عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
مه‌سیح داكۆكیكارمانه‌ 
1
ڕۆڵه‌ خۆشه‌ویسته‌كانم، ئه‌مانه‌تان بۆ ده‌نووسم تاكو گوناه نه‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك گوناهی كرد، ئه‌وا له‌لای باوك داكۆكیكارمان[a] هه‌یه‌ كه‌ عیسای مه‌سیحی ڕاستودروسته‌.
2
ئه‌و كه‌فاره‌تی[b] گوناهه‌كانمانه‌، نه‌ك ته‌نها هی ئێمه‌، به‌ڵكو گوناهه‌كانی هه‌موو جیهان.
3
به‌مه‌دا ده‌زانین كه‌ ئه‌ومان ناسیوه‌، ئه‌گه‌ر كار به‌ ڕاسپارده‌كانی بكه‌ین.
4
ئه‌وه‌ی گوتی: «ناسیومه‌» به‌ڵام ڕاسپارده‌كانی به‌جێنه‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وا درۆزنه‌ و ڕاستی له‌ودا نییه‌.
5
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵی په‌یامی خودا بێت، ئه‌وا به‌ ڕاستی خۆشه‌ویستی خودا له‌و كه‌سه‌دا ته‌واوه‌. به‌مه‌دا ده‌زانین كه‌ ئێمه‌ به‌ یه‌كبوون له‌گه‌ڵ مه‌سیح ده‌ژین:
6
هه‌ركه‌سێك بڵێت: «من به‌ یه‌كبوون له‌گه‌ڵ مه‌سیح ده‌ژیم» ده‌بێت به‌و شێوه‌یه‌ی بژیێت كه‌ عیسا ژیاوه‌.
خۆشه‌ویستی ڕاستودروست 
7
خۆشه‌ویستان، ڕاسپارده‌یه‌كی نوێتان بۆ نانووسم، به‌ڵكو ڕاسپارده‌یه‌كی كۆن كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌تانبوو. ڕاسپارده‌ كۆنه‌كه‌ ئه‌و په‌یامه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تادا گوێتان لێی بوو.
8
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕاسپارده‌یه‌كی نوێتان بۆ ده‌نووسم، ئه‌و ڕاستییه‌ی كه‌ له‌ مه‌سیح و ئێوه‌دا هه‌یه‌، چونكه‌ تاریكی به‌سه‌رده‌چێت، وا ڕووناكییه‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ پڕشنگ ده‌داته‌وه‌.
9
ئه‌وه‌ی گوتی: «من له‌ ڕووناكیدام» و ڕقی له‌ خوشكی یان له‌ براكه‌ی ببێته‌وه‌، ئه‌وه‌ هه‌تا ئێستا له‌ تاریكیدایه‌.
10
هه‌ركه‌سێك خوشكی یان براكه‌ی خۆشبوێ له‌ ڕووناكیدا ده‌ژیێت و هیچ شتێك تێدا نییه‌ كه‌ بۆی ببێته‌ كۆسپ.
11
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕقی له‌ برای خۆی ببێته‌وه‌، له‌ تاریكیدایه‌ و به‌ تاریكیدا ده‌ڕوات، نازانێت بۆ كوێ مل ده‌نێت، چونكه‌ تاریكی چاوی كوێر كردووه‌.
12
ئه‌ی ڕۆڵه‌ خۆشه‌ویسته‌كان، بۆ ئێوه‌ ده‌نووسم
چونكه‌ له‌به‌ر ناوی ئه‌و گوناهه‌كانتان به‌خشرا.
13
ئه‌ی باوكان، بۆ ئێوه‌ ده‌نووسم
چونكه‌ ئه‌وه‌ ده‌ناسن كه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌یه‌.
ئه‌ی لاوان، بۆ ئێوه‌ ده‌نووسم
چونكه‌ به‌سه‌ر شه‌یتاندا زاڵ بوون.
14
ئه‌ی ڕۆڵه‌ خۆشه‌ویسته‌كان، بۆ ئێوه‌م نووسی
چونكه‌ خودای باوك ده‌ناسن.
ئه‌ی باوكان، بۆ ئێوه‌م نووسی
چونكه‌ ئه‌وه‌ ده‌ناسن كه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌یه‌.
ئه‌ی لاوان، بۆ ئێوه‌م نووسی
چونكه‌ به‌هێزن،
په‌یامی خوداتان تێدا چه‌سپاوه‌ و
به‌سه‌ر شه‌یتاندا زاڵ بوون.
15
نه‌ جیهانتان خۆشبوێت، نه‌ ئه‌و شتانه‌ی له‌ جیهاندایه‌. ئه‌گه‌ر یه‌كێك جیهانی خۆشبوێ، ئه‌وا خۆشه‌ویستی باوكی تێدا نییه‌.
16
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌ جیهاندایه‌، ئاره‌زووی جه‌سته‌ و ئاره‌زووی چاو و سه‌ڵته‌نه‌تی ژیانه‌، ئه‌مانه‌ش له‌ باوكه‌وه‌ نین، به‌ڵكو له‌ جیهانه‌وه‌ن.
