عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- بنیادنانی كۆشكی سلێمان
- 1
- به‌ڵام سلێمان كۆشكه‌كه‌ی خۆی به سێزده ساڵ بنیاد نا و هه‌مووی ته‌واو كرد.
- 2
- كۆشكی دارستانه‌كه‌ی لوبنانیشی به درێژی سه‌د باڵ و پانی په‌نجا باڵ و به‌رزی سی باڵ بنیاد نا، له‌سه‌ر چوار ڕیز كۆڵه‌كه‌ی ئورز و كاریته‌ی ئورزیشی له‌سه‌ر كۆڵه‌كه‌كان دانا.
- 3
- سه‌ری ئه‌و دارانه‌شی له سه‌ره‌وه به ئورز گرت، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر چل و پێنج كۆڵه‌كه بوون، هه‌ر ڕیزه و پازده.
- 4
- پهنجهرهكانیشی به سێ ڕیز دانرابوون، په‌نجه‌ره به‌رامبه‌ر په‌نجه‌ره.
- 5
- هه‌موو ده‌روازه‌كان چوارگۆشه بوون، له هه‌ر ڕیزێك سێ ده‌رگا و به‌رامبه‌ر به یه‌كتری.
- 6
- ڕێڕه‌وێكی سه‌ر داپۆشراوی دروستكرد كه هه‌ردوو لای به كۆڵه‌كه گیرابوو، درێژییه‌كه‌ی په‌نجا باڵ و پانییه‌كه‌ی سی باڵ بوو. هه‌یوانێك له‌به‌رده‌م ڕێڕه‌وه‌كه هه‌بوو، له‌به‌رده‌م ئه‌ویش چه‌ند كۆڵه‌كه‌یه‌ك و تارمهیهك هه‌بوو.
- 7
- هۆڵی ته‌ختی پاشایهتییهكهش ئه‌وه‌ی تێیدا دادوه‌ری ده‌كرد، واته هۆڵی دادوه‌ری ئه‌ویشی دروستكرد و ته‌واوی دیواره‌كه‌ی به ئورز ڕووپۆش كرد.
- 8
- كۆشكی نیشته‌جێبوونی خۆشی به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌م هۆڵه له پشتی ئه‌و بنیاد نا. هه‌روه‌ها ماڵێكیشی وه‌ك ئه‌م هۆڵه بۆ كچه‌كه‌ی فیرعه‌ون دروستكرد، ئه‌وه‌ی كه هێنابووی.
- 9
- هه‌موو ته‌لاره‌كانی كۆشكی پاشایه‌تی، له ده‌ره‌وه بۆ ژووره‌وه، له بناغه‌وه هه‌تا سه‌ره‌وه، له به‌ردی نایابی نهقاڕكراو بوون.
- 10
- له بناغه‌شه‌وه به‌ردی نایاب بوو، به‌ردی گه‌وره، هه‌ندێكی ده باڵ و هه‌ندێكی هه‌شت باڵ[a] .
- 11
- له سه‌ریشه‌وه به به‌ردی نایابی به ئه‌ندازه داتاشراو و به داری ئورز بوو.
- 12
- دیواری سنووری كۆشكه‌كه وه‌ك دیواری حه‌وشه‌ی پیرۆزگای یه‌زدان به سێ ڕیز به‌ردی داتاشراو و ڕیزێك كاریته‌ی ئورز دروستكرابوو.
- كه‌لوپه‌له‌كانی په‌رستگا
- 13
- سلێمانی پاشا ناردی و حورامی له شاری سوره‌وه هێنا.
- 14
- ئه‌و كوڕی بێوه‌ژنێك بوو له هۆزی نه‌فتالی، باوكیشی پیاوێكی خه‌ڵكی سور بوو، پیشه‌وه‌ری بڕۆنز بوو. حورام پڕ بوو له دانایی و تێگه‌یشتن، شاره‌زایی له دروستكردنی هه‌موو كارێكی بڕۆنز هه‌بوو. هاته لای سلێمانی پاشا و هه‌موو كاره‌كانی بۆ ئه‌نجام دا.
- 15
- دوو كۆڵه‌كه‌ی بڕۆنزی داڕشت كه به‌رزی هه‌ر یه‌كێكیان هه‌ژده باڵ[b] و چێوه‌كه‌ی دوازده باڵ[c] بوو.
- 16
- هه‌روه‌ها دوو تاجی بڕۆنزی له‌قاڵبدراوی دروستكرد هه‌تا له‌سه‌ر سه‌ری هه‌ردوو كۆڵه‌كه‌كه دابنرێن، به‌رزی هه‌ر یه‌كێكیان پێنج باڵ[d] بوو.
