عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- هێنانی سندوقی په‌یمان بۆ په‌رستگا
- 1
- له‌و كاته‌دا سلێمان پاشا له ئۆرشه‌لیم پیرانی ئیسرائیلی كۆكرده‌وه، هه‌موو سه‌ركرده‌ی هۆزه‌كان و گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كانی نه‌وه‌ی ئیسرائیل، بۆ هێنانی سندوقی په‌یمانی یه‌زدان سندوقی په‌یمانی یه‌زدان له سییۆنه‌وه، كه به شاری داود ناسراوه.
- 2
- هه‌روه‌ها له جه‌ژنی مانگی ئێتانیم كه له مانگی حه‌وته[a] هه‌موو گه‌لی ئیسرائیل له‌لای سلێمانی پاشا كۆبوونه‌وه.
- 3
- ئیتر هه‌موو پیرانی ئیسرائیل هاتن و كاهینهكانیش سندوقه‌كه‌یان هه‌ڵگرت،
- 4
- سندوقی یه‌زدان و چادری چاوپێكه‌وتن و هه‌موو كه‌لوپه‌له پیرۆزه‌كانی ناو چادره‌كه‌یان هێنا. كاهین و لێڤییهكان هێنایانه سه‌ره‌وه،
- 5
- سلێمانی پاشاش له‌گه‌ڵ هه‌موو كۆمه‌ڵی ئیسرائیل كه له‌گه‌ڵی كۆببوونه‌وه له‌به‌رده‌م سندوقه‌كه بوون، مه‌ڕ و مانگایان سه‌رده‌بڕی كه له زۆری‌دا نه تۆمار ده‌كرا و نه ده‌ژمێردرا.
- 6
- ئینجا كاهینه‌كان سندوقی په‌یمانی یه‌زدانیان هێنایه شوێنه‌كه‌ی خۆی، بۆ پیرۆزگاكه‌ی ناوه‌وه‌ی په‌رستگاكه، شوێنی هه‌ره‌پیرۆز، بۆ ژێر باڵی دوو كهڕوبهكه.
- 7
- دوو كهڕوبهكه باڵه‌كانیان به‌سه‌ر سندوقه‌كه‌دا كردبووه‌وه، سێبه‌ریان به‌سه‌ر سندوقه‌كه و هه‌ردوو داردهستهكهشیدا كردبوو كه بۆ هه‌ڵگرتنیه‌تی.
- 8
- ئه‌م دارده‌ستانه‌ش ئه‌وه‌نده درێژ بوون كه سه‌ری داردهستهكان له‌و دیوی په‌رده‌ی شوێنی هه‌ره‌پیرۆز ده‌بینران، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی شوێنه پیرۆزه‌كه‌وه نه‌ده‌بینران، هه‌تا ئه‌مڕۆش هه‌ر له‌وێدان.
- 9
- ناو سندوقه‌كه‌ش هیچی تێدا نه‌بوو، جگه له‌و دوو ته‌خته به‌رده‌ی كه مو‌سا له حۆرێڤ تێیدا داینابوون كاتێك یه‌زدان له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی ئیسرائیل له كاتی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یان له میسر په‌یمانی له‌گه‌ڵ به‌ستن.
- 10
- ئه‌وه بوو به هاتنه ده‌ره‌وه‌ی كاهینه‌كان له شوێنه پیرۆزه‌كه، هه‌ورێك پیرۆزگای یه‌زدانی پڕكرده‌وه.
- 11
- كاهینهكانیش له‌به‌ر هه‌وره‌كه نه‌یانتوانی خزمه‌ت بكه‌ن، چونكه شكۆی یه‌زدان پیرۆزگاكه‌ی پڕكرد.
- 12
- ئینجا سلێمان گوتی: «یه‌زدان فه‌رموویه‌تی، كه له‌ناو هه‌وری تاردا نیشته‌جێ ده‌بێت.
- 13
- ئه‌وه‌تا په‌رستگایه‌كی شكۆدارم بۆ بنیاد نایت، شوێنێك هه‌تاهه‌تایه بۆ نیشته‌جێبوونت.»
