عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
شاول و جادووگه‌ره‌كه‌ی كانی دۆر 
1
ئه‌وه‌ بوو له‌و ڕۆژانه‌دا فه‌له‌ستییه‌كان سوپاكانیان بۆ جه‌نگ له‌ دژی ئیسرائیل كۆكرده‌وه‌، جا ئاخیش به‌ داودی گوت: «دڵنیابه‌، خۆت و پیاوه‌كانت له‌ سوپاكه‌دا له‌گه‌ڵ من ده‌بن.»
2
داودیش به‌ ئاخیشی گوت: «ئینجا ده‌زانیت خزمه‌تكاره‌كه‌ت چی ده‌كات.»
ئاخیش به‌ داودی گوت: «له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌ درێژایی ژیانت ده‌تكه‌مه‌ پاسه‌وانی ژیانم.»
3
كاتێك ساموئێل مردبوو و هه‌موو ئیسرائیل شیوه‌نیان بۆ گێڕا، له‌ ڕامه‌ له‌ شارۆچكه‌كه‌ی خۆی ناشتیان. له‌و ماوه‌یه‌دا شاول نێوانگر[a] و ڕۆح ئاماده‌كاره‌كانی[b] له‌ خاكه‌كه‌ دوورخستبووه‌وه‌.
4
له‌و كاته‌دا فه‌له‌ستییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ و هاتن و له‌ شونێم خێوه‌تگایان هه‌ڵدا، شاولیش هه‌موو ئیسرائیلی كۆكرده‌وه‌ و له‌ گلبۆع خێوه‌تگایان هه‌ڵدا.
5
جا شاول كه‌ سوپای فه‌له‌ستییه‌كانی بینی ترسا و دڵی زۆر شڵه‌ژا.
6
كاتێك شاول پرسیاری له‌ یه‌زدان كرد، یه‌زدان نه‌ به‌ خه‌ون و نه‌ به‌ ئوریم[c] و نه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كان وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌.
7
له‌به‌ر ئه‌وه‌ شاول به‌ خزمه‌تكاره‌كانی گوت: «به‌دوای ژنێكی نێوانگردا[d] بۆم بگه‌ڕێن، هه‌تا بچمه‌ لای و پرسیاری لێ بكه‌م.»
خزمه‌تكاره‌كانیشی پێیان گوت:
«ژنێكی نێوانگر له‌ كانی دۆر هه‌یه‌.»
8
ئینجا شاول ده‌موچاوی خۆی گۆڕی و جلێكی دیكه‌ی له‌به‌ركرد، دوو پیاوی له‌گه‌ڵ خۆی برد و به‌ شه‌و چوو بۆ لای ژنه‌كه‌، پێی گوت: «تكایه‌ به‌هۆی جنۆكه‌وه‌ ڕۆح ئاماده‌كاریم بۆ بكه‌، ئه‌و كه‌سه‌م بۆ ده‌ربخه‌ كه‌ پێتی ده‌ڵێم.»
9
به‌ڵام ژنه‌كه‌ پێی گوت: «خۆت ده‌زانیت شاول چی كردووه‌ و چۆن نێوانگر و ڕۆح ئاماده‌كاره‌كانی له‌ خاكه‌كه‌ بڕیوه‌ته‌وه‌،[e] ئیتر بۆچی داو بۆ ژیانم ده‌نێیته‌وه‌ هه‌تا بكوژرێم؟»
10
شاولیش به‌ یه‌زدان سوێندی بۆ خوارد و گوتی: «به‌ یه‌زدانی زیندوو، له‌م كاره‌دا هیچ سزایه‌كت نادرێته‌ پاڵ.»
11
جا ژنه‌كه‌ گوتی: «كێت بۆ ده‌ربخه‌م؟»
ئه‌ویش گوتی: «ساموئێلم بۆ ده‌ربخه‌.»
12
كه‌ ژنه‌كه‌ ساموئێلی بینی به‌ ده‌نگێكی به‌رز قیژاندی. ژنه‌كه‌ به‌ شاولی گوت: «بۆچی هه‌ڵتخه‌ڵه‌تاندم؟ تۆ شاولیت.»
13
پاشاش پێی گوت: «مه‌ترسه‌، چیت بینی؟»
ژنه‌كه‌ به‌ شاولی گوت: «ڕۆحێكم بینی له‌ زه‌وییه‌وه‌ سه‌رده‌كه‌وت.»
14
ئه‌ویش پێی گوت: «شێوه‌ی چۆنه‌؟»
ژنه‌كه‌ گوتی: «پیره‌مێردێكه‌ سه‌رده‌كه‌وێت و كه‌وایه‌كی له‌به‌ردایه‌.»
جا شاول زانی ئه‌وه‌ ساموئێله‌، سه‌ری دانه‌واند و كڕنۆشی برد.
15
ساموئێل به‌ شاولی گوت: «بۆچی ڕاتچڵه‌كاندم و سه‌رت خستم؟»
شاولیش گوتی: «زۆر له‌ ته‌نگانه‌دام. فه‌له‌ستییه‌كان له‌ دژم ده‌جه‌نگن و خوداش لێم جیا بووه‌ته‌وه‌ و چیدی وه‌ڵامم ناداته‌وه‌، نه‌ به‌هۆی پێغه‌مبه‌ره‌كانه‌وه‌ و نه‌ به‌ خه‌ون، منیش بانگم كردیت هه‌تا پێم بڵێی چی بكه‌م.»
