عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
نوێژی حه‌نا 
1
حه‌نا نوێژی كرد و گوتی:
«دڵم به‌ یه‌زدان شاده‌،
سه‌رم به‌ یه‌زدان به‌رزه‌.
پێكه‌نینم به‌ دوژمنه‌كانم دێت،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شادمانم به‌ ڕزگارییه‌كه‌ت.
2
«كه‌س نییه‌ پیرۆز وه‌ك یه‌زدان،
بێجگه‌ له‌ تۆ كه‌س نییه‌،
هیچ تاشه‌به‌ردێك نییه‌ وه‌ك خودامان.
3
«به‌ لووتبه‌رزی زۆره‌وه‌ مه‌دوێن،
با قسه‌ی زل له‌ ده‌متان ده‌رنه‌چێت،
چونكه‌ یه‌زدان خودایه‌كی به‌ئاگایه‌،
ئه‌وه‌ كاره‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت.
4
«كه‌وانی پاڵه‌وانه‌كان تێكشكێنران و
شكستخواردووه‌كانیش هێزیان به‌به‌ردا كرا.
5
تێره‌كان خۆیان به‌كرێ دا بۆ نان و
برسییه‌كانیش نانیان له‌به‌ر مایه‌وه‌.
نه‌زۆك حه‌وت منداڵی بوو و
ئه‌وه‌ی كوڕی زۆر بوو نائومێد بوو.
6
«یه‌زدان مرۆڤ ده‌مرێنێت و زیندووشی ده‌كاته‌وه‌،
ده‌یباته‌ جیهانی مردووان و هه‌ڵیشیده‌ستێنێته‌وه‌.
7
یه‌زدان مرۆڤ هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات،
نزم ده‌كاته‌وه‌ و به‌رزیشی ده‌كاته‌وه‌.
8
ئه‌و هه‌ژار له‌ناو خۆڵ ڕاست ده‌كاته‌وه‌،
كڵۆڵیش له‌ناو زبڵخانه‌ به‌رز ده‌كاته‌وه‌،
هه‌تا له‌گه‌ڵ میران دایاننیشێنێت و
ته‌ختی شكۆمه‌ندی بكات به‌ میراتیان.
«چونكه‌ كۆڵه‌كه‌كانی زه‌وی هی یه‌زدانن
جیهانی له‌سه‌ر داناوه‌.
9
پێی خۆشه‌ویستانی خۆی ده‌پارێزێت،
به‌ڵام به‌دكاران له‌ تاریكیدا بێده‌نگ ده‌بن.
«مرۆڤ به‌ هێز زاڵ نابێت،
10
نه‌یارانی یه‌زدان تێكده‌شكێنرێن.
له‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌سه‌ریاندا ده‌گرمێنێت،
یه‌زدان حوكم به‌سه‌ر ئه‌وپه‌ڕی زه‌ویدا ده‌دات.
«هێز به‌ پاشای خۆی ده‌دات،
سه‌ری ده‌ستنیشانكراوه‌كه‌ی به‌رز ده‌كاته‌وه‌.»
11
ئینجا ئه‌لقانه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ ڕامه‌ بۆ ماڵی خۆی، به‌ڵام منداڵه‌كه‌ له‌لای عێلیی كاهین خزمه‌تی یه‌زدانی ده‌كرد.
كوڕه‌ به‌دكاره‌كانی عێلی 
12
كوڕه‌كانی عێلیش به‌دكار بوون و یه‌زدانیان نه‌ده‌ناسی.
13
به‌پێی ڕێوڕه‌سمی كاهینیێتی له‌گه‌ڵ گه‌ل، كاتێك هه‌ركه‌سێك قوربانییه‌كی پێشكه‌ش ده‌كرد، خزمه‌تكاری كاهینه‌كه‌ له‌ كاتی لێنانی گۆشته‌كه‌ ده‌هات و چه‌نگاڵێكی سێ ددانی له‌ده‌ست بوو،
14
ده‌یكرد به‌ناو له‌گه‌نه‌كه‌ یان ده‌فره‌كه‌ یان تاوه‌كه‌ یان مه‌نجه‌ڵه‌كه‌. هه‌رچی به‌سه‌ر چه‌نگاڵه‌كه‌وه‌ ده‌بوو، كاهین بۆ خۆی ده‌برد. له‌ شیلۆ به‌م شێوه‌یان ده‌كرد له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ئیسرائیلییانه‌ی ده‌هاتنه‌ ئه‌وێ.
