عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
ژنه‌كانی سلێمان 
1
سلێمان پاشا سه‌ره‌ڕای كچه‌كه‌ی فیرعه‌ون زۆر ژنی دیكه‌ی بێگانه‌ی خۆشویست، له‌ مۆئابی و عه‌مۆنی و ئه‌دۆمی و سه‌یدائی و حیتییه‌كان،
2
له‌و گه‌لانه‌ی كه‌ یه‌زدان به‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیلی فه‌رموو: «ژن و ژنخوازییان له‌گه‌ڵ مه‌كه‌ن، نه‌وه‌ك دڵتان بۆ لای خوداوه‌نده‌كانیان ڕابكێشن.» له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سلێمان خۆشی ویستن و دڵی پێیانه‌وه‌ به‌ند بوو.
3
حه‌وت سه‌د ژنی خانه‌دان و سێ سه‌د كه‌نیزه‌ی هه‌بوو، جا ژنه‌كانی دڵیان هه‌ڵگه‌ڕانده‌وه‌.
4
ئه‌وه‌ بوو له‌ ته‌مه‌نی پیری سلێمان، ژنه‌كانی دڵیان به‌لای خوداكانی دیكه‌دا ڕاكێشا، دڵی وه‌ك دڵی داودی باوكی له‌گه‌ڵ یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری خۆی ته‌واو نه‌بوو.
5
ئیتر سلێمان دوای عه‌شتۆره‌تی خواژنی سه‌یدائییه‌كان و دوای مۆله‌خی[a] خوداوه‌ندی قێزه‌ونی عه‌مۆنییه‌كان كه‌وت.
6
سلێمان له‌به‌رچاوی یه‌زدان خراپه‌كاری كرد، به‌ پێچه‌وانه‌ی داودی باوكی، به‌ ته‌واوی دوای یه‌زدان نه‌كه‌وت.
7
له‌و كاته‌دا سلێمان له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ كێوه‌كانی به‌رامبه‌ر ئۆرشه‌لیم له‌لای ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌ نزرگه‌یه‌كی سه‌ر به‌رزایی[b] بۆ كه‌مۆشی خوداوه‌ندی قێزه‌ونی مۆئابییه‌كان و هه‌روه‌ها بۆ مۆله‌خی خوداوه‌ندی قێزه‌ونی عه‌مۆنییه‌كان بنیاد نا.
8
هه‌مان كاریشی بۆ هه‌موو ژنه‌ بێگانه‌كانی كرد، كه‌ بخووریان ده‌سووتاند و قوربانییان سه‌رده‌بڕی بۆ خوداوه‌نده‌كانیان.
9
یه‌زدان له‌ سلێمان تووڕه‌ بوو، چونكه‌ دڵی له‌ یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌، ئه‌وه‌ی دوو جار بۆی ده‌ركه‌وت.
10
هه‌رچه‌نده‌ فه‌رمانی به‌ سلێمان كردبوو كه‌ دوای خودای دیكه‌ نه‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی یه‌زدان فه‌رمانی پێكرد، سلێمان گوێڕایه‌ڵ نه‌بوو.
11
یه‌زدان به‌ سلێمانی فه‌رموو: «له‌به‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ت و گوێڕایه‌ڵنه‌بوونت بۆ په‌یمان و فه‌رزه‌كه‌ی من كه‌ فه‌رمانم پێ كردیت، پاشایه‌تییه‌كه‌ت لێ پارچه‌پارچه‌ ده‌كه‌م و ده‌یده‌مه‌ خزمه‌تكاره‌كه‌ت،
12
به‌ڵام له‌به‌ر داودی باوكت له‌ ماوه‌ی پاشایه‌تی خۆت نایكه‌م. له‌ ده‌ستی كوڕه‌كه‌ت پارچه‌پارچه‌ی ده‌كه‌م،
13
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش هه‌موو پاشایه‌تییه‌كه‌ی لێ ناستێنمه‌وه‌، به‌ڵكو هۆزێكی پێده‌ده‌م، له‌به‌ر داودی به‌نده‌م و له‌به‌ر ئۆرشه‌لیم كه‌ هه‌ڵمبژاردووه‌.»
