عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
تۆماره‌ فڕیوه‌كه‌ 
1
دیسان چاوم هه‌ڵبڕی و تۆمارێكی فڕیوم له‌به‌رده‌مم بینی.
2
لێی پرسیم: «چی ده‌بینیت؟»
وه‌ڵامم دایه‌وه‌: «تۆمارێكی فڕیو ده‌بینم، درێژییه‌كه‌ی بیست باڵه‌ و پانییه‌كه‌شی ده‌ باڵه‌.[a] »
3
ئینجا پێی گوتم: «ئه‌مه‌ ئه‌و نه‌فره‌ته‌یه‌ كه‌ بۆ سه‌ر ڕووی هه‌موو زه‌وی دێت؛ چونكه‌ به‌پێی ڕووێكی هه‌موو دزێك دوور ده‌خرێته‌وه‌ و به‌پێی ڕووه‌كه‌ی دیكه‌ هه‌موو ئه‌وه‌ی به‌ درۆ سوێند بخوات دوور ده‌خرێته‌وه‌.
4
یه‌زدانی سوپاسالار ده‌فه‌رموێت: ”من ده‌ینێرم و ده‌چێته‌ ماڵی دز و ماڵی ئه‌وه‌ی به‌ درۆ سوێند به‌ ناوی من ده‌خوات، له‌و ماڵه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌، به‌ ته‌واوی له‌گه‌ڵ دار و به‌رده‌كه‌ی له‌ناوی ده‌بات.“»
ژنێك له‌نێو سه‌به‌تێك 
5
پاشان ئه‌و فریشته‌یه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردم، هاته‌ پێشه‌وه‌ و پێی فه‌رمووم: «چاوت هه‌ڵبڕه‌ و ببینه‌ ئه‌وه‌ چییه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.»
6
لێم پرسی: «ئه‌وه‌ چییه‌؟»
وه‌ڵامی دامه‌وه‌: «ئه‌وه‌ ئه‌و سه‌به‌ته‌یه‌یه‌ كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.» هه‌روه‌ها گوتی: «ئه‌مه‌ش تاوانه‌كه‌یانه‌ كه‌ له‌ هه‌موو زه‌وییه‌.»
7
ئیتر قه‌پاغه‌ قورقوشمه‌كه‌ هه‌ڵگیرا، ژنێكم بینی له‌ناو سه‌به‌ته‌كه‌ دانیشتبوو.
8
گوتی: «ئه‌مه‌ خراپه‌كارییه‌.» ئینجا بۆ ناوه‌ڕاستی سه‌به‌ته‌كه‌ پاڵی پێوه‌نا و قه‌پاغه‌ قورقوشمه‌كه‌ی خسته‌ سه‌ر ده‌می.
9
ئینجا چاوم هه‌ڵبڕی و بینیم له‌به‌رده‌مم دوو ژن هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ و با له‌ باڵه‌كانیان ده‌دات. باڵه‌كانیان وه‌ك باڵی له‌قله‌ق بوو، ئینجا سه‌به‌ته‌كه‌یان بۆ نێوان زه‌وی و ئاسمان به‌رزكرده‌وه‌.
10
له‌و فریشته‌یه‌م پرسی كه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردم: «سه‌به‌ته‌كه‌ بۆ كوێ ده‌به‌ن؟»
11
ئه‌ویش گوتی: «بۆ ئه‌وه‌ی له‌ خاكی بابل ماڵێكی بۆ بنیاد بنێن و كه‌ ئاماده‌ بوو له‌وێ له‌ شوێنی خۆی داده‌نرێت.»
  1. a. 5‏:2 نزیكه‌ی نۆ مه‌تر به‌ چوار مه‌تر و نیو.