- 14
- كاتێك هه‌موو كۆمه‌ڵی ئیسرائیل ڕاوه‌ستا بوون، پاشا ڕووی خۆی وه‌رگێڕا و داوای به‌ره‌كه‌تی بۆ هه‌موویان كرد.
- 15
- ئینجا گوتی:
«ستایش بۆ یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل، ئه‌وه‌ی به ده‌می خۆی به‌ڵێنی به داودی باوكم دا و به ده‌ستی خۆی به‌جێی هێنا، هه‌روه‌ك فه‌رمووی: - 16
- ”له‌و ڕۆژه‌وه‌ی ئیسرائیلی گه‌لی خۆمم له میسره‌وه هێناوه‌ته ده‌ره‌وه، هیچ شارێكم له‌ناو هه‌موو هۆزه‌كانی ئیسرائیل هه‌ڵنه‌بژاردووه بۆ ئه‌وه‌ی په‌رستگایه‌ك بنیاد بنێن هه‌تا ناوه‌كه‌م له‌وێ بێت، به‌ڵكو داودم هه‌ڵبژاردووه تاكو فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئیسرائیلی گه‌لی من بكات.“
- 17
- «له دڵی داودی باوكیشمدا بوو په‌رستگایه‌ك بۆ ناوی یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل بنیاد بنێت.
- 18
- به‌ڵام یه‌زدان به داودی باوكمی فه‌رموو: ”له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دڵتدا بوو په‌رستگایه‌ك بۆ ناوه‌كه‌م بنیاد بنێیت، باشت كرد كه ئه‌مه له دڵتدا بوو.
- 19
- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تۆ په‌رستگاكه بنیاد نانێیت، به‌ڵكو كوڕه‌كه‌ت، ئه‌وه‌ی له خوێنی خۆته، ئه‌و په‌رستگاكه بۆ ناوی من بنیاد ده‌نێت.“
- 20
- «یه‌زدان به‌ڵێنی خۆی برده‌سه‌ر، ئه‌وه‌ی كه فه‌رمووی. منیش شوێنی داودی باوكمم گرته‌وه و له‌سه‌ر ته‌ختی ئیسرائیل دانیشتم، هه‌روه‌ك یه‌زدان فه‌رمووی. پهرستگاكهشم بۆ ناوی یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل بنیاد نا.
- 21
- له‌وێشدا شوێنێكم بۆ ئه‌و سندوقه دانا، ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یمانه‌ی یه‌زدانی تێیدایه كه له‌گه‌ڵ باوباپیرانماندا به‌ستی، كاتێك له خاكی میسری هێنانه ده‌ره‌وه.»
- نوێژی ته‌رخانكردنی په‌رستگا
- 22
- ئینجا سلێمان له‌به‌رده‌م قوربانگای یه‌زدان به‌رامبه‌ر به هه‌موو كۆمه‌ڵی ئیسرائیل ڕاوه‌ستا و ده‌ستی بۆ ئاسمان به‌رز كرده‌وه،
- 23
- گوتی:
«ئه‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل، هیچ خودایه‌ك له ئاسمان له سه‌ره‌وه و له‌سه‌ر زه‌وی له خواره‌وه له وێنه‌ی تۆ نییه، په‌یمانی خۆشه‌ویستییه‌كه‌ت بۆ خزمه‌تكاره‌كانت ده‌به‌یته‌سه‌ر، ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌می تۆ به دڵسۆزییه‌وه ڕه‌فتار ده‌كه‌ن. - 24
- تۆ به‌ڵێنی خۆتت بۆ به‌نده‌كه‌ت، بۆ داودی باوكم هێنایه دی. ئه‌وه‌ی به ده‌مت به‌ڵێنت پێدا، ئه‌مڕۆ به ده‌ستی خۆتت هێنایه دی.