15
هه‌روه‌ها پێش ئه‌وه‌ی پیوه‌كه‌[a] بسووتێنن، خزمه‌تكاره‌كه‌ی كاهین ده‌هات و به‌و پیاوه‌ی ده‌گوت كه‌ قوربانییه‌كه‌ی كردبوو: «گۆشت بده‌ به‌ كاهین بۆ برژاندن، چونكه‌ گۆشتی كوڵاوت لێ وه‌رناگرێت، به‌ڵكو ته‌نها خاو.»
16
پیاوه‌كه‌ش پێی ده‌گوت: «با یه‌كه‌م جار پیوه‌كه‌ بسووتێنرێت، پاشان هه‌رچی ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی ده‌كه‌یت بیبه‌.» ئه‌ویش ده‌یگوت: «نا، به‌ڵكو ئێستا ده‌یده‌یت، ئه‌گه‌ر نا، به‌ زۆر ده‌یبه‌م.»
17
جا گوناهی هه‌رزه‌كاره‌كان له‌به‌رده‌م یه‌زدان زۆر گه‌وره‌ بوو، چونكه‌ خه‌ڵكی سووكایه‌تییان به‌ پێشكه‌شكراوی یه‌زدان ده‌كرد.
18
به‌ڵام ساموئێل هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ له‌به‌رده‌م یه‌زدان خزمه‌تی ده‌كرد و ئێفۆدێكی كه‌تانی له‌به‌ر بوو.
19
دایكیشی ساڵ له‌دوای ساڵ كه‌وایه‌كی بچووكی بۆ دروستده‌كرد و كه‌ له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی ده‌ڕۆیشت بۆ سه‌ربڕینی قوربانی ساڵانه‌ بۆی ده‌برد.
20
عێلیش بۆ ئه‌لقانه‌ و ژنه‌كه‌ی داوای به‌ره‌كه‌تی كرد و گوتی: «یه‌زدان له‌م ژنه‌وه‌ وه‌چه‌ت بۆ بخاته‌وه‌ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی نوێژی بۆ كرد و به‌ یه‌زدانی دا.» ئینجا چوونه‌وه‌ بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆیان.
21
جا كه‌ یه‌زدان حه‌نای به‌سه‌ركرده‌وه‌، سكی پڕ بوو و سێ كوڕ و دوو كچی بوو. له‌و ماوه‌یه‌دا ساموئێلی كوڕی له‌به‌رده‌م یه‌زداندا گه‌وره‌ بوو.
22
عێلی زۆر پیر بوو و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی بیسته‌وه‌ كه‌ كوڕه‌كانی ده‌رهه‌ق به‌ ئیسرائیل ده‌یانكرد و هه‌روه‌ها چۆن جووت ده‌بوون له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌ی له‌به‌رده‌م ده‌رگای چادری چاوپێكه‌وتندا خزمه‌تیان ده‌كرد.
23
جا لێی پرسین: «بۆچی ئه‌م شتانه‌ ده‌كه‌ن؟ چونكه‌ له‌لای هه‌موو ئه‌م گه‌له‌ من ڕه‌فتاره‌ خراپه‌كانتانم بیستووه‌.
24
نه‌خێر كوڕه‌كانم، ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه‌ ده‌یبیستم له‌نێو گه‌لی یه‌زدان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ باش نییه‌.
25
ئه‌گه‌ر كه‌سێك ده‌رهه‌ق به‌ كه‌سێك گوناه بكات، خودا ناوبژیوانی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك ده‌رهه‌ق به‌ یه‌زدان گوناه بكات، كێ داكۆكی لێ ده‌كات؟» به‌ڵام گوێیان له‌ قسه‌ی باوكیان نه‌گرت، چونكه‌ یه‌زدان خوازیار بوو بیانمرێنێت.
26
به‌ڵام منداڵه‌كه‌، ساموئێل به‌رده‌وام بوو له‌ گه‌شه‌كردن، یه‌زدان و خه‌ڵكیش زیاتر لێی ڕازی ده‌بوون.
پێشبینی سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ی عێلی 
27
ئینجا پیاوێكی خودا هات بۆ لای عێلی و پێی گوت: «یه‌زدان ئه‌مه‌ ده‌فه‌رموێت: ”ئایا من به‌ ئاشكرا خۆمم بۆ ماڵی باوكت ده‌رنه‌خست، كاتێك له‌ میسر له‌ ماڵی فیرعه‌ون بوون؟
28
له‌نێو هه‌موو هۆزه‌كانی ئیسرائیلدا هه‌ڵمبژارد بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به‌ كاهینم، سه‌ربكه‌وێت بۆ سه‌ر قوربانگاكه‌م، بخوورم بۆ بسووتێنێت و له‌به‌رده‌ممدا ئێفۆد له‌به‌ر بكات. من هه‌موو قوربانییه‌ به‌ ئاگره‌كانی نه‌وه‌ی ئیسرائیلم به‌ ماڵی باوكت دا.
