عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
بۆ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی مۆسیقاژه‌نان، له‌سه‌ر ئاوازی «مردنی كوڕه‌كه‌». زه‌بوورێكی داود. 
1
ئه‌ی یه‌زدان، به‌ هه‌موو دڵه‌وه‌ ستایشت ده‌كه‌م،
هه‌موو كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ڕاده‌گه‌یه‌نم.
2
به‌ تۆوه‌ شاد و دڵخۆش ده‌بم،
ئه‌ی هه‌ره‌به‌رز، گۆرانی ستایش بۆ ناوی تۆ ده‌ڵێم.
3
كاتێك دوژمنه‌كانم به‌ره‌و پاش هه‌ڵدێن،
له‌به‌رده‌می تۆدا ده‌كه‌ون و له‌ناوده‌چن.
4
چونكه‌ دادپه‌روه‌رانه‌ دادوه‌ریت بۆ كردووم،
دادوه‌رێكی ڕاستودروستی له‌سه‌ر ته‌ختی خۆت دانیشتووی.
5
تۆ نه‌ته‌وه‌كانت سه‌رزه‌نشت كردووه‌ و به‌دكارانت له‌ناوبردووه‌،
هه‌تاهه‌تایه‌ ناویانت سڕیوه‌ته‌وه‌.
6
دوژمنانت تووشی له‌ناوچوونی بێ كۆتایی كردووه‌،
شاره‌كانیان وێران كردووه‌،
ته‌نانه‌ت بیره‌وه‌رییان نامێنێت.
7
به‌ڵام یه‌زدان هه‌تاهه‌تایه‌ داده‌نیشێت،
ته‌ختی خۆی بۆ دادوه‌ری دامه‌زراندووه‌.
8
به‌ ڕاستودروستی دادوه‌ری جیهان ده‌كات،
به‌ دادپه‌روه‌ری گه‌لان حوكم ده‌دات.
9
یه‌زدان په‌ناگای زۆرلێكراوانه‌،
قه‌ڵایه‌ له‌ كاتی ته‌نگانه‌دا.
10
ئه‌وانه‌ی به‌ ناوی تۆ ئاشنان[a] پشتت پێ ده‌به‌ستن،
چونكه‌ ئه‌ی یه‌زدان، قه‌ت تۆ وازت له‌وانه‌ نه‌هێناوه‌ كه‌ حه‌ز ده‌كه‌ن له‌ تۆ نزیك ببنه‌وه‌.
11
گۆرانی ستایش بڵێن بۆ یه‌زدان كه‌ له‌ سییۆن[b] نیشته‌جێیه‌،
له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان كرداره‌كانی ڕابگه‌یه‌نن.
12
چونكه‌ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی خوێن ده‌كاته‌وه‌ یادی ده‌كرێته‌وه‌،
هاواری سته‌ملێكراوان له‌بیرناكات.
13
ئه‌ی یه‌زدان، ببینه‌ چ ئازارێك به‌ده‌ست دوژمنه‌كانمه‌وه‌ ده‌كێشم!
له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌ و له‌ ده‌روازه‌كانی مردن ڕزگارم بكه‌[c] ،
14
تاكو له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌كانی سییۆنی كچ[d] به‌ ستایشی تۆوه‌ بدوێم،
هه‌روه‌ها به‌ ڕزگاریی تۆوه‌ دڵخۆش بم.
15
نه‌ته‌وه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌ ئه‌و چاڵه‌ی كه‌ خۆیان هه‌ڵیانكه‌ندبوو،
پێیان به‌و تۆڕه‌وه‌ بووه‌ كه‌ نابوویانه‌وه‌.
16
یه‌زدان به‌ دادپه‌روه‌ری ناسراوه‌،
به‌دكاره‌كان ده‌كه‌ونه‌ داوی كرده‌وه‌ی ده‌ستی خۆیان.[e]
17
به‌دكاره‌كان به‌ره‌و جیهانی مردووان. ده‌ڕۆن،
هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه‌ خودا له‌بیر ده‌كه‌ن.
18
به‌ڵام نه‌داران هه‌تاسه‌ر له‌بیر ناكرێن،
ئومێدی سته‌ملێكراو هه‌تاهه‌تایه‌ له‌ناو ناچێت.
19
ئه‌ی یه‌زدان ڕاپه‌ڕه‌، مه‌هێڵه‌ مرۆڤ سه‌ربكه‌وێت،
با نه‌ته‌وه‌كان له‌به‌رده‌م تۆ دادگایی بكرێن.
20
ئه‌ی یه‌زدان، ترس بخه‌ره‌ دڵیانه‌وه‌،
با نه‌ته‌وه‌كان بزانن كه‌ ته‌نها مرۆڤن.
  1. a. 9‏:10 به‌ واتای ناسینی خودا و كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی.
  2. b. 9‏:11 ناوێكی ئه‌ده‌بییه‌ بۆ شاری ئۆرشه‌لیم.
  3. c. 9‏:13 عیبری: به‌رزم بكه‌ره‌وه‌، به‌ واتای پارێزگار و فریاكه‌وتن.
  4. d. 9‏:14 مه‌به‌ست له‌ شاری سییۆنه‌، ئۆرشه‌لیم.
  5. e. 9‏:16 له‌ ده‌قی عیبری لێره‌ وشه‌ی \+tl هیگایۆن\+tl* و \+tl سه‌لاه\+tl* هه‌یه‌ و له‌ كۆتایی ئایه‌تی 20 وشه‌ی \+tl سه‌لاه \+tl*هه‌یه‌، كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ وه‌ستانی مۆسیقا و خوێندنه‌وه‌.