عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
هه‌روه‌ها یه‌زدان به‌ موسای فه‌رموو:
2
«له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”ئه‌مانه‌ جه‌ژنه‌كانی منن، جه‌ژنه‌كانی یه‌زدان كه‌ تێیدا بانگه‌وازی كۆبوونه‌وه‌ی پیرۆزبوون[a] ده‌كه‌ن.
شه‌ممه‌ 
3
«”شه‌ش ڕۆژ كار بكه‌ن به‌ڵام ڕۆژی حه‌وته‌م شه‌ممه‌یه‌، پشوودانه‌ و كۆبوونه‌وه‌ی پیرۆزبوونه‌، هیچ كارێك مه‌كه‌ن، له‌ هه‌موو نشینگه‌كانتان شه‌ممه‌یه‌ بۆ یه‌زدان.
جه‌ژنی په‌سخه‌ و جه‌ژنی فه‌تیره‌ 
4
«”ئه‌مانه‌ جه‌ژنه‌كانی یه‌زدانن، كۆبوونه‌وه‌ی پیرۆزبوونه‌كان كه‌ ده‌بێت له‌ كاتی خۆیدا بانگه‌وازی بۆ بكه‌ن.
5
له‌ ئێواره‌وه‌ له‌ چوارده‌ی مانگی یه‌ك، جه‌ژنی په‌سخه‌ بۆ یه‌زدان ده‌ستپێده‌كات.
6
له‌ ڕۆژی پازده‌ی ئه‌م مانگه‌دا جه‌ژنی فه‌تیره‌ بۆ یه‌زدان ده‌ستپێده‌كات، ده‌بێت حه‌وت ڕۆژ نانی فه‌تیره‌[b] بخۆن.
7
له‌ ڕۆژی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی پیرۆزبوون ببه‌ستن، هیچ كارێكی ئاسایی مه‌كه‌ن.
8
حه‌وت ڕۆژ قوربانی به‌ ئاگر بۆ یه‌زدان پێشكه‌ش بكه‌ن، له‌ ڕۆژی حه‌وته‌میشدا كۆبوونه‌وه‌ی پیرۆزبوون ببه‌ستن، هیچ كارێكی ئاسایی مه‌كه‌ن.“»
یه‌كه‌مین به‌رهه‌م 
9
هه‌روه‌ها یه‌زدان به‌ موسای فه‌رموو:
10
«له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”كاتێك هاتنه‌ ئه‌و خاكه‌ی من پێتانی ده‌ده‌م و ده‌غڵتان دورییه‌وه‌، ئه‌وا یه‌كه‌م مه‌لوی[c] دروێنه‌تان بۆ كاهین بهێنن.
11
ئه‌ویش ده‌بێت مه‌لوه‌كه‌ له‌به‌رده‌م یه‌زدان به‌رز بكاته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی لێتان وه‌ربگیرێت، ڕۆژی پاش شه‌ممه‌ كاهین ده‌بێت به‌رزی بكاته‌وه‌.
12
له‌ ڕۆژی به‌رزكردنه‌وه‌ی مه‌لوه‌كه‌، به‌رخێكی ساغی یه‌ك ساڵه‌ بكه‌نه‌ قوربانی سووتاندن بۆ یه‌زدان،
13
پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه‌شی دوو ده‌یه‌كی ئێفه‌یه‌ك[d] له‌ باشترین ئاردی به‌ زه‌یت شێلراو بكه‌ به‌ قوربانی به‌ ئاگر بۆ یه‌زدان، ئه‌و بۆنه‌ی یه‌زدان پێی خۆشه‌، شه‌رابه‌ پێشكه‌شكراوه‌كه‌شی، چاره‌كه‌ هه‌ینێك[e] شه‌رابه‌.
14
نان و قه‌ره‌خه‌رمان و گه‌نمی تازه‌ مه‌خۆن، هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی قوربانییه‌كه‌ی خوداتان ده‌هێنن، فه‌رزێكی هه‌تاهه‌تاییه‌ له‌ نه‌وه‌كانی ئێوه‌ له‌ هه‌موو نشینگه‌كانتان.
