عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- پیتاك به‌خشین بۆ بنیادنانی په‌رستگا
- 1
- پاشان داودی پاشا به هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گوت: «سلێمانی كوڕم، ئه‌وه‌ی كه خودا هه‌ڵیبژاردووه، گه‌نجێكی پێنه‌گه‌یشتووه. كاره‌كه‌ش گه‌وره‌یه، چونكه په‌رستگاكه بۆ مرۆڤ نییه، به‌ڵكو بۆ یه‌زدانی په‌روه‌ردگاره.
- 2
- منیش به هه‌موو توانامه‌وه ئه‌مانه‌م بۆ په‌رستگای خودام ئاماده كردووه، زێڕ بۆ زێڕنگه‌ری، زیو بۆ زیوگه‌ری، بڕۆنز بۆ بڕۆنزگه‌ری، ئاسن بۆ ئاسنگه‌ری، ته‌خته بۆ دارتاشی، بڕێكی زۆر له به‌ردی عاشقبه‌ند و به‌رده پیرۆزه[a] و چه‌ندین جۆره به‌ردی ڕه‌نگاوڕه‌نگ، هه‌روه‌ها هه‌موو جۆره به‌ردێكی باش و مه‌ڕمه‌ڕی سپی.
- 3
- له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وه‌ی بۆ په‌رستگا پیرۆزه‌كه ئاماده‌م كردووه، له‌به‌ر خۆشحاڵیم به په‌رستگای خوداكه‌م، ئێستا گه‌نجینه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆشم له زێڕ و زیو ده‌به‌خشم:
- 4
- سێ هه‌زار تالنت[b] زێڕ له زێڕی ئۆفیر و حه‌وت هه‌زار تالنت[c] زیوی پوخته‌كراو بۆ ڕووكهشكردنی دیواری ته‌لاره‌كان و
- 5
- هه‌ر كارێك كه به زێڕ و زیو ده‌كرێت، هه‌موو كارێكی ده‌ستی وه‌ستا پیشهوهرهكانیش. ئێستا كێ خوازیاره خۆی بۆ یه‌زدان ته‌رخان بكات؟»
- 6
- ئینجا گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه و سه‌رۆك هۆزه‌كانی ئیسرائیل و فه‌رمانده‌ی هه‌زاران و سه‌دان، لێپرسراوانی كاره‌كانی پاشاش هه‌موویان به خواستی خۆیان پیتاكیان به‌خشی.
- 7
- بۆ كاری بیناسازی په‌رستگای خودا پێنج هه‌زار تالنت[d] زێڕ و ده هه‌زار درهه‌می[e] زێڕ، ده هه‌زار تالنت[f] زیو، هه‌ژده هه‌زار تالنت[g] بڕۆنز و سه‌د هه‌زار تالنت[h] ئاسنیان به‌خشی.
- 8
- ئه‌وه‌ی به‌ردی گرانبه‌های هه‌بوو دایه گه‌نجینه‌ی په‌رستگای یه‌زدان كه یه‌حیێلی گێرشۆنی به‌رپرسی بوو.
- 9
- گه‌ل به به‌خشنده‌یی ڕابهرهكانیان دڵخۆش بوون، چونكه به هه‌موو دڵیانه‌وه پیتاكهكانیان به یه‌زدان به‌خشی، داودی پاشاش زۆر دڵخۆش بوو.
- نوێژی داود
- 10
- داود له‌به‌رده‌م هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه ستایشی یه‌زدانی كرد و گوتی:
«ستایش بۆ تۆ ئه‌ی یه‌زدان،
خودای ئیسرائیل، باوكمانی
له ئه‌زه‌له‌وه و بۆ هه‌تاهه‌تایه. - 11
- ئه‌ی یه‌زدان، بۆ تۆیه گه‌وره‌یی و توانا،
مه‌زنی و پایه‌به‌رزی و شكۆ،
چونكه هه‌موو ئه‌وه‌ی له ئاسمان و له زه‌ویدایه هی تۆیه.
