عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- بۆ گەورەی گۆرانیبێژان. ئاوازی یەدوتون، زەبوورێکی ئاساف.
- 1
- دەنگم بۆ خودا بەرز دەکەمەوە، هاوار دەکەم،
دەنگم بۆ خودا بەرز دەکەمەوە بۆ ئەوەی گوێی لێم بێت. - 2
- لە ڕۆژی تەنگانەم ڕوو لە پەروەردگار دەکەم،
بە درێژایی شەو دەست پان دەکەمەوە، بێ ئەوەی سڕبێت.
گیانم نەوازش ڕەت دەکاتەوە. - 3
- بیر لە خودا دەکەمەوە و دەناڵێنم،
ورد دەبمەوە و ڕۆحم دەبوورێتەوە.[a] - 4
- پێڵووی چاوەکانمت گرت،
شپرزە بووم، قسەم پێ نەکرا. - 5
- بیر لە ڕۆژگاری دێرین دەکەمەوە،
ساڵانی ڕابردوو. - 6
- شەوانە لە دڵی خۆم بیر لە ئاوازەکانم دەکەمەوە،
ورد دەبمەوە و ڕۆحم دەگەڕێت: - 7
- «ئایا هەتاهەتایە پەروەردگار ڕەتمان دەکاتەوە؟
چیتر لێمان ڕازی نابێتەوە؟ - 8
- ئایا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتایە نەماوە؟
ئایا بەڵێنەکانی بۆ نەوە دوای نەوە دواییان هاتووە؟ - 9
- ئایا خودا میهرەبانی لەبیر کردووە؟
یان لە تووڕەیی بەزەیی خۆی داخستووە؟» - 10
- ئینجا دەڵێم: «ئەمە دەردی منە:
دەستە ڕاستەی خودای هەرەبەرز گۆڕاوە.» - 11
- کردارەکانی یەزدان دێنمەوە یادم،
بێگومان پەرجووەکانی تۆم لەبیرە کە لە کۆنەوەیە. - 12
- لە هەموو کارەکانت ورد دەبمەوە و
بیر لە کردەوە مەزنەکانت دەکەمەوە. - 13
- ئەی خودایە، ڕێگات پیرۆزە.
چ خودایەک وەک خودا مەزنە؟ - 14
- تۆ ئەو خودایەی کە پەرجووت کردووە و
هێزی خۆتت لەنێو خەڵک دەرخستووە. - 15
- بە بازووی خۆت گەلی خۆتت کڕییەوە،
نەوەی یاقوب و یوسف. - 16
- ئەی خودایە، کە ئاوەکان تۆیان بینی،
کە ئاوەکان تۆیان بینی ترسان،
بگرە قووڵاییەکان هەژان. - 17
- هەورەکان ئاویان ڕشت،
هەورەتریشقەکان دەنگیان دایەوە،
هەروەها تیرەکانت بریسکانەوە. - 18
- گرمەی هەورەتریشقەی تۆ لە گەردەلوول،
بروسکەکان دنیایان ڕووناک کردەوە،
زەوی لەرزی و هەژا. - 19
- ڕێگات بە ناو دەریادایە،
ڕێچکەکانت بە ناو ئاوە زۆرەکانە،
شوێن پێیەکانت نەزانران. - 20
- لەسەر دەستی موسا و هارون،
وەک مێگەلە مەڕ ڕێنمایی گەلی خۆتت کرد.
- a. 77:3 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتەکانی 9 و 15، وشەی \+tl سەلاە\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.