16
ساموئێلیش گوتی: «بۆچی پرسیارم لێ ده‌كه‌یت له‌ كاتێكدا یه‌زدان لێت جیا بووه‌ته‌وه‌ و بووه‌ به‌ دوژمنت؟
17
یه‌زدان ئه‌وه‌ی بۆ داود كرد، كه‌ له‌ ڕێگه‌ی منه‌وه‌ فه‌رمووی. یه‌زدان پاشایه‌تییه‌كه‌ی له‌ ده‌ستت هه‌ڵته‌كاند و دای به‌ نزیكه‌كه‌ت، به‌ داود.
18
وه‌ك چۆن گوێڕایه‌ڵی فه‌رمایشتی یه‌زدان نه‌بوویت و گڕی تووڕه‌یی ئه‌وت به‌سه‌ر عه‌مالێقییه‌كاندا نه‌باراند، له‌به‌ر ئه‌وه‌ یه‌زدان ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ی به‌سه‌رت هێناوه‌.
19
هه‌روه‌ها یه‌زدان، ئیسرائیلیش له‌گه‌ڵ تۆدا به‌ ده‌ست فه‌له‌ستییه‌كانه‌وه‌ ده‌دات، سبه‌ینێ خۆت و كوڕه‌كانت له‌گه‌ڵ مندا ده‌بن، هه‌روه‌ها یه‌زدان سوپای ئیسرائیلیش به‌ده‌ست فه‌له‌ستییه‌كانه‌وه‌ ده‌دات.»
20
شاول ده‌ستبه‌جێ به‌ درێژایی خۆی كه‌وته‌ سه‌ر زه‌وی و زۆر له‌ قسه‌كانی ساموئێل ترسا. هیچ هێزی تێدا نه‌ما، چونكه‌ به‌ درێژایی ئه‌و شه‌و و ڕۆژه‌ هیچ خواردنێكی نه‌خواردبوو.
21
كاتێك ژنه‌كه‌ هاته‌ لای شاول و بینی زۆر په‌شۆكاوه‌، پێی گوت: «ئه‌وه‌تا كه‌نیزه‌كه‌ت گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانت بوو و ژیانی خۆمم خسته‌ ناو له‌پی ده‌ستمه‌وه‌ و گوێم له‌و قسه‌یه‌ت گرت كه‌ پێت گوتم.
22
ئێستا تۆش گوێ له‌ كه‌نیزه‌كه‌ت بگره‌، پارچه‌یه‌ك نان له‌به‌رده‌متدا داده‌نێم و بیخۆ، بۆ ئه‌وه‌ی هێزت تێدابێت كاتێك به‌ ڕێگادا ده‌ڕۆیت.»
23
ئه‌ویش ڕازی نه‌بوو، گوتی: «ناخۆم.»
به‌ڵام دوو خزمه‌تكاره‌كه‌ی و ژنه‌كه‌ش زۆریان لێكرد، ئه‌ویش گوێی لێیان گرت و له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه‌ هه‌ستا و له‌سه‌ر جێگاكه‌ دانیشت.
24
ژنه‌كه‌ جوانه‌گایه‌كی قه‌ڵه‌وی له‌ ماڵه‌وه‌ هه‌بوو، به‌ په‌له‌ سه‌ری بڕی و ئاردی برد و كردی به‌ هه‌ویر و نانی فه‌تیره‌ی كرد.
25
پاشان له‌به‌رده‌م شاول و دوو خزمه‌تكاره‌كه‌یدا داینا و خواردیان. ئینجا هه‌ستان و له‌و شه‌وه‌دا ڕۆیشتن.
  1. a. 28‏:3 نێوانگر: لێره‌دا به‌و واتایه‌ دێت، كه‌سێكه‌ كه‌ گوایه‌ هۆی په‌یوه‌ندی ڕێكخه‌ره‌ له‌نێوان خه‌ڵكی مردوو و زیندوودا.
  2. b. 28‏:3 به‌و كه‌سانه‌ ده‌گوترێت كه‌ ڕۆح ئاماده‌ ده‌كه‌ن. بڕوانه‌ \+xt لێڤییه‌كان 19‏:31‏\+xt*‏.
  3. c. 28‏:6 دوو به‌ردی گرانبه‌ها بوون، له‌ كاتی بڕیاردان بۆ زانینی خواستی خودا به‌كارهێنراون، بڕوانه‌ 23‏:9‏-12 و \+xt ده‌رچوون 28‏:30‏\+xt*‏.
  4. d. 28‏:7 به‌دوای ژنێكی نێوانگر بگه‌ڕێن: بڕوانه‌ \+xt لێڤییه‌كان 20‏:6‏\+xt*‏.
  5. e. 28‏:9 له‌ خاكه‌كه‌ بڕیوه‌ته‌وه‌: بڕوانه‌ \+xt لێڤییه‌كان 20‏:27‏\+xt*‏.