- 17
- تۆڕێكی له زنجیری چنراو به تاجه‌كان هه‌ڵواسیبوو، كه له‌سه‌ر كۆڵه‌كه‌كان بوون، بۆ هه‌ر تاجێك حه‌وت تۆڕ.
- 18
- دوو ڕیز هه‌ناری له ده‌وری هه‌ر تۆڕێك دروستكرد بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی ئه‌و تاجانه‌ی كه له‌سه‌ر كۆڵه‌كه‌كان بوون. بۆ هه‌ر تاجێك هه‌مان شتی كرد.
- 19
- ئه‌و تاجانه‌ش كه له هه‌یوانه‌كه له‌سه‌ر كۆڵه‌كه‌كان بوون له شێوه‌ی گوڵی سه‌وسه‌ن بوون، به‌رزییان چوار باڵ[e] بوو.
- 20
- له‌سه‌ر تاجهكانی سه‌ر هه‌ردوو كۆڵه‌كه‌كه، له سه‌رووی ئه‌و به‌شه‌ی تاجه‌كه كه له شێوه‌ی قاپ بوو، له‌ته‌نیشتی تۆڕه‌كه، دوو سه‌د هه‌نار به ڕیز له ده‌وری هه‌بوو.
- 21
- دوو كۆڵهكهشی له هه‌یوانی پیرۆزگاكه ڕاگرت، كۆڵه‌كه‌كه‌ی لای باشووری ناونا یاكین[f] و كۆڵه‌كه‌كه‌ی لای باكووریشی ناونا بۆعه‌ز[g] .
- 22
- سه‌ری كۆڵهكهكانیش له‌سه‌ر شێوه‌ی گوڵی سه‌وسه‌ن بوون، به‌م شێوه‌یه كاری كۆڵه‌كه‌كان ته‌واو بوو.
- 23
- حه‌وزه بڕۆنزییهكهشی[h] به بازنه‌یی به قاڵب دروستكرد، له لێواره‌وه هه‌تا لێوار ده باڵ بوو، پێنج باڵ به‌رزی، چێوه‌كه‌شی گوریسێكی سی باڵ بوو.
- 24
- له‌ژێر لێوارهكهی له هه‌ر چوارده‌وره‌ی وێنه‌ی سه‌وزه‌وات[i] نه‌خشێنرابوو، ده وێنه بۆ هه‌ر باڵێك، به‌ده‌وری حه‌وزه بڕۆنزییهكه به دوو ڕیز، وێنه‌ی سه‌وزه‌واته‌كان له‌گه‌ڵ حه‌وزه بڕۆنزییهكه له‌قاڵبدرابوون.
- 25
- حه‌وزه بڕۆنزییهكهش له‌سه‌ر دوازده گا ڕاوه‌ستابوو، سێیان ڕوویان له باكوور، سێ ڕوویان له ڕۆژئاوا، سێ ڕوویان له باشوور، سێش ڕوویان له ڕۆژهه‌ڵات بوو. حه‌وزه بڕۆنزییهكهش له‌سه‌ریان دانرابوو، هه‌مووشیان پاشه‌ڵیان ڕوو له‌ناوه‌وه بوو.
- 26
- ئهستووراییهكهی چوار په‌نجه بوو، لێوارهكهی وه‌ك لێواری جام دروستكرابوو، له شێوه‌ی گوڵی سه‌وسه‌ن، هه‌روه‌ها جێی دوو هه‌زار به‌تی[j] تێدا ده‌بووه‌وه.
- 27
- ده عه‌ره‌بانه‌ی ئاوگواستنهوهشی له بڕۆنز دروستكرد، درێژی هه‌ر عه‌ره‌بانه‌یه‌ك چوار باڵ و پانییه‌كه‌ی چوار باڵ، به‌رزییه‌كه‌شی سێ باڵ[k] بوو.
- 28
- ئه‌مه‌ش شێوه‌ی عه‌ره‌بانه‌كان بوو، له چه‌ند تهختهدارێكی چوارگۆشه دروستكرا بوون، تهختهكانیش له‌نێوان دوو ستوون بوون.
- 29
- هه‌روه‌ها وێنه‌ی شێر و گا و كه‌ڕوب هه‌بوون له‌سه‌ر ستوونه‌كان و له‌سه‌ر ئه‌و ته‌ختانه‌ی كه له‌نێوان دوو ستوونه‌كه بوون. له سه‌ره‌وه و له خواره‌وه‌ی شێر و گایه‌كان تاجه‌گوڵینه شۆڕببوونه‌وه.
