عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ڕزگاركردنی كه‌سوكاری داود
- 1
- كاتێك داود و پیاوه‌كانی له ڕۆژی سێیه‌م گه‌یشتنه چیقله‌گ، عهمالێقییهكان په‌لاماری نه‌قه‌ب و چیقله‌گیان دابوو. له چیقله‌گیان دابوو و ئاگریان تێبه‌ردابوو،
- 2
- بچووك و گه‌وره و ئافره‌ته‌كانیشیان ڕاپێچ كرد، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌وێ بوون، كه‌سیان نه‌كوشتبوو، به‌ڵكو دابوویانه پێش خۆیان و به ڕێگای خۆیاندا چووبوون.
- 3
- داود و پیاوه‌كانی چوونه ناو چیقله‌گ، بینییان سووتێنراوه و ژن و كوڕ و كچه‌كانیان ڕاپێچ كراون.
- 4
- له‌به‌ر ئه‌وه داود و ئه‌و پیاوانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون ده‌نگیان به‌رزكرده‌وه و گریان، هه‌تا ئه‌وه‌ی هێزی گریانیان نه‌ما.
- 5
- هه‌ردوو ژنه‌كه‌ی داود ئه‌حینۆعه‌می یه‌زره‌عیلی و ئه‌بیگایلی بێوه‌ژنه‌كه‌ی نابالی كهرمهلیش ڕاپێچ كرابوون.
- 6
- داود زۆر په‌رێشان بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاوه‌كانی گوتیان، «با به‌ردبارانی بكه‌ین،» چونكه هه‌ریه‌كیان بۆ كوڕ و كچه‌كانیان داخ له دڵ بوون. به‌ڵام داود بۆ هێز پشتی به یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری خۆی به‌ست.
- 7
- ئینجا داود به ئه‌بیاتاری كاهینی كوڕی ئه‌حیمه‌له‌خی گوت: «تكایه ئێفۆدهكهم بۆ بهێنه پێشه‌وه.» ئه‌بیاتاریش ئێفۆدهكهی بۆ داود هێنا.
- 8
- داود پرسیاری له یه‌زدان كرد و گوتی: «ئایا به‌دوای ئه‌و چه‌تانه بكه‌وم؟ ئه‌گه‌ر به‌دوایان بكه‌وم پێیان ده‌گه‌م؟»
ئه‌ویش فه‌رمووی: «به‌دوایان بكه‌وه، پێیان ده‌گه‌یت و ڕاپێچكراوهكانیش ده‌رباز ده‌كه‌یت.» - 9
- جا داود و ئه‌و شه‌ش سه‌د پیاوه‌ی له‌گه‌ڵی بوون به‌ڕێكه‌وتن و چوونه شیوی «به‌سۆر». له‌وێ چه‌ند پیاوێك به‌جێمان،
- 10
- له‌به‌ر ماندووبوونیان نه‌یانتوانی له شیوی به‌سۆر بپه‌ڕنه‌وه، كه دوو سه‌د پیاو بوون. به‌ڵام داود له‌گه‌ڵ چوار سه‌د پیاو به‌رده‌وام بوون له ڕاونان.
- 11
- له ده‌شته‌كه تووشی پیاوێكی میسری بوون، بردیان بۆ لای داود، نانیان پێدا و خواردی و ئاویان ده‌رخواردی دا.
- 12
- ئینجا نانه هه‌نجیرێك و دوو هێشووه كشمیشیان پێدا، خواردی و ڕۆحی به‌به‌ردا هاته‌وه، چونكه سێ ڕۆژ و سێ شه‌و نانی نه‌خواردبوو و ئاوی نه‌خواردبووه‌وه.
- 13
- داود لێی پرسی: «تۆ سه‌ر به كێیت و له‌كوێوه هاتوویت؟»
ئه‌ویش گوتی: «من گه‌نجێكی میسریم و كۆیله‌ی پیاوێكی عه‌مالێقیم، گه‌وره‌كه‌م سێ ڕۆژ لهمهوپێش وازی لێ هێنام، چونكه نه‌خۆش كه‌وتم. - 14
- ئێمه په‌لاماری نه‌قه‌بی كریتییه‌كان و خاكی یه‌هودا و نه‌قه‌بی كالێبمان دا، چیقله‌گیشمان سووتاند.»