ئه‌ی یه‌زدان، پاشایه‌تی هی تۆیه و
تۆ هه‌ره‌به‌رزیت و له هه‌مووان پایه‌به‌رزتری. - 12
- ده‌وڵه‌مه‌ندی و ڕێز له‌لای تۆوه دێن،
تۆ فه‌رمانڕه‌وای هه‌مووانیت.
هێز و توانا له ده‌ستی تۆدان
تاكو هه‌مووان به‌هێز و وره‌به‌رز بكه‌یت. - 13
- ئێستاش ئه‌ی خودای ئێمه، سوپاست ده‌كه‌ین و
ستایشی ناوه شكۆدارهكهت ده‌كه‌ین. - 14
- «به‌ڵام من كێم و گه‌له‌كه‌م كێیه هه‌تا بتوانین به‌م دڵفراوانییه‌وه ببه‌خشین؟ هه‌موو شتێك له تۆوه دێت، له‌وه‌ی كه هی تۆیه به تۆمان به‌خشییه‌وه.
- 15
- ئێمه له‌به‌رچاوی تۆدا نامۆین و وه‌ك هه‌موو باوباپیرانمان ئاواره‌ین[i] . ڕۆژانمان له‌سه‌ر زه‌وی وه‌ك سێبه‌رن و ئومێدیش نییه.
- 16
- ئه‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان، هه‌موو ئه‌م سامانه‌ی كه ئاماده‌مان كردووه هه‌تا په‌رستگایه‌ك بۆ ناوی پیرۆزت بنیاد بنێین، هه‌مووی له تۆوه هاتووه و هه‌موو شتێكیش هی تۆیه.
- 17
- خودایه من ده‌زانم كه تۆ دڵه‌كان تاقی ده‌كه‌یته‌وه و به دڵی پاك دڵخۆش ده‌بیت. من به خواستی خۆم و به ڕاستگۆییه‌وه هه‌موو ئه‌م شتانه‌م به‌خشیوه. ئێستاش دڵخۆش بووم كه گه‌له‌كه‌ی تۆم لێره بینی چۆن به خواستی دڵی خۆیان پیتاكیان پێ به‌خشیت.
- 18
- ئه‌ی یه‌زدان، خودای ئیبراهیم و ئیسحاق و ئیسرائیلی باوباپیرانمان، ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه بۆ هه‌تاهه‌تایه له دڵی گه‌له‌كه‌تدا بپارێزه و دڵیان به‌لای خۆتدا ڕابكێشه.
- 19
- هه‌روه‌ها وا بكه سلێمانی كوڕم پڕ به دڵ فه‌رمان و یاسا و فه‌رزه‌كانت به‌جێبهێنێت، هه‌موویان په‌یڕه‌و بكات و ئه‌و په‌رستگایه بنیاد بنێت كه ئاماده‌كاریم بۆی كردووه.»
- 20
- پاشان داود به هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گوت: «تكایه ستایشی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان بكه‌ن.» ئینجا هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه ستایشی یه‌زدانی خودای باوباپیرانی خۆیان كرد و به چۆكدا هاتن و كڕنۆشیان بۆ یه‌زدان و پاشا برد.
- دانپێدانانی پاشایه‌تی سلێمان
- 21
- پاشان له ڕۆژی دواتر قوربانییان بۆ یه‌زدان سه‌ربڕی و قوربانی سووتاندنیان بۆ یه‌زدان سه‌رخست، هه‌زار گا و هه‌زار به‌ران و هه‌زار به‌رخی نێر له‌گه‌ڵ شه‌رابه پێشكهشكراوهكانیان و قوربانی سه‌ربڕاوی زۆر بۆ هه‌موو ئیسرائیل.
