عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- خێركردن
- 1
- «هۆشیار بن. نه‌كه‌ن له‌به‌رچاوی خه‌ڵك چاكه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتانبینن. ئه‌گینا له‌لای باوكی ئاسمانیتان پاداشتتان نابێت.
- 2
- «له‌به‌ر ئه‌وه كاتێك خێرێك ده‌كه‌یت، له‌پێش خۆت زوڕنا لێمهده وه‌ك دووڕووان كه له كه‌نیشت و سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌یكه‌ن، تاكو له‌لایه‌ن خه‌ڵك ستایش بكرێن. ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وانه پاداشتی خۆیان وه‌رگرتووه.
- 3
- به‌ڵام تۆ كه خێرێك ده‌كه‌یت، مه‌هێڵه ده‌ستی چه‌پت بزانێت ده‌ستی ڕاستت چی ده‌كات،
- 4
- تاكو خێره‌كه‌ت به نهێنی بێت. باوكیشت ئه‌و كاره ده‌بینێت كه به نهێنی ئه‌نجام دراوه، پاداشتت ده‌داته‌وه.
- نوێژكردن
- 5
- «كاتێك نوێژ ده‌كه‌ن وه‌ك دووڕووان مه‌بن، ئه‌وان حه‌ز ده‌كه‌ن به پێوه له كه‌نیشت و سووچی شه‌قامه‌كان نوێژ بكه‌ن، تاكو بۆ خه‌ڵك دیار بن. ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وانه پاداشتی خۆیان وه‌رگرتووه.
- 6
- به‌ڵام تۆ كاتێك نوێژ ده‌كه‌یت، بڕۆ ژووره‌كه‌ت و ده‌رگا له‌سه‌ر خۆت دابخه، نوێژ بكه بۆ باوكی نه‌بینراوت. باوكیشت ئه‌و كاره ده‌بینێت كه به نهێنی ئه‌نجام دراوه، پاداشتت ده‌داته‌وه.
- 7
- كاتێك نوێژ ده‌كه‌ن، وه‌ك بتپه‌رستان ئه‌وه‌نده وشه‌كان دووباره مه‌كه‌نه‌وه، چونكه واده‌زانن به زۆر گوتنیان گوێیان لێ ده‌گیرێت.
- 8
- له‌به‌ر ئه‌وه وه‌ك ئه‌وان مه‌بن، چونكه باوكتان ده‌زانێت پێویستیتان به چییه، پێش ئه‌وه‌ی داوای لێ بكه‌ن.
- 9
- «به‌ڵام ئێوه به‌م شێوه‌یه نوێژ بكه‌ن و بڵێن:
«”ئه‌ی باوكمان له ئاسمان،
با ناوت پیرۆز بێت،[a] - 10
- با پاشایه‌تییه‌كه‌ت بێ[b] ،
با خواستت له‌سه‌ر زه‌وی په‌یڕه‌و بكرێت وه‌ك له ئاسمان. - 11
- نانی ڕۆژانه‌مان ئه‌مڕۆش بده‌رێ.
- 12
- له گوناهه‌كانمان[c] خۆشبه،
هه‌روه‌ك ئێمه‌ش له‌وانه خۆشده‌بین كه خراپه‌مان به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن. - 13
- مه‌مانخه‌ره تاقیكردنه‌وه،
به‌ڵكو له شه‌یتان[d] ڕزگارمان بكه.“ - 14
- ئه‌گه‌ر گه‌ردنی خه‌ڵكی له‌به‌ر خراپه‌كانیان ئازاد بكه‌ن، ئه‌وا باوكی ئاسمانیشتان لێتان خۆشده‌بێت.
- 15
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر گه‌ردنی خه‌ڵكی ئازاد نه‌كه‌ن، ئه‌وا باوكیشتان له گوناهه‌كانتان خۆش نابێت.
- ڕۆژووگرتن
- 16
- «كاتێك به‌ڕۆژوو ده‌بن، ڕووگرژ مه‌بن وه‌ك دووڕووان، چونكه ڕوویان ده‌گۆڕن تاكو بۆ خه‌ڵكی ده‌ربخه‌ن كه به‌ڕۆژوون. ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وانه پاداشتی خۆیان وه‌رگرتووه.
- 17
- به‌ڵام تۆ كه به‌ڕۆژوو ده‌بیت، سه‌رت چه‌ور بكه و ده‌موچاوت بشۆ،
- 18
- تاكو بۆ خه‌ڵك ده‌رنه‌كه‌وێت كه به‌ڕۆژوویت، ته‌نها باوكی نه‌بینراوت نه‌بێت، باوكیشت ئه‌و كاره ده‌بینێت كه به نهێنی ئه‌نجام دراوه، پاداشتت ده‌داته‌وه.
