عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- داود له شاری نۆڤ
- 1
- داود هاته نۆڤ بۆ لای ئه‌حیمه‌له‌خی كاهین، ئه‌حیمه‌له‌خ كه داودی بینی شڵه‌ژا و پێی گوت: «بۆ به ته‌نهایت و كه‌ست له‌گه‌ڵ نییه؟»
- 2
- داودیش وه‌ڵامی ئه‌حیمه‌له‌خی كاهینی دایه‌وه: «پاشا فه‌رمانی ئه‌ركێكی پێكردووم، پێی گوتم: ”نابێت كه‌س هیچ شتێك له‌باره‌ی ئه‌م ئه‌ركه‌وه بزانێت كه من تۆی بۆ ده‌نێرم و پێم سپاردوویت.“ له‌گه‌ڵ پیاوهكانیشم شوێنێكم بۆ دیاری كردوون كه چاویان پێم بكه‌وێت،
- 3
- ئێستاش چیت له‌به‌رده‌سته؟ پێنج نان یان ئه‌وه‌ی هه‌یه بمده‌رێ.»
- 4
- كاهینهكهش وه‌ڵامی داودی دایه‌وه: «نانی ئاساییم له‌لا ده‌ستناكه‌وێت، به‌ڵام نانی پیرۆز[a] هه‌یه، به مه‌رجێك پیاوه‌كان خۆیان پاراستبێت له ژنان[b] .»
- 5
- داودیش وه‌ڵامی كاهینهكهی دایه‌وه: «بێگومان ژنمان لێ قه‌ده‌غه‌كراوه، وه‌ك هه‌موو جارێك كه بۆ ئه‌ركێك چووبم، قاپوقاچاغهكانی پیاوه‌كانم پیرۆزن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌ركه‌كه‌ش ئاسایی بووبێت، ئایا ده‌بێت ئه‌مڕۆ قاپوقاچاغهكانیان چه‌ند پیرۆز بن؟»
- 6
- له‌به‌ر ئه‌وه كاهینه‌كه نانه پیرۆزه‌كه‌ی پێدا، چونكه هیچ نانێكی دیكه له‌وێ نه‌بوو، جگه له نانی ته‌رخانكراو، ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م یه‌زدان لابردرابوو، هه‌تا له هه‌مان ڕۆژدا به نانی گه‌رم جێی بگرێته‌وه.
- 7
- له‌و ڕۆژه‌دا پیاوێك له خزمه‌تكاره‌كانی شاول له‌به‌رده‌م یه‌زداندا ده‌ستبه‌سه‌ر بوو، ناوی دۆئێگی ئه‌دۆمی بوو، گه‌وره‌ی شوانه‌كانی شاول بوو.
- 8
- ئینجا داود به ئه‌حیمه‌له‌خی گوت: «ئایا لێره ڕمێك یان شمشێرێكت له‌به‌رده‌ستدا هه‌یه؟ چونكه نه شمشێره‌كه‌م و نه هیچ چه‌كێكی دیكه‌م نه‌هێناوه، ئه‌ركه‌كه‌ی پاشا زۆر به په‌له بوو.»
- 9
- كاهینهكهش گوتی: «شمشێره‌كه‌ی گۆلیاتی فه‌له‌ستی، ئه‌وه‌ی له دۆڵی ئێله كوشتت، ئه‌وه‌تا له جلێكه‌وه پێچراوه له پشت ئێفۆدهكه، ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆ خۆت ده‌به‌یت، بیبه، چونكه جگه له‌و هیچی دیكه لێره نییه.»
داودیش گوتی: «له‌وه باشتر نابێت، بمده‌رێ.» - داود بۆ گه‌ت هه‌ڵدێت
- 10
- هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا داود هه‌ستا و له‌به‌رده‌م شاول ڕایكرد، هات بۆ لای ئاخیشی پاشای گه‌ت[c] .
- 11
- خزمه‌تكاره‌كانی ئاخیش به پاشایان گوت: «ئه‌رێ ئه‌مه داودی پاشای خاكه‌كه نییه؟ ئه‌ی بۆ ئه‌م نه‌بوو به‌ده‌م گۆرانی و سه‌ماوه ده‌یانگوت:
«”شاول هه‌زارانی كوشت و
داودیش ده‌یان هه‌زار“؟» - 12
- داود ئه‌م قسانه‌ی خسته ناو دڵییه‌وه و زۆر له ئاخیشی پاشای گه‌ت ترسا،
- 13
- له‌به‌رچاویاندا هه‌ڵسوكه‌وتی خۆی گۆڕی، له‌به‌رده‌ستیان خۆی شێتكرد و ده‌ستی به ڕووشاندنی چوارچێوه‌ی ده‌روازه‌كان كرد، لیك به ڕیشیدا ده‌هاته خواره‌وه.
- 14
- ئینجا ئاخیش به خزمه‌تكاره‌كانی گوت: «ئه‌وه‌تا ده‌بینن ئه‌م پیاوه شێته؟ ئیتر بۆچی ده‌یهێننه لای من؟
- 15
- ئایا من پێویستم به شێت هه‌یه، هه‌تا ئه‌مه‌م بۆ بهێنن و له‌به‌رده‌مم شێتی بیگرێت؟ ئایا ئه‌مه بێته ناو ماڵه‌كه‌مه‌وه؟»
- a. 21:4 نانی پیرۆز هه‌مان نانی ته‌رخانكراوه كه له‌پێش خودا له‌سه‌ر مێزه‌كه ئاماده‌كراوه.
- b. 21:4 واته له‌گه‌ڵ ژنه‌كانیان سه‌رجێییان نه‌كردبێت. بڕوانه دواوتار 23:9-14 و \+xt دووه‌م ساموئێل 11:11\+xt*.
- c. 21:10 شارێكی فه‌له‌ستییه‌كان بوو.