عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ڕزگاركردنی شاری قه‌عیلا
- 1
- كاتێك به داود ڕاگه‌یه‌نرا و گوترا: «فه‌له‌ستییه‌كان له دژی قه‌عیلا ده‌جه‌نگن و جۆخینهكان[a] تاڵان ده‌كه‌ن،»
- 2
- ئه‌ویش له یه‌زدانی پرسی و گوتی: «بچم، له‌و فه‌له‌ستییانه بده‌م؟»
یه‌زدانیش به داودی فه‌رموو: «بڕۆ له فه‌له‌ستییه‌كان بده و قه‌عیلا ڕزگار بكه.» - 3
- به‌ڵام پیاوه‌كانی داود پێیان گوت: «ئێمه لێره له یه‌هوداین وا ده‌ترسین، ئه‌ی چه‌ند زیاتر ئه‌گه‌ر له دژی له‌شكری فه‌له‌ستییه‌كان بچینه قه‌عیلا؟»
- 4
- دیسان داود گه‌ڕایه‌وه له یه‌زدانی پرسی، یه‌زدانیش وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: «هه‌سته و بڕۆ بۆ قه‌عیلا، چونكه من فه‌له‌ستییه‌كان ده‌ده‌مه ده‌ست تۆ.»
- 5
- ئینجا داود و پیاوه‌كانی چوونه قه‌عیلا، له دژی فه‌له‌ستییه‌كان جه‌نگان و ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كانی ئه‌وانیان برد. ئیتر داود زیانێكی گه‌وره‌ی به فه‌له‌ستییه‌كان گه‌یاند و دانیشتووانی قه‌عیلاشی ڕزگار كرد.
- 6
- كه ئه‌بیاتاری كوڕی ئه‌حیمه‌له‌خ بۆ لای داود هه‌ڵاتبوو چووبووه قه‌عیلا، ئێفۆدێكی له‌گه‌ڵ خۆی بردبوو.
- ڕاونانی داود له‌لایه‌ن شاوله‌وه
- 7
- به شاول ڕاگه‌یه‌نرا كه داود هاتووه بۆ قه‌عیلا، شاول گوتی: «خودا داویه‌تییه ده‌ستم، چونكه به هاتنه ژووره‌وه‌ی بۆ ناو شارێك كه ده‌رگا و شمشیره‌ی[b] هه‌یه تێكه‌وت.»
- 8
- ئینجا شاول هه‌موو هێزه‌كانی بۆ جه‌نگ بانگ‌كرد، بۆ دابه‌زین بۆ قه‌عیلا و گه‌مارۆدانی داود و پیاوه‌كانی.
- 9
- كاتێك داود به‌و پیلانگێڕییه خراپه‌ی شاولی زانی، به ئه‌بیاتاری كاهینی گوت: «ئێفۆدهكه بهێنه.»
- 10
- داود گوتی: «ئه‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل، به‌نده‌كه‌ت به دڵنیایی بیستوویه‌تی كه شاول ده‌یه‌وێت بێته قه‌عیلا تاوه‌كو به‌هۆی منه‌وه شاره‌كه كاول بكات.
- 11
- ئایا خه‌ڵكی قه‌عیلا ده‌مده‌نه ده‌ستیه‌وه؟ ئایا شاول دێت، هه‌روه‌ك به‌نده‌كه‌ت بیستوویه‌تی؟ ئه‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل، ئه‌م شتانه بۆ به‌نده‌كه‌ت ئاشكرا بكه.»
یه‌زدانیش فه‌رمووی: «دێت.» - 12
- ئه‌م جاره داود گوتی: «ئایا خه‌ڵكی قه‌عیلا من و پیاوه‌كانم ده‌ده‌نه ده‌ست شاول؟» یه‌زدانیش فه‌رمووی: «به‌ده‌سته‌وه‌تان ده‌ده‌ن.»
- 13
- ئیتر داود و پیاوه‌كانی كه نزیكه‌ی شه‌ش سه‌د كه‌س بوون خۆیان ئاماده كرد و قه‌عیلایان به‌جێهێشت و له شوێنێكه‌وه ده‌چوون بۆ شوێنێكی دیكه. كاتێك به شاول ڕاگه‌یه‌نرا كه داود له قه‌عیلا ده‌ربازی بووه، به‌دوایاندا نه‌چوو.
- 14
- داودیش له چۆڵه‌وانی له قه‌ڵاكاندا مایه‌وه، له چیادا له چۆڵه‌وانی زیف مایه‌وه، شاولیش به‌رده‌وام به‌دوایه‌وه بوو، به‌ڵام خودا نه‌یدایه ده‌ست شاول.
- 15
- كاتێك داود له چۆڵه‌وانی زیف له حۆرێش بوو زانی شاول بۆ كوشتنی هاتووه‌ته ده‌ره‌وه.
