عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
سه‌ردانی شاژنی شه‌با بۆ لای سلێمان 
1
كاتێك شاژنی شه‌با ناوبانگی سلێمان و په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی ئه‌وی له‌گه‌ڵ یه‌زدان بیست، هات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ چه‌ند مه‌ته‌ڵێك تاقی بكاته‌وه‌.
2
به‌ كه‌ژاوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌وه‌، وشتری باركراو له‌ بۆنوبه‌رام و زێڕی زۆر و به‌ردی گرانبه‌ها، گه‌یشته‌ ئۆرشه‌لیم. هاته‌ لای سلێمان و له‌باره‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌ دڵی بوو قسه‌ی له‌گه‌ڵ كرد.
3
سلێمانیش وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كانی دایه‌وه‌، هیچ شتێك بۆ پاشا قورس نه‌بوو وه‌ڵامی بداته‌وه‌.
4
كاتێك شاژنی شه‌با ئه‌و هه‌موو داناییه‌ی سلێمان و ئه‌و كۆشكه‌ی بینی كه‌ بنیادی نابوو،
5
هه‌روه‌ها خواردنی سه‌ر خوانه‌كه‌ی، دانیشتنی ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی، ڕێكوپێكی خزمه‌تكاره‌كانی و جلوبه‌رگاكانیان، ساقییه‌كانی و ئه‌و قوربانی سووتاندنانه‌ی كه‌ سلێمان له‌ په‌رستگای یه‌زدان ده‌یكرد، له‌ بینینی ئه‌مانه‌ شه‌یدا بوو.
6
به‌ پاشای گوت: «ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه‌ له‌ خاكه‌كه‌مدا له‌باره‌ی كاروبار و داناییه‌كه‌ت بیستم، ڕاسته‌.
7
بڕوام به‌و هه‌واڵانه‌ نه‌كرد هه‌تا نه‌هاتم و به‌ چاوی خۆم نه‌مبینی، ئه‌وه‌تا نیوه‌شم پێ ڕانه‌گه‌یه‌نراوه‌، له‌ دانایی و چاكی زۆر مه‌زنتر بوویت له‌وه‌ی له‌باره‌ی تۆوه‌ بیستبووم.
8
خۆزگه‌ به‌ پیاوه‌كانت ده‌خوازرێ، خۆزگه‌ به‌ خزمه‌تكاره‌كانت ده‌خوازرێ، ئه‌مانه‌ كه‌ هه‌میشه‌ له‌به‌رده‌مت ڕاوه‌ستاون و داناییه‌كه‌ت ده‌بیستن.
9
ستایش بۆ یه‌زدانی خوداكه‌ت، ئه‌وه‌ی پێت دڵشاده‌ و له‌سه‌ر ته‌ختی ئیسرائیل دایناویت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌زدان هه‌تاهه‌تایه‌ ئیسرائیلی خۆشده‌وێت، تۆی كردووه‌ته‌ پاشا تاكو ڕاستودروستی و دادپه‌روه‌ری پیاده‌ بكه‌یت.»
10
ئینجا سه‌د و بیست تالنت[a] زێڕ و بۆنوبه‌رامێكی زۆر و به‌ردی گرانبه‌های دایه‌ پاشا، جارێكی دیكه‌ بۆنوبه‌رامی به‌و جۆره‌ زۆر نه‌هاته‌وه‌، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی شاژنی شه‌با پێشكه‌شی سلێمان پاشای كرد.
11
هه‌روه‌ها كه‌شتییه‌كانی حیرامیش ئه‌وانه‌ی له‌ ئۆفیره‌وه‌ زێڕیان هه‌ڵگرتبوو، له‌ ئۆفیره‌وه‌ دار ئه‌لگومی[b] زۆر زۆریان له‌گه‌ڵ به‌ردی گرانبه‌ها هێنا.
12
پاشا له‌و دار ئه‌لگومانه‌ چه‌ند ته‌ختێكی بۆ پته‌وكردنی په‌رستگای یه‌زدان و كۆشكی پاشا دروستكرد، هه‌روه‌ها قیساره‌ و سازیش بۆ گۆرانیبێژه‌كان. هه‌تا ئه‌مڕۆش ئه‌وه‌نده‌ داری ئه‌لگوم نه‌هاتووه‌ و نه‌بینراوه‌.
13
سلێمانی پاشا هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی دایه‌ شاژنی شه‌با كه‌ ئاره‌زووی كرد، جگه‌ له‌و شتانه‌ی كه‌ سلێمان پاشا له‌ به‌خشنده‌یی خۆی پێی به‌خشی. پاشان له‌گه‌ڵ خزمه‌تكاره‌كانی به‌ڕێكه‌وت و گه‌ڕایه‌وه‌ خاكه‌كه‌ی خۆی.
دانایی و ده‌وڵه‌مه‌ندی سلێمان 
14
كێشی ئه‌و زێڕه‌ش كه‌ له‌ ساڵێكدا بۆ سلێمان ده‌هات، شه‌ش سه‌د و شه‌ست و شه‌ش تالنت[c] زێڕ بوو،
15
جگه‌ له‌ باجی سه‌ر بازرگان و فرۆشیاره‌كان و پاشایانی عه‌ره‌ب و فه‌رمانڕه‌وایانی خاكه‌كه‌.
16
سلێمانی پاشا دوو سه‌د قه‌ڵغانی گه‌وره‌ی له‌ زێڕی كوتراو دروستكرد، شه‌ش سه‌د شاقل[d] زێڕ بۆ هه‌ر قه‌ڵغانێك.