- 22
- جا له‌و ڕۆژه‌دا به ئه‌وپه‌ڕی خۆشییه‌وه له‌به‌رده‌م یه‌زدان خواردیان و خواردیانه‌وه.
پاشان دووباره سلێمانی كوڕی داودیان وه‌ك پاشا ڕاگه‌یاند و وه‌ك فه‌رمانڕه‌وایه‌ك له‌لایه‌ن یه‌زدانه‌وه ده‌ستنیشان كرا، سادۆقیش وه‌ك كاهین دانرایه‌وه. - 23
- ئیتر سلێمان وه‌ك پاشا له‌سه‌ر كورسی یه‌زدان دانیشت، له جێی داودی باوكی. سه‌ركه‌وتوو بوو و هه‌موو ئیسرائیلیش گوێڕایه‌ڵی بوون.
- 24
- هه‌روه‌ها هه‌موو سه‌ركرده و پاڵه‌وان و سه‌رجه‌م كوڕه‌كانی داودی پاشا سوێندیان خوارد ملكه‌چی سلێمانی پاشا بن.
- 25
- یه‌زدانیش سلێمانی له‌به‌رچاوی هه‌موو ئیسرائیل زۆر مه‌زن كرد، شكۆیه‌كی شاهانه‌ی وای پێدا كه پێش خۆی له ئیسرائیل نه‌درابووه هیچ پاشایه‌كی دیكه.
- مردنی داود
- 26
- داودی كوڕی یه‌سا پاشایه‌تی هه‌موو ئیسرائیلی كرد،
- 27
- ئه‌و ماوه‌یه‌ش كه پاشایه‌تی ئیسرائیلی كرد چل ساڵ بوو، حه‌وت ساڵ له حه‌برۆن و سی و سێ ساڵیش له ئۆرشه‌لیم پاشایه‌تی كرد.
- 28
- له ته‌مه‌نێكی باشی پیریدا مرد و له ژیان و ده‌وڵه‌مه‌ندی و ڕێز، تێری خواردبوو. پاشان سلێمانی كوڕی له‌دوای خۆی بوو به پاشا.
- 29
- ڕووداوه‌كانی پاشایه‌تی داود له سه‌ره‌تاوه هه‌تا كۆتایی له په‌ڕتووكی تۆماره‌كانی ساموئێلی پێشبینیكه‌ر و له تۆماره‌كانی ناتانی پێغه‌مبه‌ر نووسراون، هه‌روه‌ها له تۆماره‌كانی گادی پێشبینیكه‌ر،
- 30
- له‌گه‌ڵ هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی پاڵه‌وانیێتی و پاشایه‌تییه‌كه‌ی و هه‌موو ئه‌و ڕۆژگارانه‌شی كه به‌سه‌ر خۆی و به‌سه‌ر ئیسرائیل و هه‌موو پاشایه‌تییه‌كانی خاكهكاندا تێپه‌ڕین.
- a. 29:2 به‌رده پیرۆزه: به‌ردێكی شینی سه‌وزباو. بڕوانه \+xt ده‌رچوون 28:18\+xt*.
- b. 29:4 سێ هه‌زار تالنت: نزیكه‌ی سه‌د ته‌ن.
- c. 29:4 حه‌وت هه‌زار تالنت: نزیكه‌ی 240 ته‌ن.
- d. 29:7 پێنج هه‌زار تالنت: نزیكه‌ی 170 ته‌ن.
- e. 29:7 ده هه‌زار درهه‌م: نزیكه‌ی 84 كیلۆگرام، درهه‌م پاره و پولێكی فارسی بووه.
- f. 29:7 نزیكه‌ی 345 ته‌ن.
- g. 29:7 نزیكه‌ی 610 ته‌ن.
- h. 29:7 نزیكه‌ی 3450 ته‌ن.
- i. 29:15 ئاواره‌ین: بڕوانه \+xt په‌یدابوون 23:4\+xt*.