عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
نوێژێكی داود. 
1
ئه‌ی یه‌زدان، گوێ ڕادێره‌ و به‌ده‌نگمه‌وه‌ وه‌ره‌،
من هه‌ژار و نه‌دارم.
2
ژیانم بپارێزه‌، چونكه‌ من خۆشه‌ویستی تۆم،
تۆ خودای منیت، خزمه‌تكاره‌كه‌ی خۆت ڕزگار بكه‌،
ئه‌وه‌ی پشتی پێت به‌ستووه‌.
3
ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌،
به‌ درێژایی ڕۆژ هاوار بۆ تۆ ده‌كه‌م.
4
گیانی خزمه‌تكاری خۆت شاد بكه‌،
ئه‌ی په‌روه‌ردگار، چونكه‌ گیانی خۆم بۆ تۆ به‌رز ده‌كه‌مه‌وه‌.
5
ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ چاك و لێبورده‌یت،
پڕیت له‌ خۆشه‌ویستی نه‌گۆڕ بۆ ئه‌وانه‌ی هاوارت بۆ ده‌هێنن.
6
ئه‌ی یه‌زدان، گوێ له‌ نوێژم بگره‌،
گوێ له‌ پاڕانه‌وه‌م بگره‌.
7
له‌ ڕۆژی ته‌نگانه‌دا هاوار بۆ تۆ ده‌هێنم،
چونكه‌ به‌ هاوارمه‌وه‌ دێیت.
8
ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كوا هاوشێوه‌ی تۆ له‌نێو خوداوه‌نده‌كان؟
كوا هاوشێوه‌ی كرده‌وه‌كانت؟
9
ئه‌ی په‌روه‌ردگار، هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی دروستت كردوون،
دێن و له‌به‌رده‌م تۆدا كڕنۆش ده‌به‌ن و
ناوت شكۆدار ده‌كه‌ن.
10
چونكه‌ تۆ مه‌زنیت و كاری سه‌رسوڕهێنه‌ری گه‌وره‌ت كردووه‌،
هه‌ر ته‌نها تۆ خودایت.
11
ئه‌ی یه‌زدان، ڕێگای خۆتم فێر بكه‌،
بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ڕاستی تۆ بڕۆم،
دڵم یه‌كبخه‌ بۆ ترسی ناوه‌كه‌ت.
12
ئه‌ی خودای په‌روه‌ردگارم، به‌ هه‌موو دڵه‌وه‌ ستایشت ده‌كه‌م،
هه‌تاهه‌تایه‌ ناوت شكۆدار ده‌كه‌م،
13
چونكه‌ خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ت گه‌وره‌یه‌ بۆ من،
گیانی منت له‌ جیهانی مردووانی ژێره‌وه‌ ده‌رباز كرد.
14
ئه‌ی خودایه‌، لووتبه‌رزه‌كان لێم هه‌ستاون،
تاقمه‌ زۆرداره‌كان ده‌یانه‌وێت له‌ناوم ببه‌ن،
تۆ له‌به‌رچاو ناگرن.
15
به‌ڵام ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ خودایه‌كی میهره‌بان و به‌زه‌ییداریت،
پشوودرێژیت و پڕیت له‌ خۆشه‌ویستی نه‌گۆڕ و دڵسۆزی.
16
ئاوڕم لێ بده‌وه‌ و له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌،
هێزی خۆت به‌ خزمه‌تكاره‌كه‌ت ببه‌خشه‌ و
كوڕی كاره‌كه‌ره‌كه‌ت ڕزگار بكه‌.
17
نیشانه‌ی چاكه‌ی خۆتم له‌گه‌ڵ بكه‌،
بۆ ئه‌وه‌ی ناحه‌زانم ببینن و شه‌رمه‌زار بن،
ئه‌ی یه‌زدان، چونكه‌ تۆ یارمه‌تیت داوم و دڵنه‌واییت كردووم.