جه‌ژنی هه‌فته‌كان[f]  
15
«”ئینجا له‌ ڕۆژی دوای شه‌ممه‌وه‌، له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كه‌ مه‌لوه‌كه‌ وه‌ك قوربانی به‌رزكردنه‌وه‌ ده‌هێنن، حه‌وت هه‌فته‌ی ته‌واو بژمێرن،
16
هه‌تا ڕۆژی دوای شه‌ممه‌ی حه‌وته‌م بژمێرن كه‌ په‌نجا ڕۆژه‌، ئینجا پێشكه‌شكراوێكی دانه‌وێڵه‌ی نوێ بۆ یه‌زدان پێشكه‌ش بكه‌ن.
17
له‌ نشینگه‌كانتانه‌وه‌ دوو نانی وه‌ك قوربانی به‌رزكردنه‌وه‌ بهێنن، له‌ دوو ده‌یه‌كی ئێفه‌یه‌ك له‌ باشترین ئارد بێت و به‌ هه‌ویرترشه‌وه‌ كرابنه‌ نان، یه‌كه‌مین به‌رهه‌مه‌ بۆ یه‌زدان.
18
له‌گه‌ڵ نانه‌كان حه‌وت به‌رخی نێری یه‌ك ساڵه‌ی ساغ و جوانه‌گایه‌ك[g] و دوو به‌ران بكه‌نه‌ قوربانی سووتاندن بۆ یه‌زدان. له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكراوه‌ دانه‌وێڵه‌كه‌یان و شه‌رابه‌ پێشكه‌شكراوه‌كه‌یان، قوربانی به‌ ئاگره‌، ئه‌و بۆنه‌ی یه‌زدان پێی خۆشه‌.
19
گیسكێكی نێرینه‌ش بكه‌نه‌ قوربانی گوناه و دوو به‌رخی یه‌ك ساڵه‌ش بكه‌نه‌ قوربانی هاوبه‌شی.
20
جا كاهینه‌كه‌ ده‌بێت دوو به‌رخه‌كه‌ له‌گه‌ڵ نانی یه‌كه‌مین به‌رهه‌مه‌كه‌ له‌به‌رده‌م یه‌زدان به‌رز بكاته‌وه‌. ئه‌مانه‌ پێشكه‌شكراوێكی پیرۆزن بۆ یه‌زدان، جا ده‌بێت بۆ كاهینه‌كه‌ بن.
21
له‌ هه‌مان ئه‌و ڕۆژه‌دا بانگه‌واز بكه‌ن و كۆبوونه‌وه‌ی پیرۆزبوونه‌ بۆتان، هیچ كارێكی ئاسایی مه‌كه‌ن، فه‌رزێكی هه‌تاهه‌تاییه‌ له‌ هه‌موو نشینگه‌كانتان له‌ نه‌وه‌كانتان.
22
«”كاتێك دروێنه‌ی زه‌وییه‌كانتان ده‌كه‌ن، لێواره‌كانی كێڵگه‌كه‌ت مه‌دوره‌وه‌، ئه‌وه‌ی له‌ دروێنه‌كه‌ ده‌كه‌وێت، هه‌ڵیمه‌گره‌وه‌، بۆ هه‌ژار و نامۆ به‌جێی بهێڵه‌، من یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتانم.“»
ڕۆژی ده‌نگی كه‌ڕه‌نا 
23
هه‌روه‌ها یه‌زدان به‌ موسای فه‌رموو:
24
«له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی ئیسرائیل بدوێ و بڵێ: ”یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی حه‌وت ده‌بێت پشوو بێت بۆتان، یادی ده‌نگی كه‌ڕه‌نایه‌، كۆبوونه‌وه‌ی پیرۆزبوونه‌.