- 30
- چوار چه‌رخی بڕۆنزیش بۆ هه‌ر عه‌ره‌بانه‌یه‌ك، ته‌وه‌ره‌كانیش بڕۆنز بوون. گۆشهكانیش كه چوار بوون، شانیان هه‌بوو له‌ژێر ده‌ستشۆره‌كه، شانهكانیش له‌قاڵبدرابوون له‌ته‌نیشت هه‌ر تاجهگوڵینهیهكهوه.
- 31
- لێواری حه‌وزه‌كه‌ی ناو عه‌ره‌بانه‌كه بازنه‌یی بوو كه یه‌ك باڵ له عه‌ره‌بانه‌كه به‌رزتر بوو، لێوارهكهی بازنه‌یی بوو، له‌گه‌ڵ به‌شی خواره‌وه قووڵاییه‌كه‌ی باڵ و نیوێك بوو، لێواره‌كه نه‌خشێنرابوو، تهختهدارهكانی عهرهبانهكهش چوارگۆشه‌یی بوون، نه‌ك بازنه‌یی.
- 32
- چوار چهرخهكانیش له‌ژێر تهختهكانهوه بوون، به ته‌وه‌ر چه‌رخه‌كان به عه‌ره‌بانه‌كه‌وه به‌سترابوون بوون، چێوه‌ی هه‌ر چه‌رخێك باڵ و نیوێك بوو.
- 33
- چهرخهكانیشی له‌سه‌ر شێوه‌ی چه‌رخی گالیسكه دروستكرابوو، ته‌وه‌ر و چێوه و ڕاگر و ناوكی چه‌رخه‌كان هه‌موو له‌قاڵبدرابوون.
- 34
- هه‌ر عه‌ره‌بانه‌یه‌ك چوار ده‌سكی هه‌بوو، هه‌ر ده‌سكێك له گۆشه‌یه‌ك، دهسكهكان به‌شێك بوون له عه‌ره‌بانه‌كه.
- 35
- له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بانه‌كه به به‌رزی نیو باڵ قهیدێكی بازنه‌یی هه‌بوو، لاشان و ته‌خته‌كانی به به‌شی سه‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بانه‌كه به‌سترا بوون.
- 36
- له‌سه‌ر ڕووی لاشان و ته‌خته‌كانی عه‌ره‌بانه‌كه كه‌ڕوب و شێر و دار خورمای نه‌خشاند، له كه‌لێنی نه‌خشه‌كان چه‌ند تاجهگوڵینهیهكی له ده‌وروبه‌ری دروستكرد.
- 37
- به‌م جۆره ده عه‌ره‌بانه‌كه‌ی دروستكرد، یه‌ك قاڵب و یه‌ك ئه‌ندازه و یه‌ك شێوه.
- 38
- هه‌روه‌ها ده ده‌ستشۆری بڕۆنزی دروستكرد كه هه‌ریه‌كه‌یان چل به‌تی[l] ده‌گرت و تیره‌كه‌ی چوار باڵ بوو، هه‌ریه‌كه‌شیان له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌یه‌ك له ده عه‌ره‌بانه‌كه بوون.
- 39
- پێنج عه‌ره‌بانه‌ی له‌لای باشوور و پێنجه‌كه‌ی دیكه‌شی له‌لای باكووری پیرۆزگاكه دانا، حه‌وزه بڕۆنزییهكهشی له‌لای باشووری پیرۆزگاكه دانا، له گۆشه‌ی باشووری ڕۆژهه‌ڵات.
- 40
- هه‌روه‌ها حورام مه‌نجه‌ڵ و خاكه‌ناز و تاسه‌كانی[m] دروستكرد.
حورام كاره‌كانی ته‌واو كرد، ئه‌وانه‌ی بۆ سلێمان پاشا بۆ په‌رستگای یه‌زدان كردی: - 41
- دوو كۆڵه‌كه‌كه؛
دوو شێوه قاپه‌كه كه له‌سه‌ر دوو كۆڵه‌كه‌كه بوون؛
دوو تۆڕه‌كه بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی دوو شێوه قاپه‌كه كه له‌سه‌ر دوو كۆڵه‌كه‌كه بوون؛ - 42
- هه‌روه‌ها چوار سه‌د هه‌ناره‌كه بۆ دوو تۆڕه‌كه، دوو ڕیز هه‌نار بۆ هه‌ر تۆڕێك بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی دوو شێوه قاپه‌كه كه له‌سه‌ر دوو كۆڵه‌كه‌كه بوون؛
- 43
- ده عه‌ره‌بانه‌كه و ده ده‌ستشۆره‌كه‌ی سه‌ر عه‌ره‌بانه‌كان؛
- 44
- حه‌وزه بڕۆنزییهكه و دوازده گایهكهی ژێری؛
- 45
- هه‌روه‌ها مه‌نجه‌ڵ و خاكه‌ناز و تاسه‌كان.