- گه‌نجینه‌ی ڕاسته‌قینه
- 19
- «له‌سه‌ر زه‌وی گه‌نجینه بۆ خۆتان كۆمه‌كه‌نه‌وه، له‌وێ مۆرانه و ژه‌نگ تێكی ده‌ده‌ن، دز ده‌یبڕێت و ده‌یدزێت.
- 20
- به‌ڵكو گه‌نجینه بۆ خۆتان له ئاسمان كۆبكه‌نه‌وه، له‌وێ مۆرانه و ژه‌نگ تێكی ناده‌ن، دزیش نایبڕێت و نایدزێت،
- 21
- چونكه گهنجینهكهت له‌كوێ بێت، دڵیشت له‌وێ ده‌بێت.
- 22
- «چاو چرای جه‌سته‌یه، ئه‌گه‌ر چاوت ساغ بێت، ئه‌وا جه‌سته‌ت هه‌مووی ڕووناكییه،
- 23
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاوت خراپ بێت، ئه‌وا هه‌موو جه‌سته‌ت تاریك ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕووناكییه‌ی له تۆدایه تاریكی بێت، ئاخۆ ده‌بێ تاریكی چۆن بێت!
- 24
- «كه‌س ناتوانێت كۆیلایه‌تی دوو گه‌وره بكات، چونكه ڕقی له یه‌كێكیان ده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌ی دیكه‌ی خۆشده‌وێت، یان ده‌ست به یه‌كێكیانه‌وه ده‌گرێت و ئه‌وه‌ی دیكه پشتگوێ ده‌خات. ئێوه‌ش ناتوانن كۆیله‌ی خودا و پاره بن.
- خودا خه‌ممان ده‌خوات
- 25
- «خه‌م بۆ ژیان و جه‌سته‌تان مه‌خۆن، چی ده‌خۆن و چی ده‌خۆنه‌وه یان چی ده‌پۆشن. ئایا ژیان له خواردن گرنگتر نییه؟ یان جه‌سته له پۆشاك؟
- 26
- سه‌یری باڵنده‌ی ئاسمان بكه‌ن، نه تۆ‌و ده‌كه‌ن و نه دروێنه و نه له ئه‌مبار كۆده‌كه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باوكی ئاسمانیتان به‌خێویان ده‌كات. ئایا ئێوه له‌وان به‌نرختر نین؟
- 27
- كێ له ئێوه ئه‌گه‌ر خه‌م بخوات، ده‌توانێت یه‌ك كاتژمێر له ته‌مه‌نی خۆی زیاد بكات؟
- 28
- «هه‌روه‌ها بۆچی خه‌می پۆشاكتانه؟ سه‌یری گوڵی كێوی بكه‌ن چۆن گه‌شه ده‌كات، نه خۆی ماندوو ده‌كات و نه ده‌ڕێسێت،
- 29
- به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: ته‌نانه‌ت سلێمانیش له‌وپه‌ڕی شكۆمه‌ندیدا وه‌ك یه‌كێك له‌وانه‌ی نه‌پۆشیوه.
- 30
- ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕینه، ئه‌گه‌ر خودا ئه‌و گیایه‌ی كه ئه‌مڕۆ له كێڵگه‌یه و به‌یانی ده‌خرێته ته‌نووره‌وه به‌و شێوه‌یه بپۆشێت، ئایا ئێوه زیاتر نین هه‌تا پۆشته‌تان بكات!
- 31
- جا خه‌م مه‌خۆن بڵێن ”چی بخۆین؟“ یان ”چی بخۆینه‌وه؟“ یان ”چی بپۆشین؟“
- 32
- چونكه بێباوه‌ڕان هه‌وڵ بۆ هه‌موو ئه‌مانه ده‌ده‌ن، باوكی ئاسمانیشتان ده‌زانێت پێویستیتان به هه‌موو ئه‌وانه هه‌یه.
- 33
- به‌ڵكو یه‌كه‌م جار داوای پاشایه‌تییه‌كه‌ی خودا و ڕاستودروستییه‌كه‌ی بكه‌ن، هه‌موو ئه‌مانه‌تان بۆ زیاد ده‌بێت.
- 34
- له‌به‌ر ئه‌وه خه‌می به‌یانی مه‌خۆن، چونكه به‌یانی خه‌می خۆی ده‌خوات. هه‌ر ڕۆژێك خراپی خۆی به‌سه.
- a. 6:9 واته شكۆداركردنی ناوی خودا له‌لایه‌ن به‌دیهێنراوانی.
- b. 6:10 به واتای هاتنی پاشایه‌تی خودا له ئاسمانه‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی.
- c. 6:12 یۆنانی: قه‌رزه‌كان.
- d. 6:13 یۆنانی: خراپهكارهكه.