25
هیچ كارێكی ئاسایی مه‌كه‌ن، به‌ڵام قوربانی به‌ ئاگر بۆ یه‌زدان پێشكه‌ش بكه‌ن.“»
ڕۆژی كه‌فاره‌ت 
26
هه‌روه‌ها یه‌زدان به‌ موسای فه‌رموو:
27
«به‌ڵام ڕۆژی ده‌یه‌می ئه‌م مانگی حه‌وته‌، ڕۆژی كه‌فاره‌ته‌، كۆبوونه‌وه‌ی پیرۆزبوون ببه‌ستن، گیانی خۆتان زه‌لیل[h] بكه‌ن و قوربانی به‌ ئاگر بۆ یه‌زدان پێشكه‌ش بكه‌ن.
28
له‌و ڕۆژه‌دا هیچ كارێك مه‌كه‌ن، چونكه‌ ڕۆژی كه‌فاره‌ته‌ بۆ كه‌فاره‌تكردن بۆتان له‌به‌رده‌م یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان.
29
هه‌ركه‌سێك له‌م ڕۆژه‌دا خۆی زه‌لیل نه‌كات له‌ گه‌له‌كه‌ی ده‌بڕدرێته‌وه‌،
30
هه‌ركه‌سێكیش له‌م ڕۆژه‌دا هه‌ر كارێك بكات، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ له‌نێو گه‌له‌كه‌ی له‌ناوده‌به‌م.
31
هیچ كارێك مه‌كه‌ن، فه‌رزێكی هه‌تاهه‌تاییه‌ له‌ نه‌وه‌كانتان له‌ هه‌موو نشینگه‌كانتان.
32
شه‌ممه‌یه‌، پشووه‌ بۆتان، ده‌بێت گیانی خۆتان زه‌لیل بكه‌ن. ده‌بێت له‌ كاتی ئێواره‌ی نۆی مانگدا هه‌تا ئێواره‌ی دواتر پشوودانی شه‌ممه‌تان بێت.»
جه‌ژنی كه‌پره‌شینه‌ 
33
هه‌روه‌ها یه‌زدان به‌ موسای فه‌رموو:
34
«له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی ئیسرائیل بدوێ و بڵێ: ”له‌ ڕۆژی پازده‌یه‌می ئه‌م مانگی حه‌وته‌، حه‌وت ڕۆژ جه‌ژنی كه‌پره‌شینه‌یه‌ بۆ یه‌زدان.
35
له‌ ڕۆژی یه‌كه‌مدا كۆبوونه‌وه‌ی پیرۆزبوونه‌، هیچ كارێكی ئاسایی مه‌كه‌ن،
36
حه‌وت ڕۆژ قوربانی به‌ ئاگر بۆ یه‌زدان پێشكه‌ش بكه‌ن. له‌ ڕۆژی هه‌شته‌مدا كۆبوونه‌وه‌ی پیرۆزبوون ببه‌ستن و قوربانی به‌ ئاگر بۆ یه‌زدان پێشكه‌ش بكه‌ن، ئاهه‌نگی كۆتایی پێهێنانه‌، هیچ كارێكی ئاسایی مه‌كه‌ن.
37
«”ده‌بێت له‌ جه‌ژنه‌كانتان ئه‌مانه‌ پێشكه‌شی یه‌زدان بكه‌ن كه‌ تێیدا بانگه‌وازی كۆبوونه‌وه‌ی پیرۆزبوون ده‌كه‌ن، بۆ پێشكه‌شكردنی قوربانی به‌ ئاگر بۆ یه‌زدان، قوربانی سووتاندن و پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه‌ و قوربانی سه‌ربڕاو و شه‌رابی پێشكه‌شكراو، هه‌ر ڕۆژه‌و هی خۆی.
38
جیا له‌ شه‌ممه‌كانی یه‌زدان و جیا له‌ دیارییه‌كانتان و هه‌موو نه‌زره‌كانتان و هه‌موو به‌خشینه‌ ئازاده‌كانتان كه‌ به‌ یه‌زدانی ده‌ده‌ن.
