عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی «مردنی کوڕەکە». زەبوورێکی داود.
 - 1
 - ئەی یەزدان، بە هەموو دڵەوە ستایشت دەکەم،
هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ڕادەگەیەنم. - 2
 - بە تۆوە شاد و دڵخۆش دەبم،
ئەی هەرەبەرز، گۆرانی ستایش بۆ ناوی تۆ دەڵێم. - 3
 - کاتێک دوژمنەکانم بەرەو پاش هەڵدێن،
لەبەردەمی تۆدا دەکەون و لەناودەچن، - 4
 - چونکە دادپەروەرانە دادوەریت بۆ کردووم،
دادوەرێکی ڕاستودروستی لەسەر تەختی خۆت دانیشتووی. - 5
 - تۆ نەتەوەکانت سەرزەنشت کردووە و بەدکارانت لەناوبردووە،
هەتاهەتایە ناویانت سڕیوەتەوە. - 6
 - دوژمنانت تووشی لەناوچوونی بێ کۆتایی کردووە،
شارەکانیانت وێران کردووە،
تەنانەت بیرەوەریشیان نامێنێت. - 7
 - بەڵام یەزدان هەتاهەتایە دادەنیشێت،
تەختی خۆی بۆ دادوەری دامەزراندووە. - 8
 - بە ڕاستودروستی دادوەری جیهان دەکات،
بە دادپەروەری گەلان حوکم دەدات. - 9
 - یەزدان پەناگای زۆرلێکراوانە،
قەڵایە لە کاتی تەنگانەدا. - 10
 - ئەوانەی بە ناوی تۆ ئاشنان[a]  پشتت پێ دەبەستن،
چونکە ئەی یەزدان، قەت تۆ وازت لەوانە نەهێناوە کە حەز دەکەن لە تۆ نزیک ببنەوە. - 11
 - گۆرانی ستایش بڵێن بۆ یەزدان کە لە سییۆن[b]  نیشتەجێیە،
لەنێو نەتەوەکان کردارەکانی ڕابگەیەنن، - 12
 - چونکە ئەوەی تۆڵەی خوێن دەکاتەوە یادی دەکرێتەوە،
هاواری ستەملێکراوان لەبیرناکات. - 13
 - ئەی یەزدان، ببینە چ ئازارێک بەدەست دوژمنەکانمەوە دەکێشم!
لەگەڵم میهرەبان بە و لە دەروازەکانی مردن ڕزگارم بکە[c] ، - 14
 - تاکو لەبەردەم دەروازەکانی سییۆنی کچ[d]  بە ستایشی تۆوە بدوێم،
هەروەها بە ڕزگاریی تۆوە دڵخۆش بم. - 15
 - نەتەوەکان کەوتوونەتە ئەو چاڵەی کە خۆیان هەڵیانکەندبوو،
پێیان بەو تۆڕەوە بووە کە نابوویانەوە. - 16
 - یەزدان بە دادپەروەری ناسراوە،
بەدکاران دەکەونە داوی کردەوەی دەستی خۆیان.[e] - 17
 - بەدکاران بەرەو جیهانی مردووان دەڕۆن،
هەروەها هەموو ئەو نەتەوانەی کە خودا لەبیر دەکەن. - 18
 - بەڵام نەداران هەتاسەر لەبیر ناکرێن،
ئومێدی ستەملێکراو هەتاهەتایە لەناو ناچێت. - 19
 - ئەی یەزدان ڕاپەڕە، مەهێڵە مرۆڤ سەربکەوێت،
با نەتەوەکان لەبەردەم تۆ دادگایی بکرێن. - 20
 - ئەی یەزدان، ترس بخەرە دڵیانەوە،
با نەتەوەکان بزانن کە تەنها مرۆڤن. 
- a. 9:10 بە واتای ناسینی خودا و کەسایەتییەکەی.
 - b. 9:11 ناوێکی ئەدەبییە بۆ شاری ئۆرشەلیم.
 - c. 9:13 عیبری: بەرزم بکەرەوە، بە واتای پارێزگار و فریاکەوتن.
 - d. 9:14 مەبەست لە شاری سییۆنە، ئۆرشەلیم.
 - e. 9:16 لە دەقی عیبری لێرە وشەی \+tl هیگایۆن\+tl* و \+tl سەلاه\+tl* هەیە و لە کۆتایی ئایەتی 20 وشەی \+tl سەلاه\+tl* هەیە، کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
 

