‌ به‌ هه‌موو دڵ و به‌ هه‌موو گیانیانه‌وه‌ ڕوویان له‌ یه‌زدان بكه‌ن، خودای باوباپیرانی خۆیان،
13
هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ ڕوو له‌ یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل ناكه‌ن، له‌ گه‌وره‌ و بچووك و له‌ پیاو و له‌ ژن، ده‌كوژرێن.
14
ئه‌وانیش سوێندیان بۆ یه‌زدان خوارد، به‌ ده‌نگی به‌رز و به‌ هوتاف و زوڕنا و كه‌ڕه‌نا لێدان.
15
هه‌موو یه‌هودا به‌و سوێنده‌ دڵخۆش بوون، چونكه‌ به‌ هه‌موو دڵیانه‌وه‌ سوێندیان خوارد و به‌وپه‌ڕی ڕه‌زامه‌ندییانه‌وه‌ ڕوویان له‌ یه‌زدان كرد، ئه‌ویش بۆیان ده‌ركه‌وت و یه‌زدان له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ئه‌وانی حه‌وانده‌وه‌.
16
ئاسا پاشا ته‌نانه‌ت مه‌عكای داپیریشی له‌ پله‌ی شاژنی دایك لابرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ستوونه‌ ئه‌شێرایه‌كی قێزه‌ونی دروستكردبوو. ستوونه‌كه‌ی بڕییه‌وه‌ و وردوخاشی كرد و له‌ دۆڵی قدرۆن سووتاندی.
17
هه‌رچه‌نده‌ نزرگه‌كانی سه‌ر به‌رزایی له‌ ئیسرائیل تێكنه‌دران، به‌ڵام دڵی ئاسا به‌ درێژایی ژیانی به‌ ته‌واوی له‌گه‌ڵ یه‌زدان بوو.
18
هه‌روه‌ها شته‌ ته‌رخانكراوه‌كانی خۆی و باوكی له‌ زێڕ و زیو و قاپوقاچاغ هێنایه‌ ناو په‌رستگای خودا.
19
هه‌تا ساڵی سی و پێنجه‌می پاشایه‌تی ئاسا هیچ جه‌نگێكی دیكه‌ هه‌ڵنه‌گیرسا.