عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
بابه‌تی كۆیله‌ 
1
هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ژێر نیری كۆیلایه‌تیدان، با وا دابنێن گه‌وره‌كانیان شایانی ئه‌وپه‌ڕی ڕێزن، تاكو كفر به‌ ناوی خودا و فێركردنه‌كه‌ی نه‌كرێت.
2
ئه‌وانه‌ی گه‌وره‌كانیان باوه‌ڕدارن با سووكایه‌تییان پێ نه‌كه‌ن، چونكه‌ بران، به‌ڵكو زیاتر خزمه‌تیان بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی سوود له‌ خزمه‌تیان وه‌رده‌گرن باوه‌ڕدار و خۆشه‌ویستن.
جا ئه‌مانه‌یان فێربكه‌ و هانیان بده‌.
خۆشه‌ویستی پاره‌ 
3
ئه‌گه‌ر یه‌كێك به‌ فێركردنێكی دیكه‌ خه‌ڵك فێرده‌كات كه‌ ناگونجێت له‌گه‌ڵ په‌یامی دروستی عیسای مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆمان و له‌گه‌ڵ ئه‌و فێركردنه‌ی له‌سه‌ر له‌خواترسی ڕاوه‌ستاوه‌،
4
ئه‌وا لووتبه‌رزه‌ و هیچ تێناگات، حه‌ز له‌ شه‌ڕه‌قسه‌ و ده‌مه‌قاڵێ ده‌كات كه‌ ده‌بێته‌ هۆی چاوپیسی، ناكۆكی، بوختان، گومانی خراپ و
5
ململانێ. ئه‌مانه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌یكه‌ن كه‌ بیریان خراپ بووه‌ و ڕاستییان لێ ون بووه‌، له‌خواترسی به‌ بازرگانی داده‌نێن.
6
ڕاسته‌ له‌خواترسی ئه‌گه‌ر به‌ قایلبوون بێت قازانجێكی گه‌وره‌یه‌.
7
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچمان نه‌هێناوه‌ بۆ جیهان، ئاشكرایه‌ ناتوانین هیچیشی لێ ببه‌ینه‌ ده‌ره‌وه‌.
8
جا ئه‌گه‌ر خواردن و پۆشاكمان هه‌یه‌ با پێی ڕازیبین.
9
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی حه‌ز ده‌كه‌ن ده‌وڵه‌مه‌ند بن، ده‌كه‌ونه‌ تاقیكردنه‌وه‌ و داوه‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌كه‌ونه‌ زۆر ئاره‌زووی گه‌وج و زیانبه‌خش كه‌ وا ده‌كات مرۆڤ تێبكه‌وێت و له‌ناوبچێت.
10
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی پاره‌ یه‌كێكه‌ له‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌موو جۆره‌ خراپه‌كارییه‌ك. هه‌ندێك كه‌س به‌دوایدا گه‌ڕان ون بوون له‌ باوه‌ڕیان و خۆیان تووشی ئازارێكی زۆر كرد.
تێكۆشانی باوه‌ڕ 
11
به‌ڵام تۆ، ئه‌ی پیاوی خودا له‌م شتانه‌ ڕابكه‌. به‌دوای ڕاستودروستی و له‌خواترسی و باوه‌ڕ و خۆشه‌ویستی و دانبه‌خۆداگرتن و دڵنه‌رمیدا بگه‌ڕێ.
12
له‌ تێكۆشانی باوه‌ڕدا باش تێبكۆشه‌، ده‌ست به‌ ژیانی هه‌تاهه‌تاییه‌وه‌ بگره‌، ئه‌وه‌ی خودا بانگی كردووی بۆی، كاتێك باش دانت پێدا ناوه‌ له‌به‌رده‌م شایه‌تی زۆردا.
13
ڕاتده‌سپێرم له‌به‌رده‌م خودا، ئه‌وه‌ی ژیان به‌ هه‌مووان ده‌دات و له‌به‌رده‌م عیسای مه‌سیح، ئه‌وه‌ی شایه‌تی باشی دا له‌لای پیلاتۆسی پۆنتی،
14
كه‌ به‌ پاكی و بێ گله‌یی ئه‌و ڕاسپاردانه‌ بپارێزیت، هه‌تا ڕۆژی ده‌ركه‌وتنی عیسای مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆمان،
15
ئه‌وه‌ی خودا له‌ كاتی دیاریكراو ده‌ریده‌خات. خودا، به‌ره‌كه‌تدار و تاقه‌ سه‌رۆك، پاشای پاشایان، گه‌وره‌ی گه‌وره‌كان،
16
ته‌نها ئه‌و نه‌مره‌، له‌ ڕووناكی نیشته‌جێیه‌ و كه‌س لێی نزیك نابێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌یبینیوه‌ و ناتوانێ بیبینێت، بۆ ئه‌وه‌ ڕێز و توانای هه‌تاهه‌تایی! ئامین.
17
ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئه‌م ڕۆژگاره‌ ڕاسپێره‌ لووتبه‌رز نه‌بن و هیوایان به‌ سامانی له‌ناوچوو نه‌بێت، به‌ڵكو به‌ خودا، كه‌ هه‌موو شتێكمان به‌ تێروپڕی ده‌داتێ تاكو خۆشیی لێ ببینین.
18
ڕایانبسپێره‌ چاكه‌ بكه‌ن و له‌ كاری چاكه‌دا ده‌وڵه‌مه‌ند بن، دڵفراوان بن، ئاماده‌بن به‌شی خه‌ڵكی دیكه‌ بده‌ن،
19
به‌م شێوه‌یه‌ گه‌نجینه‌ و بناغه‌یه‌كی چاك بۆ دواڕۆژ داده‌نێن و ژیانێك به‌ده‌ستده‌هێنن كه‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌.
20
تیمۆساوس، سپارده‌كه‌[a] بپارێزه‌. خۆت دووربخه‌ره‌وه‌ له‌ هه‌موو كفرێكی هیچوپووچ و له‌و وته‌ بێ كه‌ڵكانه‌ی به‌ درۆ ناونراون زانست،
21
كه‌ هه‌ندێك كردیانه‌ پیشه‌ و سه‌باره‌ت به‌ باوه‌ڕ گومڕا بوون.
با نیعمه‌تتان له‌گه‌ڵ بێت.
  1. a. 6‏:20 مه‌به‌ستی له‌ ئینجیلی مه‌سیحه‌. بڕوانه‌ \+xt دووه‌م تیمۆساوس 1‏:14‏\+xt*