عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
وته‌ی هاندان 
1
با خۆشه‌ویستی برایانه‌ بچه‌سپێت.
2
میوانداری نامۆكان له‌یاد مه‌كه‌ن، چونكه‌ به‌مه‌ كه‌سانێك بێ ئه‌وه‌ی بزانن میوانداری فریشته‌كانیان كردووه‌.
3
یادی به‌ندكراوان بكه‌نه‌وه‌ هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیان به‌ند كرابن، زۆرلێكراوانیش وه‌ك خۆتان له‌گه‌ڵ ئه‌ودا زۆرلێكراو بن.
4
با له‌لای هه‌مووان هاوسه‌رایه‌تی ڕێزی هه‌بێت، نوێنی هاوسه‌رایه‌تیش پاك بێت، چونكه‌ خودا به‌ڕه‌ڵا و داوێنپیس تاوانبار ده‌كات.
5
با ژیانتان بێ خۆشه‌ویستی پاره‌ بێت، ڕازی بن به‌وه‌ی هه‌تانه‌، چونكه‌ خودا فه‌رموویه‌تی:
{هه‌رگیز پشتگوێت ناخه‌م،
هه‌رگیز وازت لێ ناهێنم.}[a]
6
كه‌واته‌ به‌ متمانه‌وه‌ ده‌ڵێین:
{یه‌زدان یارمه‌تیده‌ری منه‌، ناترسم.
مرۆڤ چیم لێ ده‌كات؟}[b]
7
ڕابه‌ره‌كانتان له‌یاد بێت، ئه‌وانه‌ی باسی وشه‌ی خوداتان بۆ ده‌كه‌ن، ته‌ماشای سه‌ربورده‌یان بكه‌ن و لاسایی باوه‌ڕیان بكه‌نه‌وه‌.
8
عیسای مه‌سیح وه‌ك خۆیه‌تی، دوێنێ و ئه‌مڕۆ و هه‌تاهه‌تایه‌.
9
مه‌هێڵن فێركردنی جۆراوجۆر و نامۆ به‌ڕێوه‌تان ببات[c] ، چونكه‌ باشه‌ دڵ به‌ نیعمه‌ت به‌هێز بكرێت، نه‌ك به‌ یاساكانی خۆراك كه‌ سوودی نه‌بوو بۆ ئه‌وانه‌ی پێی ده‌ژین.
10
ئێمه‌ قوربانگایه‌كمان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی خزمه‌تی چادری په‌رستن ده‌كه‌ن بۆیان نییه‌ لێی بخۆن.[d]
11
سه‌رۆك كاهین خوێنی ئاژه‌ڵان وه‌ك قوربانی گوناه ده‌هێنێته‌ ناو شوێنی هه‌ره‌پیرۆز، به‌ڵام كه‌له‌شه‌كانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگا ده‌سووتێنرێن[e] .
12
له‌به‌ر ئه‌وه‌ عیساش له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌رگای شار ئازاری چێژت، تاكو به‌ خوێنی خۆی گه‌ل پیرۆز بكات.
13
كه‌واته‌ با بچینه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگا[f] بۆ لای عیسا، ڕیسواییه‌كه‌ی هه‌ڵبگرین.
14
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێره‌دا هیچ شارێكمان بۆ نامێنێته‌وه‌، به‌ڵام داوای ئه‌و شاره‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ داهاتوودا دێت.
15
له‌به‌ر ئه‌وه‌، با به‌رده‌وام له‌ ڕێگه‌ی مه‌سیحه‌وه‌ به‌ لێوه‌كانمان ستایشی خودا بكه‌ین، ئه‌مه‌ قوربانی ئێمه‌یه‌ بۆ خودا.
16
هه‌روه‌ها چاكه‌كاری و یارمه‌تیدانی خه‌ڵك پشتگوێ مه‌خه‌ن، چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ قوربانییانه‌ خودا دڵشاد ده‌كات.
17
گوێڕایه‌ڵی ڕابه‌ره‌كانتان بن و ملكه‌چیان بن، چونكه‌ شه‌واره‌تان بۆ ده‌گرن، وه‌ك بڵێی حیسابیان پێشكه‌شی خودا ده‌كه‌ن، تاكو به‌ شادییه‌وه‌ ئه‌مه‌ بكه‌ن نه‌ك به‌ بێزاری، چونكه‌ ئه‌مه‌ زیانی بۆتان ده‌بێت.
18
نوێژمان بۆ بكه‌ن، چونكه‌ دڵنیاین ویژدانێكی باشمان هه‌یه‌، حه‌ز ده‌كه‌ین له‌ هه‌موو شتێكدا هه‌ڵسوكه‌وتمان چاك بێت.
19
زیاتر لێتان ده‌پاڕێمه‌وه‌ ئه‌مه‌ بكه‌ن، تاكو به‌ خێرایی بگه‌ڕێمه‌وه‌ لاتان.
20
با خودای ئاشتی كه‌ به‌ خوێنی په‌یمانی هه‌تاهه‌تایی عیسای خاوه‌ن شكۆمانی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه‌، شوانه‌ پایه‌به‌رزه‌كه‌ی مه‌ڕه‌كان،
21
به‌ هه‌موو شتێكی باش ئاماده‌تان بكات تاكو به‌ خواستی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، له‌ ئێمه‌شدا به‌پێی ڕه‌زامه‌ندی خۆی كار بكات به‌هۆی عیسای مه‌سیحه‌وه‌، هه‌تاهه‌تایه‌ شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌وه‌. ئامین.
سڵاوی كۆتایی 
22
خوشكان، برایان، لێتان ده‌پاڕێمه‌وه‌، به‌ سنگفراوانییه‌وه‌ ئه‌م وته‌ی هاندانه‌ وه‌ربگرن، چونكه‌ ته‌نها نامه‌یه‌كی كورتم بۆ نووسیون.
23
بزانن تیمۆساوسی برامان ئازاد كراوه‌. ئه‌گه‌ر زوو هات، به‌یه‌كه‌وه‌ دیده‌نیتان ده‌كه‌ین.
24
سڵاو له‌ هه‌موو ڕابه‌ران و ته‌واوی باوه‌ڕداران بكه‌ن. باوه‌ڕدارانی ئیتالیا سڵاوتان لێده‌كه‌ن.
25
با نیعمه‌تی خودا له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت.
  1. a. 13‏:5 \+xt دواوتار 31‏:6‏\+xt*
  2. b. 13‏:6 \+xt زه‌بووره‌كان 118‏:6‏،7‏.‏\+xt*‏
  3. c. 13‏:9 به‌ بۆچوونی جیاواز گومڕا مه‌بن.
  4. d. 13‏:10 مه‌به‌ست كاهینانی په‌یمانی كۆن بۆیان نییه‌ له‌ به‌رهه‌می خاچی مه‌سیح سوود وه‌ربگرن، بڕوانه‌ ئایه‌تی 15.
  5. e. 13‏:11 بڕوانه‌ \+xt ده‌رچوون 29‏:14‏\+xt*‏.
  6. f. 13‏:13 مه‌به‌ستی ده‌وروبه‌ری شوورای ئۆرشه‌لیمه‌.