عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- بۆچی نەتەوەکان دەوروژێن و
گەلان پیلان لە شتی پووچ دەگێڕن؟ - 2
- پاشایانی زەوی خۆیان ڕێک دەخەن،
سەرۆکەکانیان پێکەوە کۆدەبنەوە
لە دژی یەزدان و مەسیحەکەی[a] و دەڵێن: - 3
- «با کۆتەکانیان بشکێنین و
زنجیرەکانیان لە خۆمان بکەینەوە.» - 4
- ئەوەی لە ئاسمان دانیشتووە پێدەکەنێت،
پەروەردگار گاڵتەیان پێ دەکات. - 5
- ئینجا بە تووڕەیی خۆی قسەیان بۆ دەکات،
بە هەڵچوونی خۆی دەیانتۆقێنێت: - 6
- «من پاشای خۆمم لەسەر سییۆن[b] داناوە،
لەسەر کێوی پیرۆزی خۆم.» - 7
- من فەرمانی یەزدانتان پێ ڕادەگەیەنم:
پێی فەرمووم: «تۆ کوڕی منی،
من ئەمڕۆ بوومە باوکت. - 8
- داوام لێ بکە، نەتەوەکان دەکەم بە میراتت،
ئەوپەڕی زەوی دەکەم بە موڵکی تۆ. - 9
- بە گۆچانێکی ئاسنین دەیانشکێنیت و
وەک گۆزەیەکی گڵین وردوخاشیان دەکەیت.» - 10
- بۆیە، ئەی پاشایان، وریابن،
سەرۆکەکانی زەوی، ئاگاداربن. - 11
- بە ترسەوە یەزدان بپەرستن،
بە لەرزەوە دڵخۆش بن. - 12
- کوڕەکە ماچ[c] بکەن، نەوەک تووڕە ببێت و
لە ڕێگای خۆتان بفەوتێن،
چونکە تووڕەیی ئەو زوو دێتە جۆش.
خۆزگە دەخوازرێ بە هەموو ئەوانەی پەنا دەبەنە بەر ئەو.
- a. 2:2 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ \+tl مەشیخ\+tl* یان \+tl مەشیح\+tl*، واتا هەڵبژێردراو بە دەستی پێغەمبەر و بە چەورکردن بە ڕۆن بۆ پاشایەتی، بڕوانە دەرچوون 30:22-31 و یەکەم ساموئێل 9:16؛ 10:1.
- b. 2:6 سییۆن یان زایۆن، چیاکە لە ئۆرشەلیم، وەک نازناو بۆ ئۆرشەلیم بەکاردێت.
- c. 2:12 ماچکردنی پێی کوڕی پاشا وەک ملکەچبوونی.