- 15
- داودیش پێی گوت: «بۆ لای ئه‌و چه‌تانه ده‌مبه‌یته خواره‌وه؟»
ئه‌ویش گوتی: «به خودا سوێندم بۆ بخۆ كه نامكوژیت و نامده‌یته‌وه ده‌ست گه‌وره‌كه‌م، منیش ده‌تبه‌مه خواره‌وه بۆ لای ئه‌و چه‌تانه.» - 16
- ئینجا داودی برده خواره‌وه و بینی به‌سه‌ر ڕووی هه‌موو زه‌وییه‌كه‌دا بڵاو بوونه‌ته‌وه، ده‌خۆن و ده‌خۆنه‌وه و سه‌ما ده‌كه‌ن، له‌به‌ر هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌یه‌ی له خاكی فه‌له‌ستییه‌كان و یه‌هوداوه بردبوویان.
- 17
- جا داود له زه‌رده‌په‌ڕدا هه‌تا ئێواره‌ی ڕۆژی دواتر لێیدان و پیاوێكیان لێ ده‌رباز نه‌بوو، جگه له چوار سه‌د گه‌نج كه سواری وشتر بوون و هه‌ڵاتن.
- 18
- داودیش هه‌موو ئه‌وه‌ی عهمالێقییهكان بردبوویان به ده‌ستی هێنایه‌وه، داود دوو ژنه‌كه‌ی خۆی ده‌رباز كرد،
- 19
- هیچ شتێكیان له ده‌ست نه‌دا، نه بچووك و نه گه‌وره و نه كوڕ و نه كچ، نه ده‌ستكه‌وت و نه هیچ شتێك له هه‌موو ئه‌وه‌ی لێیان بردرابوو، به‌ڵكو داود هه‌مووی گه‌ڕانده‌وه.
- 20
- هه‌روه‌ها داود هه‌موو گاوگۆتاڵهكانی برد و له‌پێش ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كانی دیكه‌وه لێیانخوڕین و گوتیان: «ئه‌مه ده‌ستكه‌وتی داوده.»
- 21
- ئینجا داود هات بۆ لای ئه‌و دوو سه‌د پیاوه‌ی كه له ڕۆیشتن به‌دوای داوده‌وه ماندوو بوون و له شیوی به‌سۆردا به‌جێهێڵران، ئه‌وانیش بۆ پێشوازیكردن له داود و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون هاتنه ده‌ره‌وه، داود له خه‌ڵكه‌كه چووه پێشه‌وه و سڵاوی لێ‌كردن.
- 22
- به‌ڵام پیاوه خراپ و به‌دكاره‌كان له‌نێو ئه‌و پیاوانه‌ی كه له‌گه‌ڵ داود چووبوون وه‌ڵامیان دایه‌وه و گوتیان: «له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵمان نه‌هاتن، له‌و ده‌ستكه‌وته به‌شیان ناده‌ین كه به‌ده‌ستمان هێناوه، با هه‌ر پیاوه ژن و منداڵی خۆی ببات و بڕوات.»
- 23
- داود گوتی: «براكانم ئه‌مه مه‌كه‌ن، چونكه یه‌زدان پێیداین و ئێمه‌ی پاراست، ئه‌و چه‌تانه‌ی دایه ده‌ستمان كه هاتنه سه‌رمان.
- 24
- له‌م شته‌دا كێ گوێتان پێده‌دات؟ به‌شی ئه‌وه‌ی له‌لای كه‌لوپه‌له‌كان ماوه‌ته‌وه ده‌بێت وه‌ك به‌شی ئه‌وه بێت كه دابه‌زیوه بۆ جه‌نگ، وه‌ك یه‌ك به‌شیان به‌رده‌كه‌وێت.»
- 25
- ئه‌وه بوو له‌و ڕۆژه به‌دواوه و هه‌تا ئه‌مڕۆ داود ئه‌مه‌ی كرد به فه‌رز و حوكم بۆ ئیسرائیل.
- 26
- كاتێك داود هاته چیقله‌گ، هه‌ندێك له ده‌ستكه‌وته‌كه‌ی نارد بۆ پیرانی یه‌هودا بۆ هاوڕێیه‌كانی، گوتی: «ئه‌مه دیارییه بۆ ئێوه له ده‌ستكه‌وتی دوژمنه‌كانی یه‌زدان.»
- 27
- ناردی بۆ ئه‌وانه‌ی له بێت‌ئێل و ڕامۆتی نه‌قه‌ب و یه‌تیر،
- 28
- بۆ ئه‌وانه‌ی له عه‌رۆعێر و سیفمۆت و ئه‌شته‌مۆع،
- 29
- بۆ ئه‌وانه‌ی له ڕاخال و شارۆچكه‌كانی یهرهحمێلییهكان و شارۆچكه‌كانی قێنییهكان، هه‌روه‌ها
- 30
- بۆ ئه‌وانه‌ی له حۆرما و بۆر عاشان و عهتاك،
- 31
- بۆ ئه‌وانه‌ی له حه‌برۆن و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی له‌وێدا داود خۆی و پیاوه‌كانی هاتوچۆیان كردووه.