عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- داود له عه‌دولام و میچپا
- 1
- پاشان داود له گه‌ت ڕۆیشت و بۆ ئه‌شكه‌وتی عه‌دولام ده‌رباز بوو. كاتێك براكانی و هه‌موو ماڵی باوكی ئه‌مه‌یان بیست، چوونه ئه‌وێ بۆ لای.
- 2
- جا هه‌رچی پیاوی لێقه‌وماو و قه‌رزار و ناڕازی له ژیان هه‌بوو لێی كۆبوونه‌وه، ئه‌ویش بوو به سه‌رۆكیان، نزیكه‌ی چوار سه‌د پیاوی له‌گه‌ڵ بوو.
- 3
- داود له‌وێوه چوو بۆ میچپای مۆئاب و به پاشای مۆئابی گوت: «تكایه با دایك و باوكم بۆ لای ئێوه بێن، هه‌تا بزانم خودا چیم بۆ ده‌كات.»
- 4
- هه‌ردووكیانی برد بۆ لای پاشای مۆئاب و ئه‌وانیش له‌لای مانه‌وه، به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی داود له قه‌ڵاكه بوو.
- 5
- به‌ڵام گادی پێغه‌مبه‌ر به داودی گوت: «له‌ناو قه‌ڵاكه مه‌مێنه‌ره‌وه، بڕۆ ناو خاكی یه‌هودا.» داودیش ڕۆیشت و چوو بۆ دارستانی حه‌ره‌ت.
- كوشتنی كاهینه‌كانی شاری نۆڤ
- 6
- ئینجا شاول گوێی لێ‌بوو كه داود و ئه‌و پیاوانه‌ی له‌گه‌ڵیدان ئاشكرا بوون. جا شاول له گیڤعا له‌ژێر دار گه‌زێك له ڕامه دانیشتبوو و ڕمه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو، سه‌رجه‌م خزمه‌تكاره‌كانی له ده‌وری وه‌ستابوون.
- 7
- شاول پێی گوتن: «ئه‌ی بنیامینییهكان، ئێستا گوێ بگرن! ئایا كوڕه‌كه‌ی یه‌سا كێڵگه و ڕه‌زه‌مێو به هه‌مووتان ده‌دات؟ ئایا هه‌مووتان ده‌كاته فه‌رمانده‌ی هه‌زاران و سه‌دان؟
- 8
- هه‌موو پیلانتان له دژم گێڕاوه، كه‌ستان په‌یمانی نێوان كوڕه‌كه‌ی من و كوڕه‌كه‌ی یه‌ساتان بۆ ئاشكرا نه‌كردم. كه‌ستان دڵی پێم ناسووتێت، كه‌ستان به‌گوێمدا نه‌یچرپاند كه كوڕه‌كه‌م خزمه‌تكاره‌كه‌ی خۆمی لێ هه‌ستاندوومه‌ته‌وه هه‌تا وه‌ك ئه‌مڕۆ بۆسه‌م بۆ دابنێته‌وه.»
- 9
- به‌ڵام دۆئێگی ئه‌دۆمی كه له‌گه‌ڵ خزمه‌تكاره‌كانی شاولدا وه‌ستابوو وه‌ڵامی دایه‌وه، گوتی: «كوڕه‌كه‌ی یه‌سام بینی بۆ نۆڤ ده‌هات، بۆ لای ئه‌حیمه‌له‌خی كوڕی ئه‌حیتوڤ.
- 10
- ئه‌حیمه‌له‌خیش پرسیاری له یه‌زدان بۆ كرد، ئازووقه‌ی پێدا و شمشێره‌كه‌ی گۆلیاتی فه‌له‌ستیشی دایێ.»
- 11
- پاشا ناردی به‌دوای ئه‌حیمه‌له‌خی كوڕی ئه‌حیتوڤی كاهین و هه‌موو ماڵی باوكی، ئه‌و كاهینانهی له نۆڤ بوون، بانگی كردن و هه‌موویان هاتن بۆ لای پاشا.