- 25
- «ئێستاش ئه‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل، ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه تۆ به به‌نده‌كه‌ی خۆت، به داودی باوكی منت دا، بۆی بهێنه دی، كه فه‌رمووت: ”پیاو له تۆ نابڕێت له‌به‌رده‌مم بۆ دانیشتن له‌سه‌ر ته‌ختی ئیسرائیل، ته‌نها ئه‌گه‌ر كوڕانت ئاگاداری ئه‌وه بن كه به دڵسۆزییه‌وه دۆستایه‌تیم بكه‌ن، هه‌روه‌ك چۆن تۆ به دڵسۆزییه‌وه دۆستایه‌تیت كردم.“
- 26
- ئێستاش ئه‌ی خودای ئیسرائیل، با ئه‌و به‌ڵێنه‌ت بێته دی كه به‌ڵێنت به داودی باوكم دا كه به‌نده‌ی تۆیه.
- 27
- «به‌ڵام ئایا به‌ڕاستی خودا له‌سه‌ر زه‌وی نیشته‌جێ ده‌بێت؟ ئه‌وه‌تا ئاسمان و ئاسمانی ئاسمانه‌كان جێی تۆیان تێدا نابێته‌وه، ئیتر چۆن ئه‌م په‌رستگایه كه من بنیادم ناوه!
- 28
- به‌ڵام ئه‌ی یه‌زدان، خودای من، ئاوڕ له نوێژ و له داواكارییه‌كانی به‌نده‌كه‌ت بده‌وه و گوێ له هاوار و ئه‌و نوێژه بگره كه به‌نده‌كه‌ت ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌مت ده‌یكات.
- 29
- با شه‌و و ڕۆژ چاوه‌كانت كراوه بن له‌سه‌ر ئه‌م په‌رستگایه، له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی كه فه‌رمووت: ”ناوی من له‌وێ ده‌بێت،“ هه‌تا گوێت له‌و نوێژه بێت كه به‌نده‌كه‌ت به‌ره‌و ئه‌م شوێنه ده‌یكات.
- 30
- هه‌روه‌ها گوێ له پاڕانه‌وه‌ی به‌نده‌كه‌ت و ئیسرائیلی گه‌لت بگره، ئه‌وانه‌ی به‌ره‌و ئه‌م شوێنه نوێژ ده‌كه‌ن، تۆش له ئاسمانه‌وه له شوێنی نیشته‌جێبوونته‌وه بیبیسته، جا كه بیستت لێمان خۆشبه.
- 31
- «ئه‌گه‌ر یه‌كێك گوناهی ده‌رهه‌ق به هاوڕێكه‌ی كرد و سوێندخواردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و هات بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م قوربانگاكه‌ت له‌م په‌رستگایه سوێنده‌كه‌ی بخوات،
- 32
- تۆ له ئاسمانه‌وه گوێ بگره و ده‌ستبه‌كار به. دادوه‌ری له‌نێوان خزمه‌تكاره‌كانت بكه، حوكم بده به‌سه‌ر تاوانباردا به‌وه‌ی ڕێگای خۆی به‌سه‌ر خۆیدا بهێنه‌ره‌وه، ئه‌ستۆپاكی كه‌سی بێ‌تاوان ده‌ربخه و به‌گوێره‌ی بێتاوانییه‌كه‌ی پێی ببه‌خشه.
- 33
- «كاتێك ئیسرائیلی گه‌له‌كه‌ی خۆت به‌هۆی ئه‌و گوناهه‌ی به‌رامبه‌رت ده‌یكه‌ن، له‌به‌رده‌م دوژمنه‌كانیان تێكده‌شكێن، ئه‌گه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ لات و دانیان نایه‌وه به ناوی تۆ، له‌م په‌رستگایه‌دا نزا و نوێژیان كرد و لێت پاڕانه‌وه،
- 34
- تۆش له ئاسمانه‌وه گوێ بگره و له گوناهی ئیسرائیلی گه‌لت خۆشبه و بیانگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و خاكه‌ی كه به باوباپیرانیانت داوه.