17
جیهان و ئاره‌زووه‌كانی به‌سه‌رده‌چن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ خواستی خودا جێبه‌جێ ده‌كات بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ ده‌ژیێت.
ئاگاداری دژه‌ مه‌سیحه‌كان بن 
18
ڕۆڵه‌كان ئه‌مه‌ دوا كاتژمێره‌. وه‌ك بیستووتانه‌ دژه‌ مه‌سیح دێت، ئێستاش زۆر دژه‌ مه‌سیح هاتوون، به‌مه‌ ده‌زانین دوا كاتژمێره‌.
19
ئه‌وان لێمان جیا بوونه‌وه‌، به‌ڵام به‌ڕاستی سه‌ر به‌ ئێمه‌ نه‌بوون، چونكه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ر به‌ ئێمه‌ بوونایه‌، له‌گه‌ڵمان ده‌مانه‌وه‌، به‌ڵام چوون بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ریبخه‌ن كه‌ كه‌سیان سه‌ر به‌ ئێمه‌ نین.
20
به‌ڵام مه‌سیحی پیرۆز به‌ ڕۆحی خۆی ده‌ستنیشانی كردن[c] و هه‌مووتان ڕاستی ده‌زانن.
21
من ئه‌مه‌تان بۆ نانووسم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ڕاستی نازانن، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕاستی ده‌زانن و ده‌شزانن كه‌ هیچ درۆیه‌ك له‌ ڕاستییه‌كه‌وه‌ نایه‌ت.
22
كێ درۆزنه‌؟ ئه‌وه‌ی نكۆڵی بكات كه‌ عیسا مه‌سیحه‌كه‌یه‌. ئه‌مه‌ دژه‌ مه‌سیحه‌، نكۆڵی له‌ باوك و كوڕه‌كه‌ ده‌كات.
23
هه‌ركه‌سێك نكۆڵی له‌ كوڕه‌كه‌ بكات باوكی نابێت، ئه‌وه‌ش دان به‌ كوڕه‌كه‌دا بنێت باوكی ده‌بێت.
24
په‌یوه‌ست بن به‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تادا بیستتان. ئه‌گه‌ر به‌مه‌وه‌ په‌یوه‌ست بن، ئه‌وا به‌ كوڕه‌كه‌ و باوكه‌وه‌ په‌یوه‌ست ده‌بن.
25
ئه‌مه‌یه‌ ئه‌و به‌ڵێنه‌ی ئه‌و پێیداوین، ژیانی هه‌تاهه‌تایی.
26
ئه‌مانه‌م بۆ ئێوه‌ نووسی له‌باره‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن چه‌واشه‌تان بكه‌ن.
27
به‌ڵام ئێوه‌ ئه‌و ده‌ستنیشانكردنه‌ی كه‌ له‌ مه‌سیحتان وه‌رگرتووه‌ به‌ ئێوه‌وه‌ په‌یوه‌ست بووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویستتان به‌ مرۆڤ نییه‌ فێرتان بكات، به‌ڵكو ڕۆحی پیرۆز ئه‌و هه‌موو شتێكتان فێرده‌كات. ئه‌م ده‌ستنیشانكردنه‌ ڕاسته‌ و درۆ نییه‌، بۆیه‌ په‌یوه‌ست بن به‌ مه‌سیحه‌وه‌ وه‌ك ڕۆحی پیرۆز فێری كردوون[d] .
28
ئێستا ڕۆڵه‌ خۆشه‌ویسته‌كان، به‌ یه‌كبوون له‌گه‌ڵ مه‌سیح په‌یوه‌ست بن تاكو كاتێك ئه‌و ده‌رده‌كه‌وێت متمانه‌مان هه‌بێت و له‌ هاتنه‌وه‌كه‌ی شه‌رمی لێ نه‌كه‌ین.
29
ئه‌گه‌ر بزانن ئه‌و ڕاستودروسته‌، ده‌زانن كه‌ هه‌ركه‌سێك ڕاستودروستی په‌یڕه‌و بكات له‌ ئه‌وه‌وه‌ له‌دایك بووه‌.
  1. a. 2‏:1 هه‌مان وشه‌یه‌ له‌\+xt یۆحه‌نا 14‏:16‏\+xt*‏دا هاتووه‌ به‌ (یارمه‌تیده‌ر).
  2. b. 2‏:2 ئه‌م قوربانییه‌یه‌ كه‌ تووڕه‌یی خودا لاده‌دات.
  3. c. 2‏:20 یۆنانی: ئێوه‌ش له‌لایه‌ن پیرۆزه‌كه‌وه‌ ده‌ستنیشانكردنتان هه‌یه‌. بڕوانه‌ \+xt لۆقا 4‏:18‏\+xt*‏.
  4. d. 2‏:27 بڕوانه‌ \+xt یۆحه‌نا 15‏:4‏\+xt*‏.