- 12
- شاول گوتی: «كوڕی ئه‌حیتوڤ، ئێستا گوێ بگره.»
ئه‌ویش گوتی: «به‌ڵێ، گه‌وره‌م.» - 13
- شاول پێی گوت: «بۆچی خۆت و كوڕه‌كه‌ی یه‌سا پیلانتان له دژم گێڕا، به‌وه‌ی نان و شمشێرت پێداوه و پرسیارت له خودا بۆ كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له دژم هه‌ستێت و بۆسه‌م بۆ بنێته‌وه؟»
- 14
- ئه‌حیمه‌له‌خیش وه‌ڵامی پاشای دایه‌وه: «جا له هه‌موو خزمه‌تكاره‌كانت كێ وه‌ك داود دڵسۆزه، زاوای پاشا و فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانانی خۆت، له ماڵه‌كه‌تدا ڕێزداره؟
- 15
- ئایا ئه‌مه یه‌كه‌م جار بووه بۆی له خودا بپرسم؟ نه‌خێر! با پاشا هیچ نه‌خاته پاڵ خزمه‌تكاره‌كه‌ی و پاڵ هه‌موو ماڵی باوكم، چونكه خزمه‌تكاره‌كه‌ت كه‌م یان زۆر، هیچ له‌باره‌ی ئه‌مه‌وه نازانێت.»
- 16
- به‌ڵام پاشا گوتی: «ئه‌حیمه‌له‌خ، به دڵنیاییه‌وه سزای خۆت و هه‌موو ماڵی باوكت مردنه.»
- 17
- ئینجا پاشا فه‌رمانی به‌و پاسه‌وانانه كرد كه له ده‌وری وه‌ستابوون: «بڕۆن و كاهینه‌كانی یه‌زدان بكوژن، ئه‌وانیش ده‌ستیان له‌گه‌ڵ داود تێكه‌ڵاوه، چونكه زانییان ڕایكردووه و هه‌واڵیان نه‌دامێ.»
به‌ڵام خزمه‌تكارانی پاشا نه‌یانویست ده‌ستیان درێژ بكه‌ن تاكو له كاهینه‌كانی یه‌زدان بده‌ن. - 18
- ئینجا پاشا به دۆئێگی گوت: «تۆ بڕۆ و له كاهینه‌كان بده.» دۆئێگی ئه‌دۆمیش[a] چوو و له كاهینه‌كانی دا، له‌و ڕۆژه‌دا هه‌شتا و پێنج پیاوی ئێفۆد كه‌تان له‌به‌ری كوشت،
- 19
- نۆڤی شاری كاهینهكانیشی دایه به‌ر شمشێر، پیاو و ئافره‌ت و منداڵ و شیره‌خۆره و گا و گوێدرێژ و مه‌ڕی به شمشێر كوشت.
- 20
- به‌ڵام تاكه كوڕێكی ئه‌حیمه‌له‌خی كوڕی ئه‌حیتوڤ كه ناوی ئه‌بیاتار بوو ده‌رباز بوو و ڕایكرد بۆ لای داود.
- 21
- جا ئه‌بیاتار به داودی ڕاگه‌یاند كه شاول كاهینه‌كانی یه‌زدانی كوشتووه.
- 22
- داودیش به ئه‌بیاتاری گوت: «له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كه دۆئێگی ئه‌دۆمی له‌وێ بوو زانیم بێگومان به شاول ڕاده‌گه‌یه‌نێت. من بوومه هۆی كوشتنی هه‌موو ماڵی باوكت.
- 23
- له‌گه‌ڵ مندا بمێنه‌ره‌وه و مه‌ترسه، چونكه ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ من بكوژێت ده‌یه‌وێ تۆش بكوژێت، به‌ڵام له‌لای من پارێزراو ده‌بیت.»
- a. 22:18 خه‌ڵكی ئه‌دۆم سه‌ر به نه‌وه‌ی ئیسرائیل نه‌بوون.