عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
كۆشك و خێزانی داود 
1
پاشان حیرامی پاشای سور چه‌ند نێردراوێكی بۆ لای داود نارد له‌گه‌ڵ داری ئورز و نه‌قاڕ و دارتاش بۆ ئه‌وه‌ی كۆشكێكی بۆ دروستبكه‌ن.
2
ئینجا داود زانی كه‌ یه‌زدان وه‌ك پاشای ئیسرائیل جێگیری كردووه‌، پاشایه‌تییه‌كه‌شی له‌ پێناوی ئیسرائیلی گه‌له‌كه‌یدا زۆر پایه‌دار كردووه‌.
3
هه‌روه‌ها داود چه‌ند ژنێكی دیكه‌ی له‌ ئۆرشه‌لیم هێنا، ئینجا كوڕ و كچی دیكه‌ی داود له‌دایك بوون.
4
ئه‌مه‌ش ناوی ئه‌و منداڵانه‌یه‌تی كه‌ له‌ ئۆرشه‌لیم له‌دایك بوون: شه‌موع، شۆڤاڤ، ناتان، سلێمان،
5
ئیڤحار، ئه‌لیشوع، ئه‌لپه‌له‌ت،
6
نۆگه‌، نه‌فه‌گ، یافیع،
7
ئه‌لیشاماع، به‌عه‌لیاداع و ئه‌لیفه‌له‌ت.
به‌زاندنی فه‌له‌ستییه‌كان 
8
كاتێك فه‌له‌ستییه‌كان بیستیانه‌وه‌ كه‌ داود به‌ پاشای هه‌موو ئیسرائیل ده‌ستنیشانكراوه‌، هه‌موو فه‌له‌ستییه‌كان بۆ گه‌ڕان به‌دوای داود سه‌ركه‌وتن. به‌ڵام كاتێك داود ئه‌مه‌ی بیسته‌وه‌ دابه‌زی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان.
9
ئه‌و كاته‌ فه‌له‌ستییه‌كان هاتبوون و ده‌ستیان كردبوو به‌ تاڵانكردنی دۆڵی ڕفایم.
10
داودیش پرسیاری له‌ خودا كرد و گوتی: «ئایا بچم بۆ په‌لاماردانی فه‌له‌ستییه‌كان؟ ئایا ده‌یانده‌یته‌ ده‌ستم؟»
یه‌زدانیش به‌ داودی فه‌رموو: «بڕۆ، ده‌یانده‌مه‌ ده‌ستت.»
11
ئینجا داود و پیاوه‌كانی چوونه‌ به‌عل‌پراچیم[a] و له‌وێ دوژمنه‌كانی به‌زاند، گوتی: «خودا به‌ ده‌ستی من دڕی به‌ دوژمنه‌كانم دا وه‌ك دڕپێدادانی ئاو.» له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌و شوێنه‌ به‌ به‌عل‌پراچیم ناو برا.
12
هه‌روه‌ها له‌وێدا بته‌كانیان به‌جێهێشت و داود فه‌رمانی دا و سووتێنران.
13
دووباره‌ فه‌له‌ستییه‌كان هاتنه‌وه‌ و ده‌ستیان كرده‌وه‌ به‌ تاڵانكردن له‌ دۆڵه‌كه‌،
14
داودیش پرسیاری له‌ خودا كرد، خوداش پێی فه‌رموو: «به‌دوایاندا مه‌ڕۆ، به‌ڵكو بسووڕێوه‌ بۆ پشتیان و به‌رامبه‌ر به‌ دار به‌لسه‌مه‌كان په‌لاماریان بده‌.
15
كاتێك له‌سه‌ر دار به‌لسه‌مه‌كانه‌وه‌ گوێت له‌ ده‌نگی پێ بوو، له‌و كاته‌دا وه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ جه‌نگ، چونكه‌ خودا بۆ لێدانی ئۆردوگای فه‌له‌ستییه‌كان له‌پێشته‌وه‌ ڕۆیشتووه‌.»
16
داودیش به‌و جۆره‌ی كرد كه‌ خودا فه‌رمانی پێ كرد و له‌ گبعۆنه‌وه‌ هه‌تا گه‌زه‌ر له‌ سوپای فه‌له‌ستییه‌كانیان دا.
17
به‌و شێوه‌یه‌ ناوبانگی داود به‌ناو هه‌موو خاكه‌كاندا بڵاو بووه‌وه‌ و یه‌زدانیش ترسی ئه‌وی خسته‌ ناو دڵی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانه‌وه‌.
  1. a. 14‏:11 به‌عل‌پراچیم: له‌ عیبری به‌ واتای ئه‌و خوداوه‌نده‌ی دڕپێده‌دات.