عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
ئێمه‌ ئه‌مه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نین سه‌باره‌ت به‌ وشه‌ی[a] ژیان، ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بوو، ئه‌وه‌ی گوێمان لێی بوو، ئه‌وه‌ی به‌ چاوی خۆمان بینیمان، ئه‌وه‌ی ته‌ماشامان كرد و ده‌ستمان لێیدا.
2
ژیانه‌كه‌ ده‌ركه‌وت، ئێمه‌ بینیومانه‌ و شایه‌تی بۆ ده‌ده‌ین، ژیانه‌ هه‌تاهه‌تاییه‌كه‌تان بۆ ڕاده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و ژیانه‌ی كه‌ له‌لای باوكی ئاسمانی بوو و بۆ ئێمه‌ ده‌ركه‌وت.
3
ئه‌وه‌ی بینیومانه‌ و بیستوومانه‌ به‌ ئێوه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كتر بژین، پێكه‌وه‌ ژیانی ئێمه‌ش په‌یوه‌سته‌ له‌گه‌ڵ باوكی ئاسمانی و عیسای مه‌سیحی كوڕی.
4
ئێمه‌ ئه‌مانه‌تان بۆ ده‌نووسین تاكو خۆشییه‌كه‌مان پڕ و ته‌واو بێت.
خودا ڕووناكییه‌ 
5
ئه‌مه‌ش ئه‌و په‌یامه‌یه‌ كه‌ له‌ مه‌سیحه‌وه‌ بیستمان و پێتانی ڕاده‌گه‌یه‌نین: خودا ڕووناكییه‌، هیچ تاریكی تێدا نییه‌.
6
ئه‌گه‌ر بڵێین پێكه‌وه‌ ژیانمان له‌گه‌ڵی هه‌یه‌ و به‌ تاریكیدا بڕۆین، ئه‌وا درۆ ده‌كه‌ین و ڕاست ناكه‌ین،
7
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ ڕووناكیدا بڕۆین، هه‌روه‌ك چۆن خودا له‌ ڕووناكیدایه‌، ئه‌وا له‌گه‌ڵ یه‌كتری پێكه‌وه‌ ده‌ژین و خوێنی عیسای كوڕی له‌ هه‌موو گوناهێك پاكمان ده‌كاته‌وه‌.
8
ئه‌گه‌ر بڵێین گوناهمان نییه‌، ئه‌وا خۆمان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنین و ڕاستی له‌ ئێمه‌دا نییه‌.
9
ئه‌گه‌ر دانمان به‌ گوناهه‌كانماندا نا، ئه‌وا خودا دڵسۆز و دادپه‌روه‌ره‌، ته‌نانه‌ت له‌ گوناهه‌كانمان خۆشده‌بێت و له‌ هه‌موو ناڕه‌واییه‌ك پاكمان ده‌كاته‌وه‌.
10
ئه‌گه‌ر بڵێین گوناهمان نه‌كردووه‌، ئه‌وا به‌ درۆزنی داده‌نێین و په‌یامه‌كه‌ی له‌ ئێمه‌دا نییه‌.
  1. a. 1‏:1 وشه‌: له‌ زمانی یۆنانی پێی ده‌گوترێت \+tl لۆگۆس\+tl* كه‌ واتایه‌كی فراوانی هه‌یه‌، به‌ڵام لێره‌دا مه‌به‌ست له‌و په‌یامه‌یه‌ كه‌ ژیان ده‌به‌خشێت. بڕوانه‌ ئینجیلی \+xt یۆحه‌نا 1‏:1‏\+xt*.‏