عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- ئینجا یه‌زدان به نوحی فه‌رموو: «به خۆت و خاووخێزانهكهتهوه بڕۆنه ناو كه‌شتییه‌كه‌وه، چونكه له‌م نه‌وه‌یه‌دا تۆم به ڕاستودروست بینیوه له‌به‌رده‌مم.
- 2
- له هه‌موو جۆرێك له ئاژه‌ڵه پاكهكان، نێر و مێ، حه‌وت جووت له‌گه‌ڵ خۆت ده‌به‌یت، له‌و ئاژه‌ڵانه‌ی پاك نین، نێرینه‌یه‌ك و مێینه‌كه‌ی، جووتێك ده‌به‌یت.
- 3
- له باڵنده‌كانی ئاسمانیش حه‌وت جووت، له نێر و مێیان، بۆ هێشتنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زه‌كانیان له‌سه‌رتاسه‌ری ڕووی زه‌وی.
- 4
- دوای حه‌وت ڕۆژی دیكه، چل شه‌و و چل ڕۆژ باران به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌بارێنم. هه‌موو ئه‌و بوونه‌وه‌ره زیندووانه له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی ده‌سڕمه‌وه كه دروستم كردوون.»
- 5
- نوح هه‌موو شتێكی ئه‌نجام دا، به‌پێی ئه‌وه‌ی یه‌زدان فه‌رمانی پێدا.
- 6
- نوح ته‌مه‌نی شه‌ش سه‌د ساڵ بوو كه ئاوی لافاو له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ستا.
- 7
- نوح خۆی و كوڕه‌كانی و ژنه‌كه‌ی و بووكه‌كانی پێش ئاوی لافاوه‌كه چوونه ناو كه‌شتییه‌كه.
- 8
- له ئاژه‌ڵه پاك و ئاژه‌ڵه ناپاكه‌كان، له باڵنده و هه‌موو ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی ده‌خشێن،
- 9
- جووت جووت له نێر و مێ، هاتنه لای نوح و چوونه ناو كه‌شتییه‌كه، هه‌روه‌ك چۆن خودا فه‌رمانی به نوح دابوو.
- 10
- دوای حه‌وت ڕۆژه‌كه ئاوی لافاوه‌كه هاته سه‌ر زه‌وی.
- 11
- كاتێك نوح ته‌مه‌نی شه‌ش سه‌د ساڵ بوو، له حه‌ڤده‌مین ڕۆژی مانگی دووه‌م، له‌و ڕۆژه‌دا هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی ده‌ریا گه‌وره‌كه‌ی ژێر زه‌وی[a] ته‌قینه‌وه و ده‌روازه‌كانی ئاسمانیش كرانه‌وه.
- 12
- چل شه‌و و چل ڕۆژیش له‌سه‌ر زه‌وی باران باری.
- 13
- هه‌ر له هه‌مان ڕۆژدا نوح و كوڕه‌كانی، سام و حام و یافه‌ت، پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی و هه‌ر سێ بووكه‌كه‌ی چوونه ناو كه‌شتییه‌كه.
- 14
- له‌گه‌ڵیان هه‌موو ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان به‌پێی جۆریان و هه‌موو ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كان به‌پێی جۆریان و هه‌موو بوونه‌وه‌ره خشۆكه‌كانی له‌سه‌ر زه‌وی ده‌خشێن به‌پێی جۆریان و هه‌موو باڵنده‌یه‌ك به‌پێی جۆریان و هه‌موو باڵدارێك.
- 15
- جووت جووت له هه‌موو بوونه‌وه‌رێك كه هه‌ناسه‌ی ژیانیان تێدابوو چوونه ناو كه‌شتییه‌كه، بۆ لای نوح.
- 16
- ئه‌وانه‌ی ده‌هاتنه ناوه‌وه له نێر و مێی هه‌موو گیاندارێكی زیندوو بوون، وه‌ك چۆن خودا فه‌رمانی به نوح دابوو. ئینجا یه‌زدان له‌دوایه‌وه ده‌رگای كه‌شتییه‌كه‌ی داخست.
- 17
- لافاوه‌كه بۆ ماوه‌ی چل ڕۆژ له‌سه‌ر زه‌وی به‌رده‌وام بوو. كاتێك ئاو زۆر بوو كه‌شتییه‌كه‌ی هه‌ڵگرت، ئیتر كه‌شتییه‌كه له زه‌وی به‌رزبووه‌وه.
- 18
- ئاو له‌سه‌ر زه‌وی به‌رزبووه‌وه و گه‌لێك زۆر بوو، كه‌شتییه‌كه‌ش له‌سه‌ر ڕووی ئاوه‌كه ده‌ڕۆیشت.
- 19
- ئاو له‌سه‌ر زه‌وی زۆر به‌رزبووه‌وه هه‌تا هه‌موو شاخه به‌رزه‌كانی ژێر هه‌موو ئاسمان داپۆشران.
- 20
- به به‌رزی پازده باڵ[b] ئاو له‌سه‌ر شاخه‌كان به‌رزبووه‌وه، شاخه‌كانیش داپۆشران.
- 21
- ئیتر هه‌موو شتێكی زیندوو كه له‌سه‌ر زه‌وی ده‌جوڵایه‌وه له‌ناوچوو، له باڵنده و ئاژه‌ڵی ماڵی و ئاژه‌ڵی كێوی و هه‌موو ئه‌و كۆمه‌ڵه زینده‌وه‌رانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی ده‌جوڵانه‌وه، هه‌موو ئاده‌میزادیش.
- 22
- هه‌ر شتێك له‌سه‌ر وشكانی كه هه‌ناسه‌ی ژیان له لووتیدا بوو، مرد.
- 23
- هه‌موو شتێكی زیندوو له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی سڕایه‌وه، مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و بوونه‌وه‌ره خشۆكه‌كان و هه‌موو باڵنده‌كانی ئاسمانیش، له‌سه‌ر زه‌وی سڕانه‌وه. ته‌نها نوح و ئه‌وانه مانه‌وه كه له كه‌شتییه‌كه له‌گه‌ڵی بوون.
- 24
- ئاوی لافاویش سه‌د و په‌نجا ڕۆژ له‌سه‌ر زه‌وی بوو.
- a. 7:11 به‌پێی بیروباوه‌ڕی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كۆن ده‌ریای (ژێر زه‌وی) هه‌بووه كه سه‌رچاوه‌ی كانیاو و ڕووباره‌كان بوو.
- b. 7:20 پازده باڵ: نزیكه‌ی 7 مه‌تره.