حورام هه‌موو ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی بۆ سلێمانی پاشا بۆ په‌رستگای یه‌زدان له بڕۆنزی سافكراو دروستكرد. - 46
- پاشا له ده‌شتی ڕووباری ئوردون له‌نێوان سوكۆت و چه‌ره‌تان له قاڵبی قوڕ دایڕشتن.
- 47
- سلێمانیش هه‌موو ئه‌و شتومه‌كانه‌ی به نهكێشراوی به‌جێهێشت، چونكه گه‌لێك زۆر بوون، كێشی بڕۆنزهكهی نه‌ده‌زانرا.
- 48
- هه‌روه‌ها سلێمان هه‌موو ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی دروستكرد كه له په‌رستگای یه‌زدان بوون:
قوربانگا زێڕینه‌كه؛
مێزه زێڕینه‌كه كه نانی ته‌رخانكراوی له‌سه‌ر بوو بۆ خودا؛ - 49
- پێنج چرادانیش له‌لای ڕاست و پێنج له‌لای چه‌پ له‌به‌رده‌م شوێنی هه‌ره‌پیرۆز له زێڕی بێگه‌رد؛
هه‌روه‌ها گوڵ و چرا و مه‌قاشه زێڕینه‌كان؛ - 50
- ته‌شت، مه‌قه‌ست، تاس، چه‌مچه و بخووردانهكان له زێڕی بێگه‌رد؛
نه‌رماده‌ی ده‌رگاكانی ژووری ناوه‌وه، واته شوێنی هه‌ره‌پیرۆز، هه‌روه‌ها نه‌رماده‌ی ده‌رگاكانی هۆڵی سه‌ره‌كی پیرۆزگاكهش له زێڕ بوون. - 51
- كاتێك سلێمان پاشا هه‌موو كاره‌كانی په‌رستگای یه‌زدانی ته‌واو كرد، شته ته‌رخانكراوه‌كانی داودی باوكی كه له زێڕ و زیو بوون و كه‌لوپه‌له‌كانی هێنا پێشكه‌شی كرد به گه‌نجینه‌كانی په‌رستگای یه‌زدان.
- a. 7:10 هه‌شت باڵ: نزیكه‌ی 3,6 مه‌تر.
- b. 7:15 هه‌ژده باڵ: نزیكه‌ی 8,1 مه‌تر.
- c. 7:15 دوازده باڵ: نزیكه‌ی 5,4 مه‌تر.
- d. 7:16 پێنج باڵ: نزیكه‌ی 2,3 مه‌تر.
- e. 7:19 چوار باڵ: نزیكه‌ی 1,8 مه‌تر.
- f. 7:21 یاكین: ده‌شێت واتاكه‌ی (بنیاد ده‌نێت) بێت.
- g. 7:21 بۆعه‌ز: ده‌شێت واتاكه‌ی (هێز له‌ناو ئه‌و هه‌یه) بێت.
- h. 7:23 كۆگای ئاو بووه، هه‌روه‌ها پێی گوتراوه ده‌ریا، بڕوانه\+xt ده‌رچوون 30:17-21.\+xt*
- i. 7:24 له زمانی عیبری وشه‌ی \+tl په‌قه‌عی\+tl* مه‌به‌ستی له به‌رهه‌می هه‌موو ئه‌و ڕووه‌كانه‌یه كه بڕكهكانیان په‌ل ده‌هاوێت، وه‌كو: كودو، ئاروو، كودووه زه‌رده، ترۆزی… هتد.
- j. 7:26 دوو هه‌زار بهت: نزیكه‌ی 44 هه‌زار لیتر.
- k. 7:27 سێ باڵ: نزیكه‌ی 1,3 مه‌تر.
- l. 7:38 چل بهت: نزیكه‌ی 880 لیتر.
- m. 7:40 كاهین ئه‌م تاسانه‌ی بۆ پرژاندنی خوێنی قوربانی به‌كارده‌هێنا، وه‌ك هێمایه‌ك بۆ كه‌فاره‌تی گوناهه‌كانی خه‌ڵك. بڕوانه \+xt ده‌رچوون 29:20 و زه‌كه‌ریا 9:15؛ 14:20 و عیبرانییه‌كان 9:13\+xt*.