دوژمنه‌كانی سلێمان 
14
ئینجا یه‌زدان دوژمنێكی له‌ سلێمان هه‌ستانده‌وه‌ كه‌ هه‌ده‌دی ئه‌دۆمی بوو، له‌ بنه‌ماڵه‌ی شاهانه‌ی ئه‌دۆم بوو.
15
كاتێك داود له‌ ئه‌دۆم بوو، یۆئابی فه‌رمانده‌ی گشتی سوپا چوو بۆ ئه‌وه‌ی كوژراوه‌كان بنێژێت و هه‌رچی نێر له‌ ئه‌دۆم ماوه‌ بیانكوژێت.
16
یۆئاب و هه‌موو ئیسرائیل شه‌ش مانگ له‌وێدا مانه‌وه‌ هه‌تا هه‌موو نێرێكیان له‌ ئه‌دۆم له‌ناوبرد.
17
به‌ڵام هه‌ده‌د كه‌ هێشتا مێردمنداڵێكی بچووك بوو، له‌گه‌ڵ چه‌ند پیاوێكی ئه‌دۆمی له‌ خزمه‌تكارانی باوكی بۆ میسر هه‌ڵاتن.
18
ئینجا له‌ میدیانه‌وه‌ هه‌ستان و چوونه‌ پاران، چه‌ند پیاوێكیان له‌ پارانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆیاندا برد و چوونه‌ میسر بۆ لای فیرعه‌ونی پاشای میسر، ئه‌ویش خانووی دایه‌ هه‌ده‌د و فه‌رمانی دا خواردنی بدرێتێ و زه‌ویشی پێدا.
19
هه‌ده‌د له‌به‌رچاوی فیرعه‌ون په‌سه‌ند بوو، خوشكی ته‌حپه‌نێسی شاژنی دایێ ببێته‌ ژنی.
20
خوشكه‌كه‌ی ته‌حپه‌نێس كوڕێكی لێی بوو به‌ ناوی گه‌نوڤه‌ت، ته‌حپه‌نێس له‌نێو ماڵی فیرعه‌ون په‌روه‌رده‌ی كرد، له‌نێو كوڕه‌كانی فیرعه‌ون.
21
هه‌ده‌د له‌ میسر بوو كاتێك بیستی كه‌ داود له‌گه‌ڵ باوباپیرانی سه‌ری ناوه‌ته‌وه‌ و یۆئابی فه‌رمانده‌ی گشتی سوپاش مردووه‌، ئینجا هه‌ده‌د به‌ فیرعه‌ونی گوت: «ڕێم بده‌ با بچمه‌وه‌ خاكه‌كه‌م.»
22
فیرعه‌ونیش پێی گوت: «له‌لای من له‌ چیت كه‌مه‌ هه‌تا داوای چوونه‌وه‌ بكه‌یت بۆ خاكه‌كه‌ت؟»
هه‌ده‌دیش گوتی: «له‌ هیچ، ته‌نها ڕێم بده‌.»
23
خودا دوژمنێكی دیكه‌ی له‌ سلێمان هه‌ستانده‌وه‌ كه‌ ڕه‌زۆنی كوڕی ئه‌لیاداع بوو، ئه‌وه‌ی له‌لای گه‌وره‌كه‌یه‌وه‌ هه‌ڵاتبوو، كه‌ هه‌ده‌دعه‌زه‌ری پاشای چۆڤا بوو.
24
له‌ كاتی كوشتاره‌كه‌ی داود له‌ دژی هێزی چۆڤا، پیاوی له‌ خۆی كۆكرده‌وه‌ و بووه‌ سه‌رده‌سته‌یه‌كی چه‌ته‌، چوونه‌ دیمه‌شق و له‌وێ نیشته‌جێ بوون، له‌ دیمه‌شق فه‌رمانڕه‌وایه‌تییان كرد.
25
جا ڕه‌زۆن له‌ سه‌رده‌می سلێمان بووه‌ دوژمنی ئیسرائیل، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌و خراپه‌یه‌ی كه‌ هه‌ده‌د ده‌یكرد، ڕه‌زۆن بووه‌ فه‌رمانڕه‌وای خاكی ئارام و ڕقی له‌ ئیسرائیل بووه‌وه‌.
یاخیبوونی یارۆڤعام له‌ دژی سلێمان 
26
هه‌روه‌ها یارۆڤعامی كوڕی نه‌ڤات كه‌ خه‌ڵكی چه‌رێدا بوو له‌ ئه‌فرایم، یه‌كێك بوو له‌ كاربه‌ده‌سته‌كانی سلێمان، له‌ پاشا یاخی بوو. دایكیشی بێوه‌ژنێك بوو به‌ ناوی چه‌روعا.
27
یاخیبوونه‌كه‌شی له‌ دژی پاشا به‌م شێوه‌یه‌ بوو: ئه‌وه‌ بوو كه‌ سلێمان ته‌لانه‌كه‌ی دروستكرد و كه‌لێنه‌كانی شاری داودی باوكی چاككرده‌وه‌،
28
بینی كه‌ ئه‌م پیاوه‌ پاڵه‌وان و به‌هێزه‌، گه‌نجێكی كارامه‌ و چالاكه‌، ئیتر یارۆڤعامی كرد به‌ سه‌رپه‌رشتیاری هه‌موو كاری بێگاری هۆزه‌كانی یوسف.
29
ئه‌وه‌ بوو كه‌ یارۆڤعام له‌ ئۆرشه‌لیم ده‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌، ئاحییای شیلۆنیی پێغه‌مبه‌ر له‌ ڕێگادا تووشی بوو، كه‌وایه‌كی نوێی له‌به‌ر بوو. به‌ ته‌نها هه‌ردووكیان له‌ ده‌شتوده‌ر بوون،
30
ئاحییاش كه‌وا نوێیه‌كه‌ی كه‌ له‌به‌ریدا بوو دایكه‌ند و كردی به‌ دوازده‌ پارچه‌وه‌.
31
به‌ یارۆڤعامی گوت: «ده‌ پارچه‌ بۆ خۆت ببه‌، چونكه‌ یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل ئه‌مه‌ ده‌فه‌رموێت: ”ئه‌وه‌تا من پاشایه‌تییه‌كه‌ له‌ ده‌ستی سلێمان پارچه‌پارچه‌ ده‌كه‌م و ده‌ هۆز به‌ تۆ ده‌ده‌م.
32
یه‌ك هۆزیش بۆ ئه‌و ده‌بێت له‌ هه‌موو هۆزه‌كانی ئیسرائیل، له‌به‌ر داودی به‌نده‌م و له‌به‌ر ئۆرشه‌لیم ئه‌و شاره‌ی كه‌ هه‌ڵمبژاردووه‌.
33
ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌م چونكه‌ ئه‌وان وازیان لێ هێنام و كڕنۆشیان بۆ عه‌شتۆره‌تی خواژنی سه‌یدائی و كه‌مۆشی خودای مۆئابی و مۆله‌خی خودای عه‌مۆنییه‌كان برد. به‌ ڕێگای مندا نه‌ڕۆیشتن هه‌تا وه‌ك داودی باوكی سلێمان ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوم ڕاسته‌ بیكه‌ن و فه‌رز و حوكمه‌كانم به‌جێبهێنن.