39
«”ڕۆژی پازده‌ی مانگی حه‌وت، پاش ئه‌وه‌ی به‌روبوومی زه‌وییه‌كه‌تان كۆكرده‌وه‌، حه‌وت ڕۆژ جه‌ژن بۆ یه‌زدان بگێڕن، له‌ ڕۆژی یه‌كه‌مدا شه‌ممه‌یه‌ و له‌ ڕۆژی هه‌شته‌میشدا شه‌ممه‌یه‌.
40
له‌ ڕۆژی یه‌كه‌مدا به‌روبوومی داره‌كانی میوه‌ و په‌لكی دار خورما و لقه‌داری پڕ گه‌ڵا و شۆڕه‌بی ناو چه‌مه‌كان بۆ خۆتان ببه‌ن و حه‌وت ڕۆژ له‌به‌رده‌م یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان خۆشی بگێڕن.
41
حه‌وت ڕۆژ له‌ ساڵێكدا بۆ یه‌زدان بكه‌ن به‌ جه‌ژن، فه‌رزێكی هه‌تاهه‌تاییه‌ له‌ نه‌وه‌كانتان، له‌ مانگی حه‌وت بیكه‌ن به‌ جه‌ژن.
42
حه‌وت ڕۆژ له‌ كه‌پردا نیشته‌جێ بن، هه‌موو هاوڵاتییه‌كانی ئیسرائیل ده‌بێت له‌ كه‌پردا نیشته‌جێ بن،
43
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانتان بزانن كه‌ من نه‌وه‌ی ئیسرائیلم له‌ كه‌پردا نیشته‌جێ كرد، كاتێك له‌ خاكی میسرم ده‌رهێنان، من یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتانم.“»
44
جا موسا سه‌باره‌ت به‌ جه‌ژنه‌كانی یه‌زدان به‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیلی ڕاگه‌یاند.
  1. a. 23‏:2 بیرۆكه‌ی بنه‌ڕه‌تی سه‌رجه‌م جه‌ژنه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دوو بنه‌مای سه‌ره‌كی: (1) یادكردنه‌وه‌ی كار و چاكه‌ مه‌زنه‌كانی خودا به‌رامبه‌ر به‌ گه‌له‌كه‌ی؛ (2) خۆته‌رخانكردن له‌م ڕۆژانه‌دا ته‌نها بۆ ستایش و په‌رستنی خودا و فێربوون.
  2. b. 23‏:6 نانی فه‌تیره‌: نانی بێ هه‌ویرترش، واته‌ نانی بێ خومره‌.
  3. c. 23‏:10 مه‌لو: مه‌به‌ست له‌ ده‌سكه‌ گه‌نم یان جۆرێكی دیكه‌ی دانه‌وێڵه‌ بێت.
  4. d. 23‏:13 نزیكه‌ی چوار لیتر و نیو.
  5. e. 23‏:13 چاره‌كه‌ هه‌ینێك: نزیكه‌ی یه‌ك لیتر.
  6. f. 23‏:14 جه‌ژنی هه‌فته‌كان، هه‌روه‌ها وه‌ك جه‌ژنی دروێنه‌ش ناسراوه‌ (\+xt بڕوانه‌ ده‌رچوون 23‏:16‏\+xt*‏)، 50 ڕۆژ له‌دوای جه‌ژنی فه‌تیره‌ بووه‌، كه‌ ده‌كاته‌ حه‌وت هه‌فته‌.
  7. g. 23‏:18 له‌و كاته‌وه‌ی كه‌ گوێره‌كه‌ی نێر له‌ شیر ده‌بڕدرێته‌وه‌ پێی ده‌گوترێت (نۆبه‌ن) یان (جوانه‌گا).
  8. h. 23‏:27 مه‌به‌ستی له‌ خۆبێبه‌شكردنه‌ له‌ (خواردن و خواردنه‌وه‌ یان جووتبوون له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر… هتد). لێره‌دا زیاتر كات ته‌رخان ده‌كرێت بۆ نوێژكردن و پاڕانه‌وه‌. بڕوانه‌ یه‌كه‌م نامه‌ی پۆڵس بۆ باوه‌ڕدارانی كۆرنسۆس 7‏:5 و \+xt یۆحه‌نا 4‏:34‏\+xt*‏.