- 35
- «ئه‌گه‌ر ئاسمان داخرا و باران نه‌باری به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ت گوناهیان ده‌رهه‌ق به تۆ كرد، پاشان نوێژیان ڕووه‌و ئه‌م شوێنه كرد و دانیان به ناوهكهتدا نا و له گوناهه‌كه‌یان پاشگه‌ز بوونه‌وه، چونكه گرفتارت كردن،
- 36
- تۆش له ئاسمانه‌وه گوێ بگره و له گوناهی خزمه‌تكاره‌كانت و ئیسرائیلی گه‌لی خۆت خۆشبه، فێری ئه‌و ڕێگا باشه‌یان بكه كه ده‌بێت پێیدا بڕۆن و باران به‌سه‌ر خاكهكهتدا ببارێنه، ئه‌وه‌ی به میرات داوته به گه‌له‌كه‌ت.
- 37
- «هه‌ر كاتێك قاتوقڕی، په‌تا، بای گه‌رمه‌سێر، كولله یان سن له خاكه‌كه ده‌دات؛ یان هه‌ر كاتێك دوژمن له شاره‌كانیان گه‌مارۆیان ده‌دات؛ یان هه‌ر به‌ڵا و ده‌ردێك دێت؛
- 38
- ئیتر كاتێك هه‌ركه‌سێكی ئیسرائیلی گه‌لی خۆت نوێژ یان داواكارییه‌ك له تۆ بكات، له‌لایه‌ن ئه‌وه‌ی كه ده‌ردی دڵی خۆی ده‌زانێت و ده‌ستی به‌رامبه‌ر به‌م په‌رستگایه به‌رز ده‌كاته‌وه،
- 39
- ئه‌وا تۆ له ئاسمانه‌وه له شوێنی نیشته‌جێبوونته‌وه گوێ بگره. لێی خۆشبه و ده‌ستبه‌كار به. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها تۆ دڵی هه‌موو ئاده‌میزادان ده‌ناسیت، بۆ هه‌ركه‌سێك به‌گوێره‌ی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی كاردانه‌وه‌ت هه‌بێت،
- 40
- بۆ ئه‌وه‌ی به درێژایی ڕۆژانی ژیانیان له‌م خاكه‌ی به باوباپیرانی ئێمه‌ت داوه لێت بترسن.
- 41
- «هه‌روه‌ها ئه‌و بیانییه‌ی كه له ئیسرائیلی گه‌له‌كه‌ی خۆت نییه و له پێناوی ناوی تۆ له خاكێكی دووره‌وه هاتووه،
- 42
- چونكه ده‌رباره‌ی ناوی مه‌زنی تۆ و ده‌ستی پۆڵایین و بازووی به‌هێزت ده‌بیستن، جا كه هات و به‌ره‌و ئه‌م په‌رستگایه نوێژی كرد،
- 43
- تۆ له ئاسمانه‌وه له شوێنی نیشته‌جێبوونته‌وه و به‌پێی هه‌موو ئه‌وه‌ی ئه‌م بیانییه لێت ده‌پاڕێته‌وه بۆی به‌جێبهێنه، هه‌تا هه‌موو گه‌لانی زه‌وی به ناوی تۆ ئاشنا بن و وه‌ك ئیسرائیلی گه‌له‌كه‌ی خۆت لێت بترسن، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌م ماڵه‌ی كه بنیادم ناوه هه‌ڵگری ناوی تۆیه.
- 44
- «كاتێك گه‌له‌كه‌ت بۆ جه‌نگ له دژی دوژمنه‌كه‌ی ده‌چێت، بۆ هه‌ركوێ كه ده‌یاننێریت، كه نوێژیان كرد بۆ یه‌زدان ڕووه‌و ئه‌و شاره‌ی كه هه‌ڵتبژاردووه و ئه‌و په‌رستگایه‌ی بۆ ناوه‌كه‌ت بنیادم ناوه،
- 45
- تۆ له ئاسمانه‌وه گوێ له نوێژ و داواكارییه‌كانیان بگره و دادوه‌رییان بۆ بكه.
