عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
ناردنه‌وه‌ی داود بۆ چیقله‌گ 
1
فه‌له‌ستییه‌كان هه‌موو له‌شكره‌كانیان له‌ ئه‌فێق كۆكرده‌وه‌، ئیسرائیلییه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌و كانییه‌ی له‌ یه‌زره‌عیل بوو خێوه‌تگایان دامه‌زران.
2
ئینجا حوكمڕانه‌[a] فه‌له‌ستییه‌كان به‌ یه‌كه‌كانی سه‌دان و هه‌زاران تێپه‌ڕ بوون، داود و پیاوه‌كانیش له‌ دوایانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئاخیش تێپه‌ڕین.
3
جا سه‌رله‌شكره‌كانی فه‌له‌ستییه‌كان گوتیان: «ئه‌و عیبرانیانه‌ چین؟»
ئاخیش به‌ سه‌رله‌شكره‌ فه‌له‌ستییه‌كانی گوت: «ئه‌ی ئه‌مه‌ داودی پیاوی شاولی پاشای ئیسرائیل نه‌بوو؟ ئه‌وه‌ زیاتر له‌ ساڵێكه‌ له‌گه‌ڵمدایه‌، له‌و كاته‌وه‌ی هاتووه‌ته‌ پاڵمان هه‌تا ئه‌مڕۆ هیچم لێ نه‌بینیوه‌.»
4
به‌ڵام سه‌رله‌شكره‌ فه‌له‌ستییه‌كان لێی تووڕه‌ بوون و پێیان گوت: «ئه‌م پیاوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ و با بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی بۆت دیاری كردووه‌، له‌گه‌ڵمان دانه‌به‌زێت بۆ جه‌نگ، له‌ كاتی شه‌ڕ له‌ دژمان هه‌ڵبگه‌ڕێته‌وه‌، چونكه‌ به‌ چی گه‌وره‌كه‌ی ڕازی ده‌كات، ئایا به‌ سه‌ری ئه‌و پیاوانه‌ نییه‌؟
5
ئه‌ی ئه‌مه‌ ئه‌و داوده‌ نییه‌ كه‌ ئافره‌تان به‌ده‌م سه‌ماوه‌ گۆرانییان بۆی ده‌گوت:
«”شاول هه‌زارانی كوشت و
داودیش ده‌یان هه‌زار.“»
6
ئینجا ئاخیش داودی بانگكرد و پێی گوت: «به‌ یه‌زدانی زیندوو، تۆ سه‌رڕاستیت، ئه‌گه‌ر بێت و له‌گه‌ڵ من خزمه‌تی سه‌ربازی بكه‌ی، له‌لام په‌سه‌نده‌، چونكه‌ له‌و ڕۆژه‌وه‌ی هاتوویت بۆ لام هه‌تا ئه‌مڕۆ هیچ خراپه‌یه‌كم له‌ تۆدا نه‌بینیوه‌، به‌ڵام به‌لای فه‌رمانده‌ فه‌له‌ستییه‌كانه‌وه‌ په‌سه‌ند نیت.
7
ئێستا بگه‌ڕێوه‌ و به‌ سه‌لامه‌تی بڕۆ، هیچ خراپه‌یه‌ك له‌به‌رچاوی فه‌رمانده‌ فه‌له‌ستییه‌كاندا مه‌كه‌.»
8
ئینجا داود به‌ ئاخیشی گوت: «من چیم كردووه‌، له‌و ڕۆژه‌وه‌ی بۆ لات هاتووم هه‌تا ئه‌مڕۆ چیت له‌ خزمه‌تكاره‌كه‌ت بینیوه‌، هه‌تا نه‌یه‌م و جه‌نگ له‌ دژی دوژمنه‌كانی پاشای گه‌وره‌م نه‌كه‌م؟»
9
ئاخیشیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و به‌ داودی گوت: «من ده‌زانم تۆ له‌لای من په‌سه‌ندیت، له‌لای من وه‌ك فریشته‌ی خودایت، به‌ڵام سه‌رله‌شكره‌كانی فه‌له‌ستییه‌كان گوتیان: ”نابێت له‌گه‌ڵماندا بۆ جه‌نگ دابه‌زێت.“
10
ئێستاش به‌یانی زوو هه‌سته‌ و له‌گه‌ڵ خزمه‌تكاره‌كانی گه‌وره‌كه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵتدا هاتوون، له‌گه‌ڵ ڕۆشنایی به‌ره‌به‌یاندا بڕۆن.»
11
ئینجا به‌یانی زوو داود و پیاوه‌كانی هه‌ستان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ به‌ره‌به‌یان به‌ڕێكه‌ون و بگه‌ڕێنه‌وه‌ خاكی فه‌له‌ستییه‌كان، فه‌له‌ستییه‌كانیش بۆ یه‌زره‌عیل سه‌ركه‌وتن.
  1. a. 29‏:2 بڕوانه‌ \+xt ڕابه‌ران 3‏:3‏\+xt*‏.