عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
حوكم مه‌ده‌ن 
1
«خه‌ڵك تاوانبار مه‌كه‌ن تاكو خودا تاوانبارتان نه‌كات،
2
چونكه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی خه‌ڵك تاوانبار ده‌كه‌ن خودا تاوانبارتان ده‌كات، به‌و پێوانه‌یه‌ی ئێوه‌ بۆ خه‌ڵك ده‌یپێون، خودا بۆتان ده‌پێوێته‌وه‌.
3
«بۆچی سه‌رنج له‌ پووشی ناو چاوی براكه‌ت ده‌ده‌یت، به‌ڵام ئاگات له‌ كاریته‌كه‌ی ناو چاوی خۆت نییه‌؟
4
یان، چۆن به‌ براكه‌ت ده‌ڵێی: ”ڕێم بده‌ با پووشه‌كه‌ی ناو چاوت ده‌ربهێنم،“ له‌كاتێكدا ته‌خته‌ دارێك له‌ناو چاوی خۆتدایه‌؟
5
ئه‌ی دووڕوو، یه‌كه‌م جار ته‌خته‌ داره‌كه‌ی ناو چاوی خۆت ده‌ربهێنه‌، ئینجا باش ده‌بینیت بۆ ده‌رهێنانی پووشه‌كه‌ی ناو چاوی براكه‌ت.
6
«شتی پیرۆز مه‌ده‌ن به‌ سه‌گ، مرواریشتان فڕێمه‌ده‌نه‌ به‌رده‌می به‌راز، نه‌وه‌ك پێشێلیان بكه‌ن و ڕوو وه‌ربگێڕن و پارچه‌پارچه‌تان بكه‌ن.
داوا بكه‌ن، پێتان ده‌درێ 
7
«داوا بكه‌ن، پێتان ده‌درێت. بگه‌ڕێن، ده‌دۆزنه‌وه‌. له‌ ده‌رگا بده‌ن، لێتان ده‌كرێته‌وه‌،
8
چونكه‌ هه‌ركه‌سێك داوا بكات، وه‌رده‌گرێت. ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێت، ده‌دۆزێته‌وه‌. ئه‌وه‌ش له‌ ده‌رگا ده‌دات، لێی ده‌كرێته‌وه‌.
9
«ئه‌گینا كێ له‌ ئێوه‌ ئه‌گه‌ر كوڕه‌كه‌ی داوای نانی لێ بكات، به‌ردی ده‌داتێ؟
10
یان داوای ماسی لێ بكات، ماری ده‌داتێ؟
11
جا ئێوه‌ كه‌ خراپن، بزانن شتی باش بده‌نه‌ منداڵه‌كانتان، باوكتان له‌ ئاسمان چه‌ند زیاتر شتی باش ده‌داته‌ ئه‌وانه‌ی داوای لێده‌كه‌ن!
12
كه‌واته‌ له‌ هه‌ر شتێكدا ئاوا بۆ خه‌ڵك بكه‌ن كه‌ ده‌تانه‌وێ بۆتان بكرێت، چونكه‌ ئه‌مه‌یه‌ پوخته‌ی ته‌ورات و په‌یامی پێغه‌مبه‌ران.
ده‌رگای ته‌سك 
13
«له‌ ده‌رگای ته‌سك بڕۆنه‌ ژووره‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و ده‌رگایه‌ی به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌ڕوات پانه‌ و ڕێگاكه‌ی به‌رینه‌ و زۆرن ئه‌وانه‌ی پێیدا ده‌چنه‌ ژووره‌وه‌.
14
به‌ڵام ته‌سكه‌ ده‌رگا و ته‌نگه‌ ئه‌و ڕێگایه‌ی به‌ره‌و ژیان ده‌چێت، كه‌م كه‌سیش ده‌یدۆزێته‌وه‌.
ناسین به‌ به‌رهه‌م 
15
«ئاگاداری پێغه‌مبه‌رانی درۆزن بن كه‌ له‌ پێستی مه‌ڕدا بۆ لاتان دێن، به‌ڵام له‌ناوه‌وه‌ گورگی دڕنده‌ن.
16
به‌ به‌رهه‌میان ده‌یانناسنه‌وه‌. ئایا ترێ له‌ دڕك ده‌ڕنن یان هه‌نجیر له‌ چقڵ؟
17
به‌م شێوه‌یه‌ هه‌موو دارێكی باش به‌ری باش ده‌دات، داری خراپیش به‌ری خراپ.
18
داری چاك ناتوانێت به‌ری خراپ بدات و داری خراپیش ناتوانێت به‌ری باش بدات.
19
هه‌ر دارێك به‌ری باش نه‌دات ده‌بڕدرێته‌وه‌ و فڕێده‌درێته‌ ناو ئاگر.
20
كه‌واته‌ به‌ به‌رهه‌میان ده‌یانناسنه‌وه‌.
21
«نه‌ك هه‌ركه‌سێك پێم بڵێت: ”گه‌وره‌م، گه‌وره‌م!“ ده‌چێته‌ ناو شانشینی ئاسمان، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌ خواستی باوكم ده‌كات كه‌ له‌ ئاسمانه‌.
22
له‌و ڕۆژه‌دا، زۆر كه‌س پێم ده‌ڵێن: ”گه‌وره‌م، گه‌وره‌م! ئایا به‌ ناوی تۆوه‌ په‌یامی خودامان ڕانه‌گه‌یاند، به‌ ناوی تۆوه‌ ڕۆحی پیسمان ده‌رنه‌كرد، به‌ ناوی تۆوه‌ په‌رجووی[a] زۆرمان نه‌كرد؟“
23
ئینجا منیش پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نم: ”قه‌ت ئێوه‌م نه‌ناسیوه‌. لێم دوور بكه‌ونه‌وه‌، ئه‌ی سه‌رپێچیكاران!“
دانا و گێل 
24
«له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ركه‌سێك گوێی له‌م وتانه‌م بێت و په‌یڕه‌وی بكات، وه‌ك پیاوێكی دانا وایه‌ كه‌ خانووه‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌رد دروستكردبێت.
25
باران باری و لافاو هه‌ستا و ڕه‌شه‌با هه‌ڵیكرد و له‌و خانووه‌ی دا، به‌ڵام نه‌ڕووخا، چونكه‌ له‌سه‌ر به‌رد دروستكرابوو.
26
هه‌ركه‌سێكیش گوێی له‌م وتانه‌م بێت و په‌یڕه‌وی نه‌كات، وه‌ك پیاوێكی گێل وایه‌ خانووه‌كه‌ی له‌سه‌ر لم دروستكردبێت.
27
باران باری و لافاو هه‌ستا و ڕه‌شه‌با هه‌ڵیكرد و له‌و خانووه‌ی دا و ڕووخا، ڕووخانه‌كه‌شی گه‌وره‌ بوو.»
28
كاتێك عیسا ئه‌م وتانه‌ی ته‌واو كرد، خه‌ڵكه‌كه‌ له‌ فێركردنه‌كه‌ی سه‌رسام بوون،
29
چونكه‌ وه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارێك فێری ده‌كردن، نه‌ك وه‌كو مامۆستایانی ته‌ورات.
  1. a. 7‏:22 په‌رجوو: موعجیزه‌.