- 46
- «كه‌س نییه گوناه نه‌كات، به‌ڵام كاتێك گوناهت به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن تۆش لێیان تووڕه ده‌بیت و ده‌یانده‌یته ده‌ست دوژمن ئه‌وا به دیلیان ده‌گرن و بۆ خاكی دوژمن ڕاپێچیان ده‌كه‌ن، جا دوور بێت یان نزیك؛
- 47
- له‌دوای ئه‌مه ئه‌گه‌ر له‌و خاكه‌ی بۆی ڕاپێچ ده‌كرێن هاتنه‌وه هۆش خۆیان، له خاكی ڕاپێچكهرانیان تۆبه‌یان كرد و لێت پاڕانه‌وه، گوتیان: ”گوناه و تاوان و خراپه‌مان كرد؛“
- 48
- ئیتر به هه‌موو دڵ و گیانیانه‌وه گه‌ڕانه‌وه لات له خاكی دوژمنه‌كانیانه‌وه كه ڕاپێچیان كردوون، هه‌روه‌ها نوێژیان بۆ كردیت ڕووه‌و ئه‌و خاكه‌ی داوته به باوباپیرانیان و ئه‌و شاره‌ی هه‌ڵتبژاردووه و بۆ ئه‌و په‌رستگایه‌ی بۆ ناوی تۆ بنیادم ناوه؛
- 49
- ئه‌وا تۆ له ئاسمانه‌وه له شوێنی نیشته‌جێبوونته‌وه گوێ له نوێژ و داواكارییان بگره و دادوه‌رییان بۆ بكه.
- 50
- هه‌روه‌ها له گه‌له‌كه‌ت خۆشبه، له‌و گوناهانه‌ی به‌رامبه‌رت كردوویانه و له هه‌موو یاخیبوونه‌كانیان كه له دژی تۆ پێی یاخی بوون، به‌زه‌ییان پێ ببه‌خشه له‌به‌رده‌م ڕاپێچكهرانیان هه‌تا به‌زه‌ییان پێیاندا بێته‌وه،
- 51
- چونكه ئه‌وان گه‌ل و میراتی تۆن، ئه‌وه‌ی له میسره‌وه له‌ناو كووره‌ی ئاسنه‌وه ده‌رتهێنان.
- 52
- «با چاوه‌كانت له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی به‌نده‌كه‌ت و داواكارییه‌كانی ئیسرائیلی گه‌له‌كه‌ی خۆت كراوه بن هه‌تا گوێیان لێ بگریت له هه‌موو ئه‌وه‌ی بانگت ده‌كه‌ن بۆی،
- 53
- چونكه تۆ ئه‌ی یه‌زدانی باڵاده‌ست، ئه‌وانت له‌نێو هه‌موو گه‌لانی زه‌ویدا به میرات بۆ خۆت جیا كرده‌وه، وه‌ك چۆن له‌سه‌ر ده‌ستی موسای به‌نده‌ت فه‌رمووت، كاتێك باوباپیرانی ئێمه‌ت له میسره‌وه هێنایه ده‌ره‌وه.»
- 54
- كاتێك سلێمان له‌م هه‌موو نوێژ و پاڕانه‌وه‌یه بووه‌وه بۆ یه‌زدان، له‌به‌رده‌م قوربانگای یه‌زدان هه‌ستا كه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئه‌ژنۆی به‌چۆكدا كه‌وتبوو، ده‌سته‌كانی ڕووه‌و ئاسمان به‌رز كردبووه‌وه.
- 55
- ڕاوه‌ستا و به ده‌نگێكی به‌رز داوای به‌ره‌كه‌تی بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵی ئیسرائیل كرد و گوتی:
- 56
- «ستایش بۆ یه‌زدان، ئه‌وه‌ی هه‌روه‌ك به‌ڵێنی دابوو ئیسرائیلی گه‌لی خۆی حه‌سانده‌وه، ته‌نها وشه‌یه‌كیش له هه‌موو به‌ڵێنه باشه‌كانی كه له ڕێگه‌ی موسای به‌نده‌یه‌وه دابووی، نه‌شكا.
