عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
بۆ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی مۆسیقاژه‌نان، به‌ ئامێره‌ ژێداره‌كان. زه‌بوورێكی داود 
1
ئه‌ی خودای ڕاستودروستم،
كه‌ لێت ده‌پاڕێمه‌وه‌ وه‌ڵامم بده‌وه‌.
له‌ ته‌نگانه‌دا به‌ هانامه‌وه‌ هاتی،
له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌ و گوێ له‌ نوێژه‌كه‌م بگره‌.
2
ئه‌ی خه‌ڵكینه‌، هه‌تا كه‌ی شكۆی من ده‌گۆڕن به‌ شوره‌یی؟
هه‌تا كه‌ی حه‌ز له‌ قسه‌ی پووچ ده‌كه‌ن و به‌دوای درۆدا ده‌گه‌ڕێن؟[a]
3
به‌ڵام بزانن كه‌ یه‌زدان پیاوی خۆشه‌ویستی بۆ خۆی ته‌رخان كردووه‌.
یه‌زدان گوێم لێ ده‌گرێت كاتێك لێی ده‌پاڕێمه‌وه‌.
4
كاتێك تووڕه‌ ده‌بن، گوناه مه‌كه‌ن،
به‌ڵام كه‌ له‌سه‌ر نوێنه‌كانتان
له‌ دڵی خۆتاندا لێكی بده‌نه‌وه‌ و بێده‌نگ بن.
5
قوربانی ڕاستودروست بكه‌ن و
پشت به‌ یه‌زدان ببه‌ستن.
6
زۆر كه‌س ده‌ڵێن: «كێ چاكه‌مان نیشان ده‌دات؟»
ئه‌ی یه‌زدان، با ڕووناكی ڕووی تۆ به‌سه‌رماندا هه‌ڵبێت[b] .
7
تۆ خۆشییه‌كی وات خستووه‌ته‌ دڵی منه‌وه‌
زۆر له‌وانه‌ زیاتره‌ كه‌ دانه‌وێڵه‌ و شه‌رابیان زۆره‌.
8
ئه‌ی یه‌زدان، به‌ ئاشتی پاڵ ده‌ده‌مه‌وه‌ و ده‌خه‌وم،
چونكه‌ ته‌نها تۆ به‌ ئاسووده‌یی نیشته‌جێم ده‌كه‌یت.
  1. a. 4‏:2 له‌ ده‌قی عیبری لێره‌ و له‌ ئایه‌تی 4، وشه‌ی \+tl سه‌لاه‌\+tl* هه‌یه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ وه‌ستانی مۆسیقا و خوێندنه‌وه‌.
  2. b. 4‏:6 خودا به‌ چاكه‌كانی به‌سه‌رمان بكاته‌وه‌، بڕوانه‌\+xt سه‌رژمێری 6‏:24‏-26.‏\+xt*‏