عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
له‌شكره‌كان 
1
ئه‌مه‌ لستی پله‌داره‌كانی نه‌وه‌ی ئیسرائیله‌، كه‌ گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كان و فه‌رمانده‌ی هه‌زاران و سه‌دان بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ره‌كانیان كه‌ له‌ هه‌موو كاروباری له‌شكره‌كانیان خزمه‌تی پاشایان ده‌كرد. ئه‌مانه‌ به‌ نۆبه‌ ده‌هاتنه‌ سه‌ربازی و ده‌ڕۆیشتنه‌وه‌، به‌ درێژایی ساڵ، مانگ به‌ مانگ، هه‌ر له‌شكرێكیش بریتی بوو له‌ بیست و چوار هه‌زار پیاو.
2
یاشۆڤه‌عامی كوڕی زه‌بدیێل سه‌رله‌شكری له‌شكری یه‌ك بوو بۆ مانگی یه‌ك، له‌شكره‌كه‌ی له‌ بیست و چوار هه‌زار پیاو پێكهاتبوو،
3
له‌ نه‌وه‌ی پێرێز بوو، فه‌رمانده‌ی هه‌موو ئه‌فسه‌ره‌كانی له‌شكری مانگی یه‌ك[a] بوو.
4
دۆدایی ئه‌حۆحیش سه‌رله‌شكری له‌شكری مانگی دوو بوو، له‌ له‌شكره‌كه‌ی ئه‌ودا میقلۆت سه‌ركرده‌ بوو، له‌ بیست و چوار هه‌زار پیاو پێكهاتبوو.
5
به‌نایای كوڕی یه‌هۆیاداعی كاهین سه‌رله‌شكری له‌شكری مانگی سێ بوو، له‌شكره‌كه‌شی له‌ بیست و چوار هه‌زار پیاو پێكهاتبوو.
6
ئه‌مه‌ ئه‌و به‌نایایه‌ كه‌ پاڵه‌وان بوو له‌نێو سییه‌كه‌ و سه‌ركرده‌یان بوو، عه‌میزاڤادی كوڕیشی فه‌رمانده‌ی ئه‌فسه‌ره‌كانی ناو له‌شكره‌كه‌ی بوو.
7
عه‌ساهێلی برای یۆئاب سه‌رله‌شكری له‌شكری مانگی چوار بوو، له‌شكره‌كه‌ی له‌ بیست و چوار هه‌زار پیاو پێكهاتبوو، پاشان زه‌ڤه‌دیای كوڕی جێگه‌ی گرته‌وه‌.
8
شه‌مهوتی یزراحی سه‌رله‌شكری له‌شكری مانگی پێنج بوو، له‌شكره‌كه‌شی له‌ بیست و چوار هه‌زار پێكهاتبوو.
9
عیرای كوڕی عیقێشی ته‌قۆعی سه‌رله‌شكری له‌شكری مانگی شه‌ش بوو، له‌شكره‌كه‌شی له‌ بیست و چوار هه‌زار پیاو پێكهاتبوو.
10
حه‌له‌چی په‌لۆنی له‌ نه‌وه‌ی ئه‌فرایم سه‌رله‌شكری له‌شكری مانگی حه‌وت بوو، له‌شكره‌كه‌شی له‌ بیست و چوار هه‌زار پیاو پێكهاتبوو.
11
سیبه‌خه‌یی حوشاتی له‌ خێڵی زه‌ره‌حییه‌كان سه‌رله‌شكری له‌شكری مانگی هه‌شت بوو، له‌شكره‌كه‌شی له‌ بیست و چوار هه‌زار پیاو پێكهاتبوو.
12
ئه‌ڤیعه‌زه‌ری عه‌ناتۆتی له‌ نه‌وه‌ی بنیامین سه‌رله‌شكری له‌شكری مانگی نۆ بوو، له‌شكره‌كه‌شی له‌ بیست و چوار هه‌زار پیاو پێكهاتبوو.
13
مه‌هه‌ره‌یی نه‌تۆفاتی له‌ خێڵی زه‌ره‌حییه‌كان سه‌رله‌شكری له‌شكری مانگی ده‌ بوو، له‌شكره‌كه‌شی له‌ بیست و چوار هه‌زار پیاو پێكهاتبوو.
14
به‌نایای پیرعاتۆنی له‌ نه‌وه‌ی ئه‌فرایم سه‌رله‌شكری له‌شكری مانگی یازده‌ بوو، له‌شكره‌كه‌شی له‌ بیست و چوار هه‌زار پیاو پێكهاتبوو.
15
حه‌لده‌یی نه‌تۆفاتی له‌ نه‌وه‌ی عۆسنیێل سه‌رله‌شكری له‌شكری مانگی دوازده‌ بوو، له‌شكره‌كه‌شی له‌ بیست و چوار هه‌زار پیاو پێكهاتبوو.