- 57
- با یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵمان بێت هه‌روه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ باوباپیرانمان بوو، وازمان لێ نه‌هێنێت و فه‌رامۆشمان نه‌كات،
- 58
- دڵمان بۆ لای خۆی گۆش بكات هه‌تا گوێڕایه‌ڵی بین و چاومان له فه‌رمان و فه‌رز و حوكمه‌كانی بێت، ئه‌و فه‌رمانانه‌ی به باوباپیرانی ئێمه‌ی كرد.
- 59
- با ئه‌و وشانه‌ی كه پێی له یه‌زدان پاڕامه‌وه، شه‌و و ڕۆژ له یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان نزیك بێت، بۆ ئه‌وه‌ی دادوه‌ری بۆ به‌نده‌كه‌ی و ئیسرائیلی گه‌له‌كه‌ی خۆی په‌یڕه‌و بكات، به‌گوێره‌ی پێویستی ڕۆژانه‌ی،
- 60
- تاكو هه‌موو گه‌لانی زه‌وی بزانن كه یه‌زدان خودایه و هیچ خودایه‌كی دیكه نییه.
- 61
- به‌ڵام با دڵتان ته‌واو له‌لای یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان بێت، هه‌تا فه‌رزه‌كانی به‌جێبهێنن و چاوتان له فه‌رمانه‌كانی بێت، وه‌ك ئه‌مڕۆ.»
- ته‌رخانكردنی په‌رستگاكه
- 62
- ئینجا پاشا و هه‌موو ئیسرائیلیش له‌گه‌ڵی قوربانییان له‌به‌رده‌م یه‌زدان سه‌ربڕی.
- 63
- سلێمان قوربانی هاوبه‌شی بۆ یه‌زدان كرد، بیست و دوو هه‌زار مانگا و سه‌د و بیست هه‌زار مه‌ڕ و بزنی سه‌ربڕی. ئیتر پاشا و هه‌موو نه‌وه‌ی ئیسرائیل په‌رستگای یه‌زدانیان ته‌رخان كرد.
- 64
- له‌و ڕۆژه‌دا پاشا ناوه‌ڕاستی حه‌وشه‌كه‌ی به‌رده‌م پیرۆزگاكه‌ی یه‌زدانی ته‌رخان كرد و له‌وێدا قوربانی سووتاندن و پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه و پیوی[b] قوربانییه‌كانی هاوبه‌شی پێشكه‌ش كرد، چونكه قوربانگا بڕۆنزییهكهی به‌رده‌م یه‌زدان بچووكتر بوو له‌وه‌ی جێگای قوربانی سووتاندنهكان و دانه‌وێڵه پێشكه‌شكراوه‌كان و پیوی قوربانییه‌كانی هاوبه‌شی تێیدا ببێته‌وه.
- 65
- له‌و كاته سلێمان بۆ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ ئاهه‌نگی بۆ جه‌ژنه‌كه گێڕا، هه‌موو ئیسرائیلیش له‌گه‌ڵی بوون، هه‌موو خه‌ڵكی نێوان ده‌روازه‌ی حه‌مات هه‌تا دۆڵی میسر، كۆمه‌ڵێكی گه‌وره، له‌به‌رده‌م یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان جه‌ژنه‌كه‌یان گێڕا، پاشان حه‌وت ڕۆژی دیكه‌ش، واته چوارده ڕۆژ.
- 66
- له ڕۆژی هه‌شته‌م خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ڕێكرد، جا داوای به‌ره‌كه‌تیان بۆ پاشاكه كرد و به شادمانی و دڵخۆشییه‌وه چوونه‌وه ماڵه‌كانیان، به‌هۆی ئه‌و هه‌موو چاكه‌یه‌ی كه یه‌زدان له‌گه‌ڵ داودی به‌نده‌ی و ئیسرائیلی گه‌لی خۆی كردی.
- a. 8:2 مه‌به‌ست له جه‌ژنی كهپرهشینهیه، كه به‌رامبه‌ر به ساڵنامه‌ی زایینی له‌نێوان مانگی ئه‌یلول و تشرینی یه‌كه‌مه. \+xt بڕوانه لێڤییهكان 23:34-43.\+xt*
- b. 8:64 پیوی قوربانییه‌كانی یان به‌زی قوربانییه‌كانی.