عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
زه‌بوورێكی داود. 
1
گۆرانی به‌سه‌ر خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ت و دادپه‌روه‌ریتدا ده‌ڵێم،
ئه‌ی یه‌زدان، سروودی ستایش بۆ تۆ ده‌ڵێم.
2
له‌ ڕێگای ته‌واوه‌تی وریا ده‌بمه‌وه‌.
كه‌ی دێیت بۆ لام؟
به‌ دڵێكی ته‌واوه‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌م،
له‌ناو ماڵی خۆم.
3
شتی قێزه‌ون له‌پێش چاوم دانانێم.
ڕقم له‌ كاری یاخیبووانه‌،
قه‌ت به‌ منه‌وه‌ نانووسێت.
4
دڵی خواروخێچ له‌ من دوور ده‌بێت،
په‌یوه‌ندیم به‌ به‌دكارییه‌وه‌ نابێت.
5
ئه‌وه‌ی به‌دزییه‌وه‌ بوختان به‌ كه‌سێك بكات،
ده‌مكوتی ده‌كه‌م،
له‌گه‌ڵ لووتبه‌رز و دڵ پڕ له‌ فیز
به‌رگه‌ ناگرم.
6
چاوم له‌ سه‌رڕاستانی زه‌وییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆم دایاننیشێنم،
ئه‌وانه‌ی ڕێگای ڕاستیان گرتووه‌ و خزمه‌تم ده‌كه‌ن.
7
ئه‌وه‌ی به‌ فێڵ ئیش بكات، له‌ ماڵی من دانانیشێت،
ئه‌وه‌ی درۆ بكات، له‌به‌رچاوی من ناوه‌ستێت.
8
به‌یانییان زوو هه‌موو به‌دكاره‌كانی زه‌وی
ده‌مكوت ده‌كه‌م،
له‌ شاری یه‌زدان ڕیشه‌كێشیان ده‌كه‌م،
هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوناهبارن.