عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- دانپێدانانی گه‌ل به گوناهه‌كانیان
- 1
- له بیست و چواری ئه‌م مانگه‌دا نه‌وه‌ی ئیسرائیل كۆبوونه‌وه، به ڕۆژوو و جلوبه‌رگی گوش[a] و سه‌ری تۆزاوییه‌وه.
- 2
- ئه‌وانه‌ی له ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئیسرائیل بوون له هه‌موو ڕه‌چه‌ڵه‌كه بێگانه‌كان جیا بوونه‌وه و ڕاوه‌ستان و دانیان به گوناهه‌كانی خۆیان و تاوانه‌كانی باوباپیرانیان نا.
- 3
- له شوێنه‌كانی خۆیاندا ڕاوه‌ستان و چاره‌كه ڕۆژێك له په‌ڕتووكی ته‌وراتی یه‌زدانی په‌روه‌ردگاریان خوێنده‌وه، چاره‌كه ڕۆژێكیش دانیان به گوناهه‌كانیان ده‌نا و كڕنۆشیان بۆ یه‌زدانی په‌روه‌ردگاریان ده‌برد.
- 4
- له‌سه‌ر پێپلیكانهكه، له لێڤییهكان، یێشوع، بانی، قه‌دمیێل، شه‌ڤه‌نیا، بوننی، شێرێڤیا، بانی و كه‌نانی ڕاوه‌ستان و به ده‌نگێكی گه‌وره هاواریان بۆ یه‌زدانی په‌روه‌ردگاریان كرد.
- 5
- له لێڤییهكان، یێشوع، قه‌دمیێل، بانی، حه‌شه‌ڤنه‌یا، شێرێڤیا، هۆدیا، شه‌ڤه‌نیا و په‌ته‌حیا، گوتیان: «هه‌ستن و ستایشی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان بكه‌ن كه له ئه‌زه‌له‌وه‌یه و هه‌تاهه‌تایه.»
با ناوی شكۆدارت به‌ره‌كه‌تدار بێت، به‌رزه به‌سه‌ر هه‌موو به‌ره‌كه‌ت و ستایشێكهوه. - 6
- تۆ خۆت به ته‌نها یه‌زدانیت. تۆ ئاسمانت دروستكرد، ئاسمانی ئاسمانه‌كان و هه‌موو هێزه‌كانیان، زه‌وی و هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌تی، ده‌ریاكان و هه‌موو ئه‌وه‌ی كه تێیاندایه. تۆ ژیان به هه‌موویان ده‌ده‌یت و هێزه‌كانی ئاسمان كڕنۆشت بۆ ده‌به‌ن.
- 7
- «تۆ یه‌زدانی په‌روه‌ردگاریت، كه ئه‌برامت هه‌ڵبژارد و له ئووری كلدانییهكانهوه ده‌رتهێنا و ناوت نا ئیبراهیم.
- 8
- بینیت له‌به‌رده‌می تۆ دڵسۆزه، په‌یمانت له‌گه‌ڵی به‌ست، كه خاكی كه‌نعانی و حیتی و ئه‌موری و پریزی و یه‌بوسی و گرگاشییهكانی بده‌یتێ، بیده‌یته نه‌وه‌كه‌ی، ئینجا به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆتت هێنایه دی، چونكه تۆ ڕاستودروستیت.
- 9
- «تۆ زه‌لیلی باوباپیرانی ئێمه‌ت له میسر بینی و گوێت له هاواریان بوو له‌لای ده‌ریای سوور[b] .
- 10
- نیشانه و په‌رجووت[c] له دژی فیرعه‌ون و هه‌موو كاربه‌ده‌سته‌كانی و گه‌لی خاكه‌كه‌ی كرد، چونكه زانیت ئه‌وان زۆریان لێ‌كردن. جا ناوێكت بۆ خۆت دروستكرد وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌یه.
- 11
- ده‌ریاكه‌ت له‌به‌رده‌میاندا شه‌ق كرد تاوه‌كو به‌ناو ده‌ریاكه به‌سه‌ر وشكانیدا بپه‌ڕینه‌وه، ڕاونه‌رانی ئه‌وانیشت فڕێدایه ناو قووڵاییه‌وه، وه‌ك به‌ردێك له‌ناو ئاوه به‌هێزه‌كان.
- 12
- به ڕۆژ به ستوونی هه‌ور ڕێت نیشان دان، به شه‌ویش به ستوونی ئاگر، هه‌تا ئه‌و ڕێگایه‌یان بۆ ڕووناك بكه‌یته‌وه كه پێیدا ده‌ڕۆن.
- 13
- «له‌سه‌ر شاخی سینا دابه‌زیت و له ئاسمانه‌وه له‌گه‌ڵیاندا دوایت. حوكمه ڕێك و فێركردنه ڕاست و فه‌رز و فه‌رمانه باشه‌كانت دانێ.
- 14
- ڕۆژی شه‌ممه‌ی خۆتت پێ ناساندن، له‌سه‌ر ده‌ستی موسای خزمه‌تكارت فه‌رمان و فه‌رز و فێركردنه‌كانت دانێ.
- 15
- له برسیێتییاندا له ئاسمانه‌وه نانت دانێ، له تینووێتیشیاندا له تاشه‌به‌رده‌وه ئاوت بۆ ده‌رهێنان و پێت فه‌رموون: ”وه‌رنه ژووره‌وه بۆ داگیركردنی ئه‌م خاكه،“ ئه‌وه‌ی سوێندت خوارد كه بیانده‌یتێ.
- 16
- «به‌ڵام ئه‌وان و باوباپیرانمان له‌خۆبایی و كه‌لله‌ڕه‌ق بوون و گوێیان له فه‌رمانه‌كانت نه‌گرت.
- 17
- گوێگرتنیان ڕه‌تكرده‌وه و په‌رجووه‌كانی تۆیان له یاد كرد كه له‌گه‌ڵیاندا كردت، كه‌لله‌یان ڕهقكرد و له یاخیبوونهكهیان سه‌رۆكیان دانا هه‌تا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كۆیلایهتییهكهیان. به‌ڵام تۆ خودایه‌كی لێبورده‌ی میهره‌بان و به به‌زه‌ییت، پشوودرێژیت، خۆشه‌ویستی نه‌گۆڕت زۆره. تۆ وازت لێ نه‌هێنان،
- 18
- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌یكه‌رێكی له‌قاڵبدراوی گوێره‌كه‌یان دروستكرد و گوتیان: ”ئه‌مه خوداوهندهكهمانه[d] ، ئه‌وه‌ی له میسره‌وه ده‌ریهێناین!“ كاتێك سووكایه‌تییه‌كی گه‌وره‌یان كرد.
- 19
- «به‌ڵام تۆ به به‌زه‌ییه زۆره‌كه‌ت له چۆڵه‌وانی وازت لێ نه‌هێنان، به ڕۆژ ستوونه هه‌وره‌كه و به شه‌ویش ستوونه ئاگره‌كه له‌سه‌ریان لا نه‌چوو بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگایان پیشان بدات، هه‌تا ئه‌و ڕێگایه‌ی پێیدا ده‌ڕۆن ڕووناكی بكاته‌وه.
- 20
- ڕۆحه چاكه‌كه‌ی خۆشت پێدان بۆ فێركردنیان و مه‌نی خۆتت له ده‌میان نه‌گرته‌وه و ئاوت پێدان بۆ تینووێتییان.
- 21
- چل ساڵ له چۆڵه‌وانی به‌خێوت كردن و له هیچیان كه‌م نه‌بوو، جله‌كانیان دانه‌ڕزا و پێیه‌كانیان نه‌ئاوسا.
- 22
- «پاشایه‌تی و گه‌لانت پێدان به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كاندا دابه‌شت كردن، خاكی سیحۆنی پاشای حه‌شبۆن، هه‌روه‌ها خاكی عۆگی پاشای باشانیان داگیر كرد.
- 23
- كوڕه‌كانی ئه‌وانت وه‌ك ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان زۆر كرد و ئه‌وانت هێنا ئه‌و خاكه‌ی كه به باوباپیرانیانت فه‌رموو: ”وه‌رنه ناوییه‌وه داگیری بكه‌ن.“
- 24
- ئینجا كوڕان هاتن و ده‌ستیان به‌سه‌ر خاكه‌كه‌دا گرت، تۆش كهنعانییهكانی دانیشتووانی خاكه‌كه‌ت له‌به‌رده‌میاندا زه‌لیل كرد، پاشاكانی و گهلهكانیت دایه ده‌ست ئه‌وان، هه‌تا ئه‌وه‌یان پێ بكه‌ن كه پێیان باشه.
- 25
- چه‌ند شارێكی قه‌ڵابه‌ند و زه‌وی به‌پیتیان گرت، ماڵیان داگیر كرد كه پڕ بوو له هه‌موو جۆره شتێكی باش، بیره ههڵكهنراوهكان و ڕه‌زه‌مێو و ڕه‌زی زه‌یتوون و داری به‌رداری زۆر. ئینجا هه‌تا تێر و قه‌ڵه‌و بوون خواردیان و چێژیان له چاكه‌ی زۆری تۆ وه‌رگرت.
- 26
- «به‌ڵام یاخی بوون و لێت هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و فێركردنه‌كانی تۆیان فڕێدایه پشتیانه‌وه. پێغه‌مبه‌ره‌كانی تۆیان كوشت، ئه‌وانه‌ی ئاگاداریان كردنه‌وه هه‌تا بیانگه‌ڕێننه‌وه لای تۆ، سووكایه‌تییه‌كی گه‌وره‌یان ئه‌نجام دا.
- 27
- ئیتر ئه‌وانت دایه ده‌ست دوژمنه‌كانیان، ئه‌وانیش سته‌میان لێ‌كردن. كاتێك له ته‌نگانه‌دا بوون هاواریان بۆ كردیت، تۆش له ئاسمانه‌وه گوێت لێ بوو، جا به‌پێی به‌زه‌ییه زۆره‌كه‌ت چه‌ند ڕزگاركهرێكت پێدان، كه له ده‌ست دوژمنانیان ڕزگاریان كردن.
- 28
- «كاتێك حه‌سانه‌وه، گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجامدان خراپه له‌به‌رده‌می تۆ، تۆش له‌ناو ده‌ستی دوژمنه‌كانیان وازت لێ هێنان هه‌تا به‌سه‌ریاندا زاڵ بن، جا گه‌ڕانه‌وه و هاواریان بۆت كرد، تۆش له ئاسمانه‌وه گوێت لێ بوو، زۆر جار به‌پێی به‌زه‌ییه‌كه‌ت فریایان كه‌وتیت.
- 29
- «ئاگادارت كردنه‌وه هه‌تا بیانگه‌ڕێنیته‌وه سه‌ر فێركردنه‌كانت. به‌ڵام ئه‌وان له‌خۆبایی بوون و گوێیان له فه‌رمانه‌كانت نه‌گرت و له دژی حوكمه‌كانت گوناهیان كرد، ئه‌وانه‌ی مرۆڤ كاریان پێ بكات پێیان ده‌ژیێت. ئه‌وان كهللهڕهقانه پشتیان تێ كردیت و ملیان ڕهقكرد و گوێیان نه‌گرت.
- 30
- له‌گه‌ڵیان ئارام بوویت و ساڵانێكی زۆر به ڕۆحی خۆت و له ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كانته‌وه ئاگادارت كردنه‌وه، به‌ڵام گوێیان نه‌گرت، تۆش ئه‌وانت دایه ده‌ستی گه‌لانی دراوسێ.
- 31
- به‌ڵام له‌به‌ر به‌زه‌ییه زۆره‌كه‌ت كۆتاییت پێ نه‌هێنان، وازت لێ نه‌هێنان، چونكه تۆ خودایه‌كی میهره‌بان و به به‌زه‌ییت.
- 32
- «ئێستاش ئه‌ی خودای ئێمه، خودای گه‌وره، ئه‌ی پاڵه‌وان و ئه‌ی سامناك، ئه‌ی ئه‌وه‌ی په‌یمانی خۆشه‌ویستییه‌كه‌ت ده‌به‌یته‌سه‌ر، با به‌لاته‌وه كه‌م نه‌بێت هه‌موو ئه‌و ناخۆشییانه‌ی كه تووشمان بووه، تووشی پاشا و ڕابهرهكانمان بووه، تووشی كاهین و پێغهمبهرهكانمان بووه، تووشی باوباپیرانمان و هه‌موو گه‌له‌كه‌ت بووه، له ماوه‌ی پاشایه‌تی پاشاكانی ئاشوره‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ.
- 33
- له هه‌موو ئه‌وه‌ی به‌سه‌رمان هاتووه تۆ ڕاستودروستیت، چونكه تۆ دڵسۆزیت ئه‌نجام دا، ئێمه‌ش خراپه.
- 34
- پاشا و سه‌ركرده و كاهین و باوباپیرانمان كاریان به فێركردنهكهت نه‌كرد و گوێیان نه‌دایه فه‌رمان و ئاگاداركردنه‌وه توندهكانت كه پێت دان.
- 35
- ته‌نانه‌ت له پاشایه‌تییه‌كه‌ی خۆیان و له‌و چاكه زۆره‌ی تۆ كه داته ئه‌وان له‌و خاكه فراوان و به‌پیته‌ی كه خستته به‌رده‌میان، خزمه‌تی تۆیان نه‌كرد و له كرده‌وه خراپه‌كانیان نه‌گه‌ڕانه‌وه.
- 36
- «ئه‌مڕۆ ئێمه كۆیله‌ین ئه‌و خاكه‌ش كه داوته به باوباپیرانی ئێمه هه‌تا له به‌روبووم و خێروبێره‌كه‌ی بخۆن، ئه‌وه‌تا ئێمه كۆیله‌ین له‌سه‌ری.
- 37
- له‌به‌ر گوناهه‌كانمان به‌روبوومه زۆرهكهشی بۆ ئه‌و پاشایانه‌یه كه له‌سه‌ر ئێمه‌ت داناوه، كه به‌سه‌ر خۆمان و ئاژهڵهكانماندا زاڵن، به‌پێی ئاره‌زووی خۆیان. ئیتر ئێمه له ته‌نگانه‌یه‌كی گه‌وره‌داین.
- په‌یمانی خه‌ڵك
- 38
- «له‌به‌ر هه‌موو ئه‌مانه، ئێمه په‌یمانێك ده‌به‌ستین و ده‌ینووسینه‌وه، ڕابه‌ر و لێڤی و كاهینهكانیشمان مۆری ده‌كه‌ن.»
- a. 9:1 وه‌ك هێمای تۆبه‌كردن جلوبه‌رگیان له گوش دروستكردووه و له‌به‌ریان كردووه.
- b. 9:9 عیبری \+tl سوف\+tl* واته (زه‌ل). ده‌شێت مه‌به‌ست له ده‌ریای سوف بێت، ئه‌و ده‌ریایه بێت كه ده‌كه‌وێته سه‌رووی باكووری كه‌نداوی سوێسی ئه‌مڕۆ، به‌ڵام له ده‌قی یۆنانی په‌یمانی نوێ هه‌ر به ده‌ریای سوور نووسراوه. بڕوانه \+xt عیبرانییه‌كان 11:29\+xt*.
- c. 9:10 په‌رجوو: موعجیزه.
- d. 9:18 بڕوانه \+xt ده‌رچوون 32:4\+xt*.