34
«”به‌ڵام هه‌موو پاشایه‌تییه‌كه‌ له‌ ده‌ستی سلێمان ناستێنمه‌وه‌، به‌ڵكو هه‌موو به‌ درێژایی ژیانی ده‌یكه‌مه‌ پاشا، له‌به‌ر داودی به‌نده‌م ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ڵمبژارد، ئه‌وه‌ی فه‌رمان و فه‌رزه‌كانی منی به‌جێهێنا.
35
پاشایه‌تی له‌ ده‌ست كوڕه‌كه‌ی ده‌ستێنمه‌وه‌ و ده‌ هۆزی ده‌ده‌م به‌ تۆ.
36
یه‌ك هۆزیش ده‌ده‌مه‌ كوڕه‌كه‌ی، تاوه‌كو هه‌میشه‌ بۆ داودی به‌نده‌م وه‌ك چرایه‌ك بێت له‌به‌رده‌ممدا له‌ ئۆرشه‌لیم، ئه‌و شاره‌ی بۆ خۆمم هه‌ڵبژارد هه‌تا ناوم له‌وێدا دابنێم.
37
تۆش ده‌به‌م و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌كه‌یت به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وه‌ی دڵت ئاره‌زووی بكات و به‌سه‌ر ئیسرائیلدا ده‌بیت به‌ پاشا.
38
ئه‌گه‌ر بێت و گوێڕایه‌ڵی هه‌موو ئه‌وه‌ بیت كه‌ فه‌رمانت پێده‌ده‌م و به‌ ڕێگاكانمدا بڕۆیت و ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوم ڕاسته‌ بیكه‌یت و فه‌رز و فه‌رمانه‌كانم به‌جێبهێنیت، وه‌ك چۆن داودی به‌نده‌م كردی، ئه‌وا له‌گه‌ڵتدا ده‌بم و بنه‌ماڵه‌یه‌كی چه‌سپاوت بۆ بنیاد ده‌نێم وه‌ك چۆن بۆ داودم بنیاد نا و ئیسرائیلت ده‌ده‌مێ.
39
نه‌وه‌ی داودیش زه‌لیل ده‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌مه‌، به‌ڵام نه‌ك بۆ هه‌تاهه‌تایه‌.“»
40
سلێمان هه‌وڵی كوشتنی یارۆڤعامی دا، به‌ڵام یارۆڤعام هه‌ستا و هه‌ڵات بۆ میسر بۆ لای شیشه‌قی پاشای میسر و هه‌تا كاتی مردنی سلێمان له‌ میسردا مایه‌وه‌.
مردنی سلێمان 
41
ڕووداوه‌كانی دیكه‌ی پاشایه‌تی سلێمان و هه‌موو ئه‌وه‌ی كردی و داناییه‌كه‌ی له‌ په‌ڕتووكی كاروباری ڕۆژانه‌ی سلێمان تۆمار كراون.
42
سلێمان چل ساڵ له‌ ئۆرشه‌لیم پاشایه‌تی هه‌موو ئیسرائیلی كرد.
43
پاشان سلێمان له‌گه‌ڵ باوباپیرانی سه‌ری نایه‌وه‌ و له‌ شاره‌كه‌ی داودی باوكی نێژرا. ئیتر ڕه‌حه‌ڤه‌عامی كوڕی له‌دوای خۆی بوو به‌ پاشا.
  1. a. 11‏:5 خوداوه‌ندێكی كه‌نعانییه‌ بتپه‌رسته‌كان بووه‌، بۆ په‌رستنی هه‌ستاون به‌ تێپه‌ڕاندنی منداڵه‌كانیان به‌ناو ئاگردا. بڕوانه‌ \+xt دووه‌م پوخته‌ی مێژوو 28‏:3‏\+xt*.
  2. b. 11‏:7 مه‌به‌ست له‌و شوێنه‌یه‌ كه‌ بۆ قوربانیكردن و ڕێوڕه‌سمی په‌رستنی ئه‌و دوو بته‌ بووه‌. بڕوانه‌ \+xt سه‌فه‌نیا 1‏:5‏\+xt*‏.