17
سێ سه‌د قه‌ڵغانی بچووكیشی له‌ زێڕی كوتراو دروستكرد، سێ مه‌نا[e] زێڕ بۆ هه‌ر قه‌ڵغانێك. ئینجا پاشا له‌ كۆشكی دارستانه‌كه‌ی لوبنان داینان.
18
هه‌روه‌ها پاشا ته‌ختێكی گه‌وره‌ی له‌ عاج دروستكرد و به‌ زێڕی بێگه‌رد ڕووپۆشی كرد.
19
ته‌خته‌كه‌ شه‌ش پێپلیكانه‌ی هه‌بوو، به‌شی سه‌ره‌وه‌ی پاڵپشته‌كه‌شی شێوه‌ی نیمچه‌ خڕ بوو، دوو ده‌سك له‌م لاو له‌و لایه‌وه‌ له‌سه‌ر شوێنی دانیشتنه‌كه‌، دوو شێری ڕاوه‌ستاویش له‌ته‌نیشت ده‌سكه‌كان بوون.
20
دوازده‌ شێری ڕاوه‌ستاویش له‌سه‌ر ئه‌م لاو ئه‌و لای شه‌ش پێپلیكانه‌كه‌ هه‌بوو. له‌ هیچ پاشایه‌تییه‌ك شتی وا دروستنه‌كرابوو.
21
هه‌موو كاسه‌ و جامه‌كانی خواردنه‌وه‌ی سلێمان پاشا زێڕ بوون، هه‌روه‌ها هه‌موو قاپوقاچاغه‌كانی كۆشكی دارستانه‌كه‌ی لوبنان له‌ زێڕی بێگه‌رد بوون، هیچ شتێك له‌ زیو دروستنه‌كرابوو، چونكه‌ له‌ سه‌رده‌می سلێمان زیو به‌هایه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بوو.
22
كه‌شتیگه‌لی[f] پاشا له‌گه‌ڵ كه‌شتییه‌كانی حیرام له‌ ده‌ریا بوون، سێ ساڵ جارێك ده‌هاتن و زێڕ و زیو و عاج و مه‌یمون و تاوسیان ده‌هێنا.
23
سلێمان گه‌وره‌ترین پاشا بوو له‌نێو پاشاكانی سه‌ر زه‌وی چ له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی و چ له‌ دانایی.
24
هه‌موو خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی به‌ ئاواته‌وه‌ بوون ڕووی سلێمان ببینن، هه‌تا گوێ له‌ داناییه‌كه‌ی بگرن كه‌ خودا له‌ دڵیدا داینابوو.
25
هه‌ریه‌كه‌ و ساڵ له‌دوای ساڵ به‌ دیاری خۆیانه‌وه‌ ده‌هاتن، له‌ قاپوقاچاغی زێڕ و زیو و جلوبه‌رگ و چه‌ك و بۆنوبه‌رام و ئه‌سپ و هێستر.
26
سلێمان گالیسكه‌ و ئه‌سپ سواری كۆكرده‌وه‌، هه‌زار و چوار سه‌د گالیسكه‌ و دوازده‌ هه‌زار ئه‌سپ سواری هه‌بوو. له‌ شاره‌كانی گالیسكه‌كان و له‌گه‌ڵ خۆیدا له‌ ئۆرشه‌لیم داینان.
27
هه‌روه‌ها پاشا كارێكی وای كرد كه‌ له‌ ئۆرشه‌لیم زیو وه‌ك به‌ردی لێ بێت، دار ئورزیش له‌ زۆری وه‌ك دار هه‌نجیری زوورگه‌كان بێت.
28
ئه‌سپه‌كانی سلێمان له‌ میسر و له‌ قه‌ڤێیه‌وه‌[g] هاورده‌ ده‌كران. بازرگانه‌كانی پاشا له‌ قه‌ڤێیه‌وه‌ به‌ نرخێكی بازاڕ وه‌ریانده‌گرتن.
29
گالیسكه‌ له‌ میسره‌وه‌ به‌ شه‌ش سه‌د شاقل[h] زیو و ئه‌سپیش به‌ سه‌د و په‌نجا[i] هاورده‌یان ده‌كرد، هه‌روه‌ها بۆ هه‌موو پاشاكانی حیتی و ئارامی هه‌نارده‌یان ده‌كرد.
  1. a. 10‏:10 سه‌د و بیست تالنت: نزیكه‌ی 4 ته‌ن.
  2. b. 10‏:11 ئه‌لگوم جۆره‌ دارێكی به‌هێزه‌ له‌ لوبنان ده‌ڕوێت، ڕه‌نگی سوور و بۆنخۆشه‌.
  3. c. 10‏:14 شه‌ش سه‌د و شه‌ست و شه‌ش تالنت: نزیكه‌ی بیست و سێ ته‌ن.
  4. d. 10‏:16 نزیكه‌ی 3,5 كیلۆگرام.
  5. e. 10‏:17 سێ مه‌نا: نزیكه‌ی 1,7 كیلۆگرام.
  6. f. 10‏:22 عیبری: كه‌شتییه‌كانی ته‌رشیش واته‌ جۆره‌ كه‌شتییه‌كی تایبه‌ت بوون كه‌ بۆ بازرگانی به‌كارده‌هێنران.
  7. g. 10‏:28 قه‌ڤێ: ده‌شێت كیلیكیا بێت. بڕوانه‌ \+xt كردار 6‏:9‏\+xt*‏ هتد.
  8. h. 10‏:29 شه‌ش سه‌د شاقل: نزیكه‌ی 7 كیلۆگرام.
  9. i. 10‏:29 سه‌د و په‌نجا شاقل: نزیكه‌ی 1,7 كیلۆگرام.