سه‌رۆكی هۆزه‌كان 
16
ئه‌مانه‌ سه‌رۆك هۆزه‌كانی ئیسرائیل بوون:
بۆ هۆزی ڕه‌ئوبێنییه‌كان: ئه‌لیعه‌زه‌ری كوڕی زكری؛
بۆ شیمۆنییه‌كان: شه‌فه‌تیای كوڕی مه‌عكا؛
17
بۆ لێڤییه‌كان: حه‌شه‌ڤیای كوڕی قه‌موئێل؛
بۆ هارون: سادۆق؛
18
بۆ یه‌هودا: ئه‌لیهو كه‌ یه‌كێك له‌ براكانی داود بوو؛
بۆ یه‌ساخار: عۆمری كوڕی میكائیل؛
19
بۆ زه‌بولون: یه‌شمه‌عیای كوڕی عۆبه‌دیا؛
بۆ نه‌فتالی: یه‌ریمۆتی كوڕی عه‌زریێل؛
20
بۆ نه‌وه‌ی ئه‌فرایم: هۆشێیه‌عی كوڕی عه‌زه‌زیاهو؛
بۆ نیوه‌ی هۆزی مه‌نه‌شه‌: یۆئێلی كوڕی په‌دایا؛
21
بۆ نیوه‌كه‌ی دیكه‌ی هۆزی مه‌نه‌شه‌ له‌ گلعاد: ییدۆی كوڕی زه‌كه‌ریا؛
بۆ بنیامین: یه‌عسیێلی كوڕی ئه‌بنێر؛
22
بۆ دان: عه‌زه‌رئێلی كوڕی یه‌رۆحام.
ئه‌مانه‌ سه‌رۆكی هۆزه‌كانی ئیسرائیل بوون.
23
داودیش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی وه‌رنه‌گرت كه‌ گه‌نجی بیست ساڵ و كه‌متر بوون، چونكه‌ یه‌زدان به‌ڵێنی دابوو كه‌ ئیسرائیل وه‌ك ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان زۆر ده‌كات.
24
یۆئابی كوڕی چه‌رویاش ده‌ستی به‌ سه‌رژمێرییه‌كه‌ كرد، به‌ڵام ته‌واوی نه‌كرد، چونكه‌ ئه‌م سه‌رژمێرییه‌ تووڕه‌یی خودای هێنایه‌ سه‌ر ئیسرائیل، هه‌روه‌ها ئاماری سه‌رژمێرییه‌كه‌ش له‌ په‌ڕتووكی كاروباری ڕۆژانه‌ی داود پاشادا تۆمار نه‌كرا.
لێپرسراوانی ماڵوموڵكه‌كانی پاشا 
25
عه‌زماڤه‌تی كوڕی عه‌دیێل لێپرسراوی گه‌نجینه‌كانی پاشا بوو.
یۆناتانی كوڕی عوزیا لێپرسراوی ئه‌و عه‌مبارانه‌ بوو كه‌ له‌ كێڵگه‌ و شارۆچكه‌ و گوند و له‌ناو قولله‌كانی چاودێری بوون.
26
عه‌زری كوڕی كه‌لووڤیش لێپرسراوی وه‌رزێره‌كانی كێڵگه‌ بوو، ئه‌وانه‌ی زه‌وییان ده‌كێڵا.
27
شیمعی ڕاماتی لێپرسراوی ڕه‌زه‌مێوه‌كان بوو.
زه‌بدی شیفه‌می لێپرسراوی به‌روبوومه‌كانی ڕه‌ز بوو بۆ ئه‌مباره‌كانی شه‌راب.
28
به‌عل‌حانانی گه‌ده‌ری لێپرسراوی دار زه‌یتوون و دار هه‌نجیره‌كانی كه‌ له‌ زوورگه‌كانی[b] یه‌هودا بوو.
یۆعاشی به‌رپرسیاری ئه‌مباره‌كانی زه‌یت بوو.
29
شیتره‌یی شارۆنی لێپرسراوی ئه‌و مانگایانه‌ بوو كه‌ له‌ ده‌شتاییه‌كانی شارۆندا ده‌له‌وه‌ڕان.
شافاتی كوڕی عه‌دلای لێپرسراوی مانگاكانی ناو دۆڵه‌كان بوو.
30
ئۆبیلی ئیسماعیلی لێپرسراوی وشتره‌كان بوو.
یه‌حده‌یاهوی مێرۆنۆتی لێپرسراوی گوێدرێژه‌كان بوو.
31
یازیزی هاجه‌ری لێپرسراوی مه‌ڕه‌كان بوو.
هه‌موو ئه‌مانه‌ لێپرسراوی ماڵوموڵكه‌كانی داودی پاشا بوون.
32
یۆناتانی مامی داودیش ڕاوێژكار بوو، پیاوێكی تێگه‌یشتوو و سه‌رقه‌ڵه‌م بوو، یه‌حیێلی كوڕی حه‌كمۆنیش چاودێری كوڕه‌كانی پاشا بوو.
33
ئه‌حیتۆفه‌ل ڕاوێژكاری پاشا بوو.
حوشه‌ی ئه‌ركیش هاوڕێی پاشا بوو.
34
له‌پاش ئه‌حیتۆفه‌لیش یه‌هۆیاداعی كوڕی به‌نایا بوو به‌ ڕاوێژكار، دوای ئه‌میش ئه‌بیاتار جێگه‌ی گرته‌وه‌.
یۆئابیش سه‌ركرده‌ی سوپاكه‌ی پاشا بوو.
  1. a. 27‏:3 سه‌ربازه‌كانی له‌شكر بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ له‌ ساڵێك له‌ ئه‌ركدا بوون و دوای ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر كاری ئاسایی خۆیان.
  2. b. 27‏:28 زوورگ: له‌ ته‌پۆڵكه‌ به‌رزتره‌، هه‌روه‌ك به‌رزاییه‌كانی زوورگه‌زراو له‌ كوردستان.