29
ئیتر بۆچی سووكایه‌تی به‌ قوربانی و پێشكه‌شكراوه‌كه‌م ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی له‌ نشینگه‌كه‌دا فه‌رمانم پێی كردووه‌؟ بۆچی له‌ من زیاتر ڕێز له‌ كوڕه‌كانت ده‌گریت، به‌ یه‌كه‌م به‌ری هه‌موو پێشكه‌شكراوه‌كانی ئیسرائیلی گه‌له‌كه‌م خۆتان قه‌ڵه‌و ده‌كه‌ن؟“
30
«له‌به‌ر ئه‌وه‌ یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل ده‌فه‌رموێت: ”بێگومان من فه‌رمووم، ماڵی تۆ و ماڵی باوكت هه‌تاهه‌تایه‌ له‌به‌رده‌مم هاتوچۆ ده‌كه‌ن،“ به‌ڵام ئێستا یه‌زدان ده‌فه‌رموێت: ”له‌ من به‌دوور بێت! چونكه‌ ئه‌وه‌ی ڕێزم بگرێت ڕێزداری ده‌كه‌م، ئه‌وانه‌ی سووكایه‌تیم پێ بكه‌ن سووك ده‌بن.
31
ڕۆژێك دێت هێزی بازووی خۆت و هێزی بازووی ماڵی باوكت له‌ناوده‌به‌م، له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌تدا كه‌س ناگاته‌ ته‌مه‌نی پیری.
32
ته‌نگانه‌ له‌ نشینگه‌كه‌م ده‌بینیت، سه‌ره‌ڕای ئه‌و چاكه‌یه‌ی بۆ ئیسرائیلی ده‌بێت، هه‌تاهه‌تایه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌تدا كه‌س ناگاته‌ ته‌مه‌نی پیری.
33
هه‌ر یه‌كێك له‌ ئێوه‌ كه‌ له‌ قوربانگاكه‌ی خۆم نه‌یبڕمه‌وه‌ ئه‌وه‌ بۆ كوێرایی هاتن بۆ چاوه‌كانت و داخبوونی دڵته‌، هه‌موو وه‌چه‌ی ماڵه‌كه‌ت له‌ گه‌نجیێتیدا ده‌مرن.
34
«”ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌ بۆت، به‌سه‌ر دوو كوڕه‌كه‌تدا دێت، به‌سه‌ر حۆفنی و فینه‌حاس، له‌ یه‌ك ڕۆژدا هه‌ردووكیان ده‌مرن.
35
كاهینێكی دڵسۆز [b] بۆ خۆم داده‌نێم كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ دڵ و ده‌روونمدایه‌ بیكات و ماڵێكی ئاسووده‌ی بۆ بنیاد ده‌نێم و له‌به‌رده‌م ده‌ستنیشانكراوه‌كه‌م[c] به‌ درێژایی ڕۆژان هاتوچۆ ده‌كات.
36
هه‌ركه‌سێكیش كه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ت ده‌مێنێته‌وه‌ دێت تاكو بۆ پارچه‌ زیوێك و كولێره‌یه‌ك كڕنۆش بۆ ئه‌و كاهینه‌ ببات، ده‌ڵێت: ئه‌ركێكی كاهینیێتیم پێ بسپێره‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم كولێره‌یه‌ك بخۆم.“»
  1. a. 2‏:15 پیوه‌كه‌: واته‌ به‌زه‌كه‌، لێره‌ و له‌ ئایه‌تی 16.
  2. b. 2‏:35 ده‌شێت سه‌رۆكی كاهین بێت، وه‌ك سادۆق، هه‌روه‌ها مه‌سیحه‌كه‌. بڕوانه‌ \+xt یه‌كه‌م پاشایان 2‏:35 و عیبرانییه‌كان 3‏:1‏-2.‏\+xt*‏
  3. c. 2‏:35 ده‌ستنیشانكراوه‌كه‌م: مه‌به‌ستی له‌ داود و نه‌وه‌ی داوده‌، هه‌روه‌ها له‌دوای ئه‌وانیش مه‌سیحه‌كه‌. بڕوانه‌ \+xt دووه‌م ساموئێل 7‏:16 و لۆقا 1‏:69‏-70.‏\+xt*‏