- 16
- جا یۆناتانی كوڕی شاول هه‌ستا و چوو بۆ لای داود بۆ حۆرێش و وای لێ‌كرد بۆ هێزی پشت به خودا ببه‌ستێت،
- 17
- پێی گوت: «مه‌ترسه. شاولی باوكم ده‌ستی ناتگاتێ. تۆ ده‌بیته پاشای ئیسرائیل، منیش كه‌سی دووه‌م ده‌بم، ته‌نانه‌ت شاولی باوكیشم ئه‌مه ده‌زانێت.»
- 18
- هه‌ردووكیان په‌یمانێكیان له‌به‌رده‌م یه‌زداندا به‌ست و دوای ئه‌وه یۆناتانیش گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی، به‌ڵام داود له حۆرێشدا مایه‌وه.
- 19
- پاشان زیفییهكان سه‌ركه‌وتن بۆ گیڤعا، بۆ لای شاول، گوتیان: «ئایا داود له‌لای ئێمه خۆی نه‌شاردووه‌ته‌وه، له‌ناو قه‌ڵاكانی حۆرێش له گردی حهكیلا ئه‌وه‌ی به‌لای باشووری یه‌شیمۆنه؟
- 20
- ئێستاش ئه‌ی پاشا دابه‌زه، هه‌ر كاتێك ویستت دابه‌زه، ئێمه‌ش له‌سه‌رمانه بیده‌ینه ده‌ستی پاشا.»
- 21
- شاولیش وه‌ڵامی دانه‌وه: «یه‌زدان بهرهكهتدارتان بكات، چونكه به‌زه‌ییتان پێم‌دا هاته‌وه،
- 22
- ئێستا بڕۆن و دڵنیابنه‌وه، بزانن و ته‌ماشای ئه‌و جێگایه بكه‌ن كه لێی ده‌بێت و كێ له‌وێ بینیویه‌تی. پێم گوتراوه زۆر زۆرزانه.
- 23
- ته‌ماشا بكه‌ن و هه‌موو ئه‌و حه‌شارگانه‌ی كه خۆی تێیاندا حه‌شار ده‌دات بزانن و به هه‌واڵی ته‌واوه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لام، منیش له‌گه‌ڵتاندا دێم، ئه‌گه‌ر له‌و ناوچه‌یه بێت، ئه‌وا له‌نێو هه‌موو خێڵه‌كانی یه‌هودا به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێم.»
- 24
- ئینجا هه‌ستان و له‌پێش شاوله‌وه چوون بۆ زیف و له‌و كاته‌دا داود و پیاوه‌كانی له چۆڵه‌وانی ماعۆن بوون، له عه‌راڤا[c] له‌لای باشووری یه‌شیمۆن.
- 25
- شاول و پیاوه‌كانی چوون به‌دوایدا بگه‌ڕێن، به داود ڕاگه‌یه‌نرا و ئه‌ویش دابه‌زی بۆ تاشه‌به‌رده‌كه و له چۆڵه‌وانی ماعۆندا مایه‌وه. كاتێك شاول ئه‌مه‌ی بیست، چوو بۆ چۆڵه‌وانی ماعۆن و دوای داود كه‌وت.
- 26
- شاول به‌م لای چیاكه‌دا ده‌ڕۆیشت و داود و پیاوه‌كانیشی به لایه‌كه‌ی دیكه‌دا ده‌ڕۆیشتن، داود به په‌له له‌به‌رده‌م شاولدا هه‌ڵده‌هات، شاول و پیاوه‌كانی خه‌ریك بوون داود و پیاوه‌كانی گه‌مارۆ بده‌ن هه‌تا ده‌ستبه‌سه‌ریان بكه‌ن.
- 27
- له‌م كاته‌دا نێردراوێك هاته لای شاول و گوتی: «خێرا بكه و وه‌ره‌وه، چونكه فه‌له‌ستییه‌كان به‌سه‌ر خاكه‌كه‌یاندا داوه.»
- 28
- لێره‌دا شاول له ڕاونانی داود گه‌ڕایه‌وه و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فه‌له‌ستییه‌كان چوو. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و شوێنه ناونرا تاشه‌به‌ردی جیابوونه‌وه.
- 29
- ئینجا داود له‌وێوه سه‌ركه‌وت و له قه‌ڵاكانی كانی گه‌دی مایه‌وه.
- a. 23:1 جۆخین یان سه‌رخه‌رمان ئه‌و زه‌وییه تهرخانكراوهیه كه له‌لایه‌ن وه‌رزێر و جوتیاره‌وه به‌كارهێنراوه بۆ كوتانی دانه‌وێڵه له‌سه‌ری له‌دوای كۆكردنه‌وه‌ی له كێڵگه.
- b. 23:7 شمشیر، پارچه دارێك بووه له جیاتی قوفڵ له دواوه‌ی ده‌رگا به شێوه‌ی ئاسۆیی دانراوه بۆ داخستنی ده‌رگا.
- c. 23:24 شیوێك بوو له ده‌ریاچه‌ی جه‌لیله‌وه هه‌تا ده‌ریای مردوو.