عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- گۆرانی گەشتیاران، بۆ داود.
- 1
- «ئەگەر یەزدان لایەنگرمان نەدەبوو،»
با ئێستا ئیسرائیل بڵێت، - 2
- «ئەگەر یەزدان لایەنگرمان نەدەبوو،
کاتێک خەڵک لێمان هەستان، - 3
- ئەوا بە زیندوویی قووتیان دەداین،
کاتێک قینیان لە دژمان جۆشا، - 4
- ئەوا لافاو ڕایدەماڵین،
لێشاو گیانمانی دەبرد، - 5
- ئەوا ئاوی هەڵچوو
گیانمانی دەبرد.» - 6
- ستایش بۆ یەزدان،
کە ئێمەی نەکردە نێچیری بەر کەڵبەیان. - 7
- گیانمان وەک چۆلەکە لە داوی ڕاوچی دەربازبوو،
داوەکە پسا و ئێمە دەربازبووین. - 8
- هانامان بە ناوی یەزدانەوەیە،
دروستکەری ئاسمان و زەوی.